From Wikipedia, the free encyclopedia
مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا دەستی پێکرد لە ڕۆژی ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە کاتژمێر ٩:٠٨ خولەکی بەیانی بە کاتی لەندەن لە دوای ئەوەی زەنگی وێستمینستەر ئابێ لێیدا. دوای مانەوەی بۆ ٥ ڕۆژ لە کۆشکی سانت جەیمس تەرمی دایانا بردرا بۆ کۆشکی کینزیگتن بۆ ئامادەکارییەکان. دوای دەستپێکردنی مەراسیمەکە تەرمی دایانا لە کۆشکی کینزیگتنەوە و دوای تەقاندنی تۆپی سەربازی دووبارە بردرایەوە بۆ کۆشکی سانت جەیمس و دواتر بۆ وێستمینستەر ئابێ کە لەوێ مەراسیمەکە کاتژمێر ١١ بە فەرمی دەستیپێکرد.[1][2] بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەریتانیا ئاڵای بەریتانیا لەسەر کۆشکی خێزانی شاھانە بۆ نیوە داگیردرا لەسەر داوای شاژن و ھەر بۆ یەکەم جاریش لە مێژوودا شاژن لە پەخشی ڕاستەوخۆ و پێچەوانەی یاساکانی خێزانی شاھانە وتارێکی پێشکەشکرد.[3] مەراسیمی فەرمی، کە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە وێستمینستەر ئابێ دەستی پێکرد، کۆتایی ھات بە ناشتنی دایانا لە ماڵی خێزانەکەیان لە ئالسۆرپ.[4] دوو ھەزار کەس بەژداری ئاھەنگەکە بوون لە وێستمینستەر ئابێ[5] لەکاتێکدا ملیۆنان بەریتانی لەسەر شەقامەکانی لەندەن و ٣٢ ملیۆن بەریتانی دیکە لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە بینەری مەراسیمەکە بوون لەگەڵ زیاتر لە ٢ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا کە بەنزیکەیی نیوەی دانیشتووانی ئەوکاتەی جیھان بوو کە نزیک لە ٦ ملیارد بوو.[6][7][8]
ڕێکەوت | ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ |
---|---|
کات | ٩:٠٨–١٥:٣٢ BST (UTC+01:00) |
خایاندن | ٣٨٤ خولەک |
شوێن | وێستمینستەر ئابێ, لەندەن |
ئاراستەکان | 51°29′58″N 00°07′39″W |
جۆر | مەراسیمی خێزانی شاھانە |
بەشداربووان | خێزانی شاھانەی بەریتانیا خێزانی سپێنسەر گۆرانیبێژانی بی بی سی لین داوستن تۆنی بلێر ئێڵتن جۆن |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.