From Wikipedia, the free encyclopedia
مولان (بە ئینگلیزی: Mulan) فیلمێکی سەرکێشیی مۆسیقیی ئەنیمەیشنی ئەمریکیی ١٩٩٨ە. لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشن بۆ واڵت دیزنی پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای ئەفسانەی چینی، ھوا مولان نوسراوە، و لە ٣٦ەمین پێڕستی فیلمی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنییە و نۆیەمین فیلمی ئەنیمەیشنە کە لە دیزنی ڕێنیسۆنسدا بەرھەم ھێنراوە و بڵاو بووەتەوە. لە دەرھێنانی تۆنی بانکرۆفت و باری کوکە. چیرۆکەکە لەلایەن ڕۆبێرت د. سان سوسی نووسراوە و سیناریۆکەشی لەلایەن ڕیتا ھسیاو، فلیپ لازێبنیک، و کریس ساندەرز، ئوجینیا بۆستویک-گۆرانیبێژ و ڕایمند-گۆرانیبێژ بۆ کراوە، ئەستێرەکانی فیلمەکە مینگ-نا ون، ئێدی مۆرفی، میگێل فێریر، بی دی وۆنگ لە وەشانی ئینگلیزی، لەکاتێکدا جاکی چان ڕاھێنانی لەسەر دەنگی کاپتن لی شانگ دەکرد بۆ دۆبلاژکردنی فیلمەکە بە چینی. چیرۆکەکە باس لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ھان دەکات. فا مولان کچی جەنگاوەرێکی بەتەمەنە بە ناوی فا ژوو، لە کاتی سەربازیدا کەسایەتیی خۆیی دەگۆڕیت بۆ پیاو بۆ ئەوەی جێگەی باوکی بگرێتەوە و ڕووبەڕووی داگیرکارانی شانگنو ببنەوە.
مولان | |
---|---|
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | پام کەوتس |
شانۆنامە |
|
چیرۆک | ڕۆبێرت د. سان سوسی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | جێری گۆڵدسمیت |
مۆنتاژ | مایکڵ کێڵی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | ستۆدیۆیی واڵت دیزنی وێنە جوڵاوەکان |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٨٧ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٩٠ ملیۆن[1] |
داھات | $٣٠٤٫٣ ملیۆن[2] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.