![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b0/Flag_of_the_Emirate_of_Soran.svg/langckb-640px-Flag_of_the_Emirate_of_Soran.svg.png&w=640&q=50)
میرنشینی سۆران
میرنشینێکی کوردی بوو / From Wikipedia, the free encyclopedia
میرنشینی سۆران (١٣٩٩–١٨٣٥) حکوومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو. میرنشینی سۆران
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
میرنشینی سۆران |
|||
---|---|---|---|
|
|||
پایتەخت | ڕواندز | ||
زمانە فەرمییەکان | کوردیی سۆرانی | ||
دەوڵەت | ئیسلامی | ||
دامەزران | ١٣٩٩ |
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لەلایەن کوردێکەوە بوو ناوی موسا کوری کەلۆس بەگ بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەممەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەممەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە.[1]
میر محەممەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
- چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆیی.
- خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحەمەد پاشا کۆرە پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد.
لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و… ھتد دروست دەکران.
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز دروست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون.
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا. لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
- بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
- بەشی داھات و باج.
- بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و… ھتد.
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا.
میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد.
دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت.
لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشاکە والی (سیواس)ی نارد، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد پاشا کۆرە یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە.