مافی خوێندن
From Wikipedia, the free encyclopedia
مافی خوێندن وەک مافێکی مرۆڤ دەست نیشان کراوە کە بریتییە لەوە کە مرۆڤ مافی خوێندن و زانینی ھەیە. مافەکە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی ناسراوە و چەند ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی ھەن کە وایداناوە ھەموو کەسێک ئازادە لە خوێندن یان ھەبوونی ماف بۆ خوێندندا؛ و پێویستە خوێندن و پەروەردەی سەرەتایی بە خۆرایی بێت بۆ ھەمووان، ھەروەھا بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و بەردەستکردنی بۆ ھەمووان.[1]
بەپێی سەرژمێرییەکی ساڵی ٢٠١٩، ٢٦٠ ملیۆن مناڵ لە جھیان توانای خوێندنیان نییە و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم کێشەیە.[2]