یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی From Wikipedia, the free encyclopedia
مارتا ڤیەرا دا سیلڤا (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٩٨٦)[1] یاریزانی تۆپی پێیی بەڕازیلی-سوێدییە، کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی جامی جیھانیی ژنانە.[2] یەکەم یاریزانە لە ھەردوو ڕەگەز، بتوانێت گۆڵ لە پێنج جامی جھانیی فیفا تۆماربکات،[3] لە ساڵی ٢٠١٩، کریستین سینکلێر ھەمان شتی کردەوە.[4]
زانیاری کەسایەتی | |||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | مارتا ڤیەرا دا سیلڤا | ||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٩ی شوباتی ١٩٨٦ | ||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||||||||
١٩٩٩ | CSA | ||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||||||||
٢٠٠٠–٢٠٠٢ | یانەی ڤاسگۆ دی گاما | ١٦ | (٤) | ||||||||||||||||||
٢٠٠٢–٢٠٠٤ | یانەی سانتار کروز | ٣٨ | (١٦) | ||||||||||||||||||
٢٠٠٤–٢٠٠٨ | یانەی ئومیا ئایکەی | ١٧٥ | (١١٥) | ||||||||||||||||||
٢٠٠٩ | یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل | ١٩ | (١٠) | ||||||||||||||||||
٢٠٠٩–٢٠١٠ | → سانتۆس (خواستن) | ١٤ | (٢٦) | ||||||||||||||||||
٢٠١٠ | یانەی گۆڵد پراید | ٢٤ | (١٩) | ||||||||||||||||||
٢٠١١ | سانتۆس | ١٢ | (١٣) | ||||||||||||||||||
٢٠١١ | وێستەرن نیویۆرک فلاش | ١٤ | (١٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٤ | یانەی تریسۆ فف | ٣٨ | (٢٧) | ||||||||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٧ | یانەی ڕەزێنگراد | ٤٣ | (٢٣) | ||||||||||||||||||
٢٠١٧– | ئرۆلادۆ پراید | ٥٥ | (٢٣) | ||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||||||||
٢٠٠٢ | بەڕازیل خوار ١٩ | ||||||||||||||||||||
٢٠٠٢– | بەڕازیل | ١٥٤ | (١٠٨) | ||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
زۆرجار مارتا بەباشترین یاریزانی ژنان لە مێژوودا ناوی دەھێنرێت.[5][6][7] ئەو شەش جار بۆتە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفا (پێنج جاریان لەسەریەک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠)، کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو خەڵاتەی وەرگرت. مارتا یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨، کاتێک ھەڵبژاردەکەی توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی تۆپی زێڕین (گۆڵدن بۆڵ)ی بردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جیھانی ژنان. ھەروەھا لەپاڵەوانییەتی جامی جیھانیی ژنانی ٢٠٠٧، خەڵاتی باشترین یاریزان و لاپچینی زێڕینی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتیەکە، ئەمەش جگە لەوەی ڕێبەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ بردنەوەی جامەکە.
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ناوی وەک یەکێکە لە شەش باڵیۆزەکانی بەڕازیل ھات بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، لەپاڵ ھەریەکە لە ئەماریلدۆ، بیبیتۆ، ڕۆبێرتۆ کارلۆس، ڕۆناڵدۆ وە ماریۆ زاگلۆ.[8] مارتا لە ساڵی ٢٠١٣، لە زنجیرە فیلمێکی بەڵگەنامەیی (دۆکیۆمێنتاری) بەناوی ''وەرزشەکانی تر'' لەکەناڵی سوێدی دەرکەوت.
لە ئابی ٢٠١٦، یەکێکبوو لەو ٨ کەسەی کە ئاڵای ئۆڵمپیک ھەڵگرتبوو لە یارییەکانی ئۆڵمپیکی ڕیۆ.[9]
تواناکانی مارتا لەلایەن خانمە ڕاھێنەر ھێلینا پاچیکۆ دۆزرایەوە، کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو. دوای یاریکردنی بۆ تیپی نەوجەوانانی سی ئێس ئەی، مارتا لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستیکرد بەیاریکردنی پیشەگەرانە لەیانەی ڤاسکۆ دی گاما. دوای دوو ساڵ، گواسترایەوە بۆ یانەی سانتا کروز، کە یانەیەکی بچووکە لە ھەرێمی میناس گەریاس،[10] لەوێ بۆ دوو وەرزی دیکە یاری کرد، پێش ئەوەی ڕووبکاتە یانەی ئومیا ئایکەی.
