From Wikipedia, the free encyclopedia
مامە ئایرۆ (艾洛؛ Aìluò) کە بە ژەنەڕاڵ ئایرۆ و ئەژدیھای ڕۆژاوا ناسراوە، کارەکتەرێکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.
ئایرۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دوایین دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناوەکان | ئەژدیھای ڕۆژاوا، ژەنەڕاڵ ئایرۆ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو لە نەتەوەی ئاگر |
خێزان | خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر |
مناڵەکان | لو تین |
خزمەکان | سۆزین (باوک) ئۆزای (برا) زوکۆ (برازا) ئازولا (برازا) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
ئایرۆ مامۆستایەکی ملکەچپێکردنی ئاگرە لە نەتەوەی ئاگر.[1] بە پێچەوانەی زۆربەی ملکەچپێکەرانی ئاگر و خێزانی شاھانەی ئاگر، ئایرۆ دوژمنایەتی بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە نییە. ئەندامێکی ڕێکخراوی جووڵانەوەی سپییە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری ھەر چوار نەتەوەکەدا ھەیە. تایبەتمەندییەکی کارەکتەری ئایرۆ ئەوەیە، ئارەزوویەکی بێ وێنەی ھەیە لە خواردنەوەی چا و یاری پای شۆ[kurdish-alpha 1]، و مۆسیقا ژەنین.[2] لە تەمەنی پیریدا زیاتر سەرنجی لەسەر پشوودان و کات بەسەربردنە، لە کۆتایی زنجیرەکەدا، دوای ئەوەی ھاوڕێکانی خۆی لە جووڵانەوەی سپیدا کۆکردەوە بۆ ئازادکردنی شاری با سینگ سێ لە دەسەڵاتی نەتەوەی ئاگر، ئایرۆ دووبارە چایخانەکەی لە شارەکەدا کردەوە.[3][4]
دوای زنجیرەی ئەفسانەی ئانگ و لە کۆمیکەکاندا، لە کۆتایییەکانیی ژیانیدا، ئایرۆ جەستەی فیزیکی خۆی بەجێھێشت و ڕۆحی خۆی ڕەوانەی جیھانی ڕۆحەکان کرد،[5] و دواتر لە زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا لە جیھانی ڕۆحەکان بووە یارمەتیدەری ئەڤەتار کۆرا. ھەروەھا وەک ڕێزێک بۆ مامی، پاشا زوکۆ ناوی نەوەکەی بە ئایرۆی دووەم ناو دەنێت.[6]
|
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.