میرنشینی بۆتان میرنشینێکی کوردستان بوو لە لایەن میر عەبدولعەزیزەوە دامەزراوە لە ناوچەی جزیرەی بۆتان. ئەم میرنشینە کوردییە پلەیەکی بەرز و گەورەی میژووی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری کوردی بووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کەوتبووە رۆژاوای ھەر دوو میرنشینی بادینان و ھەکاری. ناوی میرنشینی بۆتان لە ناوی خێلی (بۆتان)ەوە ھاتووە, یەکیک لە میرە بە ناوبانگەکانی (میر بەدرخان پاشا)بووە کە لە ساڵی ١٨٢١دا بووە بە میری میرنشینی بۆتان و توانی میرنشینەکە بەرەو سە ربەخۆیی بەرێت لە ساڵی ١٨٤٢ کە ھیواو ئاواتی میر بەدرخان دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ بوو.[1]
میر بەدرخان توانی سنووری میرنشینی بۆتان گەورە و فرەوان بکات لە ناوچەی (وان)ەوە هەتا (مەهابات) و (ڕەواندز) لەلایەک و، لە(موسڵ)ەوە هاتا(ئامەد) لەلایەکی ترەوە لەژێر دەستی خۆی دابوو، پاشان میر بەدرخان پاشا توانی(شەنگال و سێرت و وێران شار و سوێرەک و ئامەد و شنۆ و ئورمیە) بکاتە بەشێک لە دەوڵەتەکەی. میر بەدر خان کەسایەتییەکی ژیر و رۆشنبیر و توانا بووە بەڵام لەبەر ھەندیک ھۆی ناوخۆیی، واتە خیانەتی ناوخۆیی لایەن ئامۆزایێکەوە بە ناوی (یەزدان شێر) بزووتنەوەکەی سەری نەگرت و لە ساڵی ١٨٤٧وە ناچار بوو خۆی بدات بە دەستی ھێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی؛ بەم خۆرە میرنشینی بۆتان کۆتایی پێھات لە ساڵی ١٨٤٧دا.
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.