مارک والبێرگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماڕک ڕۆبێرت مایکل والبێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Wahlberg) (لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٩٧١)[1] ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە.مارک بەهۆی ئەندامییەکەی لە باندی هیپ پۆپی (Mark Marky and the Funku Bunch) بەناوبانگ بوو، دواتر دەستی کرد بە بەشداریکردن لە چەند فیلمێکی مەزنی وەکوو (Three Kings) و (Planet of the Apes)، هەروەها فیلمی بەناوبانگی (The Departed) لە ساڵی ٢٠٠٦، کە دواتر بەهۆی ڕۆڵەکەیەوە لەو فیلمە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. مارک بەشداربووە لە هەردوو بەشەکەی فیلمی کۆمیدیی تێد. لە بەشی چوارەمی فیلمی (Transformers)دا لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. مارک بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرانی هۆڵیوودی سەردەم دادەنرێت، بەهۆی ڕۆڵە جیاکانی لە فیلمە کۆمێدی و ئاکشنەکان.[2]
زانیاریی خێرا مارک والبێرگ, لەدایکبوون ...
مارک والبێرگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ) بۆستن |
زانکۆ | |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری تۆمار، ڕاپەر، television producer |
کارەکان | Scoob!، بگۆڕەکان، تێد |
شێواز | ڕاپ، مۆسیقای ھیپ ھۆپ |
ھاوسەر | Rhea Durham |
مناڵ | Brendan Wahlberg، Ella Wahlberg، Michael Wahlberg |
باوان | |
خێزان | ڕۆبێرت والبێرگ، دۆنی والبێرگ، Paul Wahlberg، جیم والبێرگ |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://www.markwahlberg.com/ |
دایخە