![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/19/Mycroft_Holmes.jpg/640px-Mycroft_Holmes.jpg&w=640&q=50)
مایکرۆفت ھۆڵمز
برا گەورەی شێرلۆک ھۆڵمز / From Wikipedia, the free encyclopedia
مایکرۆفت ھۆڵمز (بە ئینگلیزی: Mycroft Holmes) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە چیرۆکەکانی نووسراو لەلایەن سێر ئارثەر کۆنان دۆیڵ دەرئەکەوێت.[1] ئەو برا گەورەی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزە (بە حەوت ساڵ)، ئەو بەرپرسی حکومییە و ئەندامی دروستکەری Diogenes Club ە. مایکرۆفت باسکراوە بەھەبوونی توانای ڕێنیشاندان و زیرەکی کە توانای براکەشی تێدەپەڕێنێت، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانە پراکتیکییەکەیان سنووری بۆدانراوە بە حەز نەبوونی بۆ کاری مەیدانی.[2]
زانیاریی خێرا مایکرۆفت ھۆڵمز, یەکەم دەرکەوتن ...
مایکرۆفت ھۆڵمز | |
---|---|
کەسایەتیی شێرلۆک ھۆڵمز | |
![]() وەک چۆن سیدنی پاگێت تۆماریدەکات لە مەگەزینی Strand | |
یەکەم دەرکەوتن | "The Adventure of the Greek Interpreter" (١٨٩٣) |
دوایین دەرکەوتن | "The Adventure of the Bruce-Partington Plans" (١٩٠٨) |
دروستکراوە لەلایەن | ئارثەر کۆنان دۆیڵ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | بەرپرسی حکومی |
خزمەکان | شێرلۆک ھۆڵمز (برا) |
نەتەوە | بەڕیتانی |
دایخە
کارەکتەرەکە زۆرجار بەرجەستەکراوە لە ئەدەب و میدیادا، کە پێکدێت لە زنجیرە تەلەڤیزیۆن، فیلم، ڕادیۆ، و کۆمیک. ئەو بەناوبانگیشە لە کلتور، کە لە زۆرینەی کاردا ناوی ھێنراوە، کە ئاماژە بە کارەکەی، کەسایەتی، یان پەیوەندی لەگەڵ شێرلۆک ھۆڵمز ئەکرێت.