ناحیەی سیتەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی سیتەک یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سیتەکە.[2] ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سیتەک لە ساڵی ٢٠١٩دا (٤،٥٣٢)کەسە.[3]
ناحیەی سیتەک | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سیتک بە ئینگلیزی: Sitak Sub-District | |
پۆتانەکان: 35.63789°N 45.51531°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای شارباژێڕ |
مەڵبەند | سیتەک |
ژمارەی گوندەکان | ٣٥ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٥ |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٠١٦ مەتر (٣٬٣٣٣ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢١٨٨ مەتر (٧٬١٧٨ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٨٠٤ مەتر (٢٬٦٣٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٩) | |
• ناحیە | ٤٥٣٢ |
• چڕی | ١٦٫٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٦٢٣ |
• لادێیی | ٣٩٠٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، ناوەندەکەی شارەدێی سیتەکە.
ناحیەی سیتەک ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ، لە باشوورەوە ناحیەی تانجەرۆ، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی زەلان و ناحیەی سرۆچک، لە ڕۆژاواوە ناحیەی بەکرەجۆ و ناحیەی گاپیڵۆن.[5]
مێژووی ناحیەی سیتەک کۆن نییە، ئەم ناحیەیە لە ساڵی (٢٠٠٥)دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی کارگێڕی لە سنووری قەزای شارباژێڕدا، (٣) ناحیە درووستکران بە ناوەکانی ناحیەی سیتەک(سیتەک)، ناحیەی زەلان(زەلان) و ناحیەی گاپیڵۆن(گاپیڵۆن). بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٥٥٤٦) لە (٢٩ - ١٢ - ٢٠٠٤). بە دابڕانی گوندەکان لە ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ ئەم ناحیە پێکھێنرا.[7]
ناحیەی سیتەک لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.