From Wikipedia, the free encyclopedia
مێشکی مرۆڤ ئەندامی ناوەندی سیستەمی دەماری مرۆڤە و لەگەڵ بڕبڕەی پشتدا سیستەمی دەماری ناوەندی پێکدەھێنێت. مێشک پێکدێت لە مۆخ و مێشکۆڵە و لاسکی مێشک. زۆربەی چالاکییەکانی جەستە جڵەو دەکات، چارەسەرکردن و تێکەڵکردن و یەکخستنەوە و ھەماھەنگی ئەو زانیاریانەی لە ئەندامە ھەستیارەکانەوە وەریدەگرێت، و بڕیاردان سەبارەت بەو ڕێنماییانەی کە بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەنێردرێت. مێشک دەکەوێتە ناو کەللەسەرەوە و بەھۆیەوە پارێزراوە. [1]
مێشکی مرۆڤ | |
---|---|
لقی | human organ، primate brain، organ component of neuraxis، particular anatomical entity |
بەشێکە لە | Homo sapiens |
لە پێش | بۆری دەماری |
نموونە | Helen H. Gardener's brain |
مۆخ گەورەترین بەشی مێشکی مرۆڤە. لە نیوەگۆی مێشکدا، ھەر نیوەگۆیەک مۆخێکی ناوەوەی تێدایە کە لە مادەی سپی پێکھاتووە. ڕووی دەرەوە - توێکڵی مێشک - لە مادەی خۆڵەمێشی پێکدێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.