From Wikipedia, the free encyclopedia
دەقی گەورە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە داینەمیکە گەرمی و ئەندازیاری دا، بزوێنەری گەرمی (بە ئینگلیزی: Heat engine) کە گەرمی یاخود وزەی گەرمی و وزەی کیمیایی دەگۆڕێ بۆ وزەی میکانیکی، کە دواتر دەتوانرێ بۆ کاری میکانیکی بەکاربھێندرێت. بزوێنەرکە ئەمە ئەنجام دەدات بە ھێنانی مادەیەکی کارا(working substance) لە دۆخێکی پلەی گەرمی بەرزتر بۆ دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. سەرچاوەیەکی گەرمی وزەی گەرمی دروست دەکات کە مادە کاراکە دەھێنێتە دۆخی پلەی گەرمی بەرز. مادە کاراکە لە نێو لاشەی کارکردووی بزوێنەرەکە ئیش دروست دەکات لەکاتی گواستنەوەی گەرمی بۆ کەرەستە سارترەکە ھەتا وەکو دەگاتە دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا ھەندێک لە وزە گەرمیەکە گۆڕدراوە بۆ ئیش بەھۆی سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندیەکانی مادەکاراکە. بەدرێژایی ئەم پرۆسەیە٫ گەرمیەکی زۆر لە دەست چووە بۆ دەوروبەر و کە ناتوانرێ بگۆڕدرێ بە ئیش، وەهەروەها بەهۆی لێکخشاندنیشەوە[1]
بە گشتی بزوێنەرێک وزە دەگۆڕێ بۆ ئیشی میکانیکی. بزوێنەرەکانی گەرمی خۆیان لە جۆرەکانی تری بزوێنەر جیادەکەنەوە بەھۆی ئەو ڕاستیەی کە چوستیان(efficiency) سنووردارە بەگوێرەی بیردۆزی کاڕنۆت(Carnot's theorem). لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سنووردارکردنی چوستیە دەتوانێ ببێت بە کەموکوڕییەک، یەکێک لە سوودەکانی بزوێنەری گەرمی ئەوەیە کە زۆربەی شێوەکانی وزە دەتوانرێ زۆر بە ئاسانی بگۆڕدرێت بە گەرمی بەھۆی چەندین پڕۆسەوە وەکو کارلێکی گەرمی دەر (ھەروەک سووتان)، مژینی ڕووناکی یان تەنۆلکەی پڕ لە وزە، لێکخشاندن، پەرشبوون، وە بەرگری. لەوکاتەوەی سەرچاوەی گەرمیەکە وزەی گەرمی دەبەخشێ بە بزوێنەرەکە دەتوانرێ توانای بدرێتێت بە نزیکەی ھەرجۆرێک لە وزە، بزوێنەرەکانی گەرمی زۆر فرەکردارن و مەودایەکی فراوانی گونجانیان ھەیە لە بەکارهێنانەکاندا.[ژێدەر پێویستە]
بزوێنەری گەرمی بەزۆری تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ سووڕەکان (خولەکان)(cycle) کە ھەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی، زاراوەی «بزوێنەر» بەکاردێت بۆ ئامێرێکی فیزیایی وە «سووڕ» بۆ نموونەکان(models).[ژێدەر پێویستە]
لە داینەمیکی گەرمیدا، بزوێنەرەکانی گەرمی بە زۆری نموونەکراون بە بەکارھێنانی نموونەیەکی ستانداردی میکانیکی ھەروەک سووڕی ئۆتۆ (Otto cycle). نموونە بیردۆزییەکە دەتوانرێ پوخت بکرێ و زیادبکرێت بەبەراورد بە داتا ڕاستیەکانی بزوێنەرێکی ئیش پێکراوەوە، بە بەکارھێنانی ئامرازەکانی وەک ھێڵکاری(diagram). بەگشتی، هەرچەندی نێوان سەرچاوە گەرمە و لاشە ساردەکە زۆربێت، ئەوا چوستی گەرمی زیاتر دەبێ. لەسەر زەوی، بڕی ساردی هەر بزوێنەرێکی گەرمی سنووردارە بۆ نزیکبوونەوە لە پلەی گەرمی ژینگەی دەوروبەر، یاخود کەمتر نەبێ لە 300 کڵڤن، بۆیە زۆربەی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی چوستی داینەمیکە گەرمیی بزوێنەرە جیاوازەکان، جەخت دەکرێتە سەر پلەی گەرمی سەرچاوەکە و جۆری ماددەکە. بەرزترین چوستی بیردۆزی بزوێنەرێک (theoretical efficiency) (کە تاوەکو ئێستا بەدەست نەهێنراوە) یەکسانە بە جیاوازی نێوان کۆتا پلەی گەرمی و کۆتا پلەی سارد دابەشی کۆتا پلەی گەرمی، هەموو ئەم پلە گەرمیانە بە پلەی گەرمی پەتی دەدەبڕێت (کڵڤن).
چوستی بزوێنەرێکی گەرمی پێشنیارکراو یان بەکارهاتوو لە ئێستادا مەودایەکی گەورەی هەیە:
گرنگە تێبینی بکەی کە ھەرچەندە ھەندێک لە سووڕەکان (cycles) شوێنێکی ئاسایی سووتانیان ھەیە (ناوەکی و دەرەکی), دەتوانرێ لەگەڵ ئەوانیتر بخرێتەگەر. بۆ نموونە، (جۆن ئێریکسن: John Ericsson[بەستەری مردوو]) بوێنەرێکی گەرمی جۆری دەرەکی گەشەپێدا لەسەر سووڕێک کاریدەکرد کە زۆر بە بزوێنەری سووڕی دیزڵ (Diesel cycle[بەستەری مردوو]) دەچوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بزوێنەرێک بەگەرمی دەرەکی کارکردوو دەتوانرێ بە هەردوو جۆری سووڕی دەرەکی و ناوەکی بخرێتەگەڕ.[ژێدەر پێویستە]
نموونەکانی ڕۆژانەی بزوێنەری گەرمی کە بنکەی بەرھەم ھێنانی کارەبا بە گەرمی، بزوێنەری سووتانی ناوەکی، وە بزوێنەری ھەڵمی دەگرێتەوە. ھەموو ئەم جۆری بزوێنەری گەرمیانە توانایان دەدرێتێ(وزەیان دەدرێتێ) بەھۆی فراوان بوونی گازە گەرمکراوەکان.[ژێدەر پێویستە]
لەم سووڕ و بزوێنەرانەدا، شلگازە کاراکان (Working_fluid) گاز و شلەن. بزوێنەرەکە شلگازە کاراکە دەگۆڕێ لە شلەیەکەوە بۆ گازێک، یان لە گازەوە بۆ شلە، یان هەردوکیان، کە ئیشێک دروستدەکات لە فراونکردن یان پەستاوتنی شلگازەکە.
لەم جۆرە سووڕ و بزوێنەرانەدا شلگازە کاراکە هەمیشە گازە، (هیچ دۆخ گۆڕینێک نیە):
لەم جۆرە بزوێنەرانەدا شلگازە کاراکان تەنها شلەن:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.