From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆلۆنێل سێر مارک سایکس، بارۆنی شەشەمی سێلدێمێر (١٦ی ئازاری ١٨٧٩ – ١٦ی شوباتی ١٩١٩)،[1] ڕاوێژکاری سیاسیی و دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سەربازی و گەشتیارێکی بەریتانی بووە. لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا پسپۆڕی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوین و ناوچە سروشتییەکانی سووریا بوو. لە ساڵی ١٩١٦ بە ناوی بەریتانیا ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆی لەگەڵ پیکۆ بەناوی فەڕەنسا، بۆ دابەشکردنی ناوچەکانی دەسەڵات لە خاکەکانی کەوانەی بەپیتدا واژوو کرد کە زۆربەیان لەو سەردەمەدا سەر بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. ڕووسیای قەیسەری لەو کاتەدا بەشداری لە پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەدا کردووە، دەیویست پێش ئەوەی بکەوێتە دەستی شۆڕشی بەلشەفیکەوە، ناوچەکانی دەسەڵات جیابکاتەوە.
مارک سایکس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mark Sykes | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٨٧٩ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٦ی شوباتی ١٩١٩ ساڵ ژیاوە) 1st arrondissement of Paris، فەڕەنسا | (٣٩
نازناو | baronet |
ھۆی مەرگ | ئەنفلۆنزا، شینبوون، ئەنفلۆنزای ئیسپانی |
شوێنی ناشتن | کڵێسای سانت مریەم، سلێدمیر |
باوک | Tatton Sykes |
دایک | Christina Anne Jessica Cavendish-Bentinck |
ھاوسەر | ئیدیت ڤایۆلێت گۆرست |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
بواری کار | دیپلۆماسی، سیاسەت |
پۆستەکان | member of the 31st Parliament of the United Kingdom، member of the 30th Parliament of the United Kingdom |
پەروەردە | St John's College، Jesus College |
شوێنی کار | لەندەن |
ئەندامی حیزبی | پارتی پارێزگاران |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی گشتی شانشینی یەکگرتوو ١٩١٨، 1911 Kingston upon Hull Central by-election |
ئایین | کاسۆلیکی |
باری تەندرووستی | ئەنفلۆنزای ئیسپانی، ئەنفلۆنزا |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی یەکەم، جەنگی دووەمی بوور |
لقی سەربازی | سوپای بەریتانیا |
شاکارەکان | ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ |
ئەندامی | یانەی ڕۆکسبۆرگ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ئەنفلۆنزای ئیسپانی |
مارک تاکە کوڕی سێر تاتۆن سایکس بوو، بارۆنی پێنجەمی سێلدێمێر، لە ھاوسەرگیرییەکی ناخۆشحاڵانە لەگەڵ کریستینا کاڤێندیش-بێنتینک کە کۆتایی ھات بە وازھێنانی تاتۆن لە ھاوسەرەکەی بەھۆی دۆخی دارایییەوە. مارک لە نێوان دایکی کە دواتر لە لەندەن نیشتەجێ بوو لە کێڵگەی باوکی لە ڕۆژھەڵاتی یۆرکشایەر و لە کۆشکی سێلدێمێر دەژیا. دواتر دایکی بوو بە کاسۆلیک و ئەویش بە ھەمان شێوە. لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ باوکیدا گەشتێکی زۆری کردووە بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین لەناو ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی، جگە لە ھیندستان، میسر، کاریبی، مەکسیک، کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ساڵی ١٨٩٧دا لە پەلی سێیەمی فەوجی پیادەی یۆرکشایەر وەرگیرا. لە زانکۆی کامبریج خوێندوویەتی و لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ٤ کتێبی دەربارەی سەربازی و گەشتەکانی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین بڵاوکردووەتەوە.[2]
نوێنەرایەتی بەریتانیای کرد لە دانوستانەکانی دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ فەڕەنسا و ڕووسیا لە ناوچەکانی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی لە شام و ئەنادۆڵ و ڕێککەوتنی سایکس پیکۆی واژوو کرد. ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئەو لە دەرکردنی جاڕنامەی بلفۆر کردووە. دوای مردنی، بزووتنەوەی زایۆنیستی، بە وتەی ناحوم سۆکۆلۆڤ، ھاوڕێی حاییم وایزمان «وەک پاڵەوانێک لەلای ئێمە کەوت»یان زانی.
سایکس لە ساڵی ١٩١٩ لە پاریس بوو و لەوێ دانوستانەکانی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی دەکرد پاش جەنگی جیھانیی یەکەم، و لەوێ لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا لە ژووری ھۆتێلەکەیدا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانییەوە کە ئەوکات بڵاوبووەوە. پاشماوەکانی گواسترایەوە بۆ ماڵی خێزانەکەی لە سێلدێمێر لە ڕۆژھەڵاتی یۆرکشایەر و لەوێ بە خاک سپێردرا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧، دوای ٩٠ ساڵ لە مردنی، نەوەکانی ڕێگەیان بە پزیشکان دا تەرمەکەی دەربھێنن و تابووتەکەی بکەنەوە بۆ ئەوەی نموونەی پاشماوەکانی وەربگرن، بەو پێیەی بە خاک سپێردرابوو لە تابوتێکدا کە لە قوڕقوشم دروستکرابوو وەک ئەوەی باوەڕ وابوو کە ئەمە ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی دەپارێزێت ھاوشێوەی ئەنفلۆنزای باڵندە- گونجاوە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.[3][4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.