مێکوتە
نەخۆشی ڤایرۆسیی مرۆیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێکوتە یان ھاوڵە مریشکانە نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر پەیدا دەبێت. ئەم نەخۆشیە زۆربەی جاران ئاساییە و دوای تێپەڕبوونی ماوەک بۆ خۆی چارەسەر دەبێت. ھاوڵە مریشکانە زۆرتر لە منداڵاندا ڕوو دەدات.[1][2]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
دڕکەو مێکوتە (Chiken Pox) یان (Varicella) یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوانەی، کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە خاڵی ورد ورد لەشێوەی لیرو زیبکەدا لەسەر پێست و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ.
ئەو جۆرە نەخۆشییە خوورو خۆیەکی زۆری ھەیە، بەجۆرێک نەخۆشەکە بێزار دەبێت و پلەی گەرمی لەشیشی بەرز دەبێتەوە.
ئەم حاڵەتە بەشێوەیەکی گشتی زیاد لەھەفتەیەک دەخایەنێت و پاشان کەسەکە وردە وردە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت، بەڵام «دەشێ ھەندێ کاریگەریی نەخوازراو لەسەر لەش دروست بکات» لەھەمووی باوتر ئەوەیە راستە ئەم نەخۆشییە بەھۆی ڤایرۆسەوە روودەدات، بەڵام ھەندێکجار بەکتریاش ھاوکار دەبێت لەخراپترکردنی حاڵەتەکەدا، بەجۆرێک دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ئەو لیرو زیبکانەی کە لەسەر پێستی نەخۆشەکە دروست بووە، بەو ھۆیەشەوە وا پێویست دەکات کە نەخۆشەکە لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە «ھەوکردنی سییەکانیش یەکێکیترە لەکاریگەرییە نەخوازراوەکانی ئەم نەخۆشییە کە دەشێت بەھۆیەوە رووبدات». تا نەخۆشەکە مناڵتر بێت و تەمەنی کەمتر بێت ئەگەری توشبوون بە کاریگەرییە نەخوازراوەکان و درەنگ چاکبوونەوەی زیاتر دەبێت».
دڕکە و مێکوتە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی سارییە، کە زۆرتر لەمناڵانی تەمەن پێنج تا دە ساڵیدا سەرھەڵدەداتوو دیارە، بەڵام لەھەر تەمەنێکی تریشدا لەوانەیە تووش ببێت، ماوەی دیاریدانی (١١ تا ٢١ ڕۆژە) ە، بەپەیوەندی کردنی مناڵانی توش بوو لەگەڵ ساغدا دەگوازرێتەوە، وە پێش ٢٤ کاتژمێر لەدەرکەوتنی لەسەر پێست، کەسی توشبوو دووچاری تایەکی بە ھێز دەبێت، کە لەھۆش خۆی دەچێت (مەرج نییە بۆ ھەموو نەخۆشێک), لیرکردنی دڕکەو مێکوتە بەشێوەی لیری شەکەری و بەشێوەی قەترەی فرمێسک دەردەکەون، لەپێشدا لەناوچەی سک و سنگدا دەستپێدەکەن، دواتر بۆ دەم و چاو و دەست و پێیەکان دەگوازرێتەوە.
ھەوکردنی یەکەمی پێست بە ڤایرۆسی (ڤاریسێلا زۆستەر) پێی دەوترێت درکە مێکوتە، لەدوای نەمانی نەخۆشییەکە ڤایرۆسەکە لە گرێ دەمارییەکاندا دەمێنێتەوە ئەگەر ھەوکردنی دووەمی ئەم ڤایرۆسە ڕوبدات پێی دەوترێت پشتێنەی ئاگرین.
-ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی گوازراوەیە و زوو بڵاو دەبێتەوە (٢) ڕۆژ پێش توش بون وە (٧) ڕۆژ دوای توش بوون برینەکان دەر دەکەون لەسەر جەستە و ڕەق دەبن.
- ئەم نەخۆشییە ئەگونجێ لە ھەر تەمەنێکدا ڕوبدات بەتایبەت لە تەمەنی (٥–١٠) ساڵیدا زۆرتر ڕودەدات و ھەندێک جار منداڵی تازە لەدایک بوش توش دەبێت، بەزۆری لە وەرزی زستان و بەھاردا ڕودەدات.