لیۆنێل مێسی
یاریزانێکی تۆپی پێی ئەرژەنتینی / From Wikipedia, the free encyclopedia
لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] ( گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات.[4][5] لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن[6] لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە[7][8][9][10][11] کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارژەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنا)ی ئیسپانی خستییە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بارسێلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، و ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | لیۆنێل ئەندرێس مێسی[1] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون |
٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧[2] (٣٦ ساڵ) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | ڕۆزاریۆ، ئەرژەنتین | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١،٦٩م[3] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
زانیاریی یانە | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | ئینتەر مەیامی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ژمارەی یانە | ١٠ | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٢-١٩٩٥ | گراندۆلی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٥-٢٠٠٠ | نیۆڵز ئۆڵد بۆیز | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٠-٢٠٠٣ | بارسێلۆنا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٣-٢٠٠٤ | یانەی بارسێلۆنا ئێفسی | ١٠ | (٥) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٤-٢٠٠٥ | بارسێلۆنا بی | ٢٢ | (٦) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٤-٢٠٢١ | بارسێلۆنا | ٥٢٠ | (٤٧٤) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٢١–٢٠٢٣ | پاریس سان جێرمان | ٥٨ | (٢٢) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٢٣- | ئینتەر مەیامی | ٣ | (٢) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٤-٢٠٠٥ | ئەرژەنتین خوار ٢٠ ساڵ | ١٨ | (١٤) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٨ | ئەرژەنتین خوار ٢٣ ساڵ | ٥ | (٢) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٥ – | ئەرژەنتین | ١٧٥ | (١٠٣) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
لە ساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارژەنتین بوو.[12] ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ، ئەمجارەیان لە یاری نێوان بارسێلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھان دەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری (کۆڵۆمبیا) وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یارییەدا سەرکەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا توانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارژەنتین. لە یارییەکی نێوان (ئارژەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی.
میسی لە کۆتایی یاریکردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیارییەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانییەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا، و ھەروەھا دۆستیکی خۆشەویستی ڕۆناڵدینھۆ ی ئەستێرەی تۆپی پیی بەڕازیلە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو کاتەی ڕۆناڵدینھۆ لە بارسێلۆنا یاری دەکرد ھاوکارێکی مەزنی میسی بوو کە پاسە جوانەکانی بۆ میسی بوونە ھۆیسەرەتای دەرکەوتنی میسی و ناساندنی بە میدیاکان، کە میسی خودی خۆی دان بەم ڕاستییەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆناڵدینھۆ ھاورێیەکی خۆشەویستمە وەک مامۆستای خۆم تەماشای دەکەم و شتی زۆری لێوە فێربووم)