From Wikipedia, the free encyclopedia
فەریقی سوپا میخائیل تيمافييويتش کالاشنیکۆڤ بە ڕووسی (Михаи́л Тимофе́евич Кала́шников) ، (١٠ تشرینی دووەمی ١٩١٩ - ٢٣ کانونی یەکەمی ٢٠١٣) جەنەڕاڵی سوپای ڕووسیا و داهێنەر و ئەندازیاری سەربازی و نوسەر و داڕێژەری چەکی بچوک بووە. بەناوبانگ بوو بە دروست کردنی چەکی پەلاماردانی ئەی کەی-٤٧(AK-47) و چاکێتی (AKM) و (AK-74)، هەروەها بە ڕەشاشی (PKC) و (RPK).[1]
میخائیل کلاشنیکۆڤ لە دایکبووە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ لە کووریا لە ئاڵتای کرای لە یەکێتی سۆڤیەت. لە ئالیکساندرا فرۆلۆڤنا کڵاشنیکۆڤا و تیمۆفێی ئالیکساندرۆڤیج. لە ١٩٣٠ دا باوکی و زۆرێک لە خێزانەکەی بێبەشکران لە سامان و ناردیاننەوە بۆ گوندی نیژنیایا مۆخۆڤایا لە تۆمسک ئۆبڵاست. لە گەنجیدا میخائیل توشی نەخۆشی جۆراوجۆر بوو تا لە تەمەنی ٦ سالیدا لەمردن نزیک بووەوە. ئەو خرایە بەر هەموو جۆرە ئیشێکی ئامێرسازی بەڵام شعری دەنوسی و خەونی ئەوە بوو ببێتە شاعیر. ئەو ٦ پەرتوکی نوسی و تەوای ژیانی بە شعر نوسینەوە بردە سەر. باوکی کڵاشنیکۆڤ جوتیار بوو بەڵام لەدوای ناردنەوەی بۆ تۆمسک ئۆبڵاست، کێڵگەی دەچاند و ڕاوی دەکرد و میخائیلیش لە لاویدا تفەنگەکەی باوکی بەکار دەهێنا، کڵاشنیکۆڤ بەردەوام بوو لە ڕاو تا تەمەنی ٩٠ ساڵی.
پاش تەواو کردنی پۆلی حەوتەم میخائیل بەڕێگە پێدانی زڕباوکەکەی خێزانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە کووریە، لە کووریە ئیشی میکانیکی دۆزیەوە لە کارگەی تراکتۆر و سۆزێکی بەتینی بۆ چەک پەیداکرد. لە ١٩٣٨دا بەزۆر کرا بە سەرباز لە ئەرتەشی سووردا، بەهۆی لەشی بچوکی و ئەندازیارێکی کارزان لە میکانیکدا کرایە ئمێرسازی تانک، و پاشان بوو بە فەرماندەی تانک. لەکاتی ڕاهێناندا ئەو یەکەم داهێنانی کرد، نەک لە تانکدا بەلکو چەکی بچوکی دروست کرد، و لەلایەن جۆرجی ژوکۆڤەوە خەڵات کرا.[1]، کڵاشنیکۆڤ خزمەتیکرد لەسەر تانکە (T-34)ەکان لە کەتیبەی ٢٤. پاشان جێگیر بوو لە سترای لە پۆلی ١٠٨ تانکەکان پێش ئەوەی کەتیبەکە بگەڕێتەوە لە دوای جەنگی برۆدی لە حوزەیرانی ١٩٤١. بریندار کرا لە جەنگی بریانسک لە تشرینی یەکەمی ١٩٤١ داو مایەوە لە نەخۆشخانە تا نیسانی ١٩٤٢. لە دواین مانگی نەخۆشخانەیدا ، گوێی لە گلەی هەندێ سەرباز بوو لەسەر چەکی سۆڤیەت کە ئەمەش بووە پاڵنەر و بیرۆکەیەک بۆ دروست کردنی چەکێکی باش کە ئەویش (AK-47) بوو.
لەوکاتەدا ڕوانی بۆ زیانەکانی چەکی هێزی پیادە، بۆیە بڕیاریدا بە دروستکردنی چەکێکی نوێی چاک بۆ سوپای سۆڤیەت. لوکاتەدا کڵاشنیکۆڤ دەستی کرد بە دروست کردنی چەکی دەستی بەرگری. هەرچەندە داڕشتنی چەکەکەی پەسەند نەکرا بۆ خزمەتگوزاری سوپا، بەهرەکەی هەروەک نەخشەیەک تێبینی کرا. لە ١٩٤٢ دا کڵاشنیکۆڤ دامەزرا لە ناوەندی زانستی و گەشەپێدان و کرایە بەڕێوبەری تۆپخانەی ئەرتەشی سور. لە ١٩٤٤ چەکێکی نوێی ئۆتۆماتیکی کە بە گاز کاری دەکرد دروست کرد کە ئەندازەی گوللەکەی ٧،٦٢×٣٩ ملم بوو.</ref>[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.