ماری مەکئالیس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری پاتریکا مەکئالیس (Mary McAleese؛ لە دایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥١) ژنە سیاسەتوانی ئێرلەندییە. ئەو لە ماوەی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ تاوەکوو ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بووە ١١ەمین سەرۆکی ئیرلەندا. ئەو لە دوای ماری ڕۆبنسۆن، دووەم سەرۆکی ژنە لە ئێرلەندا، هەروەها یەکەم ژنە سەرۆکی وڵاتێکە کە جێگەی سەرۆکێکی دیکەی ژنی گرتبێتەوە لە جیهان. ماری بڕواننامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەست هێناوە.[1]
ماری مەکئالیس | |
---|---|
بە ئیرلەندی: Máire Pádraigín Bean Mhic Ghiolla Íosa | |
لەدایکبوون | (١٩٥١-٠٦-٢٧) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ) بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو |
ھاوسەر | Martin McAleese |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، ڕۆژنامەوان، نووسەر، مامۆستای زانکۆ، barrister |
شوێنی کارکردن | Queen's University Belfast |
پۆستەکان | President of Ireland، chancellor |
پەروەردە | Queen's University Belfast |
ئەندامی حیزبی | Fianna Fáil |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | Irish presidential election, 1997، Irish presidential election, 2004 |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئەو لە ئێستادا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەنجومەنێکە بۆ کۆکردنەوە ئەو ژنانەی بوونەتە سەرۆک کۆمار یان سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک. لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن گۆڤاری فۆربێس لە پلەی ٦٤ەمینی بەهێزترین ژنانی جیهان هات.[2] دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیشی ئەوا هەر بەکەسێکی ناسرا و بەناوبانگ ماوەتەوە.[3][4][5]
ماری لە ساڵی ١٩٧٦، لەگەڵ مارتن مەکئالیس کە ددانساز و ژمێریارە هاوسەرگیری کرد.[6][7] کاتێک ماری بووە سەرۆکی وڵات، ئەوا ناوبراو لە سەرەتاکان وەک یاریدەدەر کاری لەگەڵدا دەکرد.[8][9] ئەوان بەیەکەوە سێ منداڵیان هەیە.