مارتا لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە یانەی ئومیا ئایکەی، لەو وەرزەی کە یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی یووفا، کە بەئەنجامی ھەردوو یاری یانەی ئومیا ٨–٠ لە یانەی فرانکفۆرتی بردەوە، کە لەم نێوانەدا سێ گۆڵ لەلایەن مارتا تۆمارکرا. لە خوولی سوێدی، وێڕای ئەوەی یانەکە توانی ١٠٦ گۆڵ تۆماربکات، کە ٣٢ گۆڵیان زیاتربوو لە پاڵەوانی خوولەکە، ئەوا لەکۆتایی وەرزەکە پلەی دووەمیان بەدەستھێنا بەکەمترھێنانی تەنیا یەک خاڵ بەرامبەر پاڵەوانی وەرزەکە یانەی دیورگاردن. لە خوولەکە، مارتا ٢٢ گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەتا گۆڵێکی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی سوێد تۆمارکرد بەرامبەر یانەی دیورگاردن، بەڵام جامەکەیان لەدەستدا دوای شکستھێنانیان ٢–١.
لە دووەم وەرزیدا (ساڵی ٢٠٠٥)، مارتا توانی ٢١ گۆڵ تۆماربکات و یانەکەشی بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، بەبێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێت. بەڵام لە یاری کۆتایی جامی سوێد جارێکی دیکە بەیانەی دیورگاردن دۆڕان ٣–١؛ لەژێر کاریگەری ئەم یارییە، سێ حەفتە دواتر لەیاری خوولدا ٧–٠ یارییەکەیان لە دیورگاردن بردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٦، جارێکی دیکە یانەکە توانی خوولی سوێدی بباتەوە بەبێ شکستھێنان، ھاوشێوەی پارساڵیش بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ ئەوا مارتا بوو بە گۆڵکاری وەرزەکە. یانەی ئومیا، توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی یووفا، ھەروەھا بەئەنجامی ھەردوو یاری توانی ١١–١ لە یانەی کۆلبۆتنی نەرویژی بباتەوە، مارتا دوو گۆڵی کرد لەھەردوو یاریدا. بۆ سێیەم جار لەسەریەک یانەکەی مارتا، لەیاری کۆتایی جامی سوێدی شکستی ھێنا، ئەمجارەیان لەیاری کۆتایی ٣–٢ بەرامبەر لینکۆپینگس جامەکەی دۆڕاند.
لە ساڵی ٢٠٠٧، یانەکە وەرزێکی دیکەی بەسەرکەوتن بەڕێکرد بەبردنەوەی خوول بە ٩ خاڵ زیاتر لەیانەی دیورگاردن، ھەروەھا بردنەوەی جامی سوێدی لە یانەی ئەی ئای کەی بەئەنجامی ٤–٣، کە لەو یارییەدا مارتا ھاتریکی تۆمارکرد. مارتا لە خوولەکە توانی ٢٥ گۆڵ تۆماربکا، بە گۆلێک کەمتر بووە دووەم گۆڵکاری وەرزەکە لەدوای لۆتا شیلین.[11] لە جامی یووفاش بۆ چوارەمین جار گەیشتنە یاری کۆتایی، بەڵام لەکۆتایی بەیانەی ئارسیناڵ دۆڕان ١–٠.
لە وەرزی ٢٠٠٨، ئومیا و مارتا جارێکی دیکە بوونە پاڵەوانی خوولی سوێد. لەکۆتایی وەرز، پرسیار لەسەر داھاتووی مارتا درووستبوو، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لە ئاھەنگی دیاریکردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا، مارتا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ سێ وەرز بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆلی ئەمریکی یاری دەکات.[12] لەسەر داواکاری مارتا، یانە ئەمریکییە یاریزان یۆھانا فریسکیشی کڕی لەیانەی ئومیا،[13] کە دواتر پێشکەشکارێکی سوێدی لەکەناڵی تیڤی٤ بەناوی پاتریک ئکوال ئەوەی درکاند کە مارتا و یوھانا پەیوەندییەکی لێزبیانیان ھەیە.[14] دواتر ھەردوو یاریزان ئەوەیان ڕەتکردەوە.[15]
ژیانی یاریکردنی مارتا لە ساڵی ٢٠٠٥، لەفیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی "مارتا - ڕاھێنەری پێلێ" پەخشکرا.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لەو ڕۆژەی کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا بردەوە، مارتا ئاشکرایکرد کە بۆ سێ وەرز لە خوولی ژنانی ئەمریکی ناسراو بە (WPS) یاری دەکات، بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل.[16][17] لەکاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی، مارتا وتی «بۆمن گرنگترین شت ئەوەیە، لەشوێنێک یاری بکەم کە باشترین یاریزانەکانی جیھان یاری لێدەکەن، ئەوەش ھەمان شتە کە لێرە ھەوڵی بۆدەدرێت، خوولی ئەمریکی بەبەھێزترین خوول دادەنرێت لەجیھان، لەبەرئەوەیە ئێستا ھاتوومەتە ئێرە.»[18]
لە وەرزی ٢٠٠٩، لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجەلۆس، مارتا بووە گۆڵکاری خوولەکە بەتۆمارکردنی ١٠ گۆڵ و درووستکردنی ٣ گۆڵی دیکە بۆ یاریزانەکانی دیکە.[19] یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی دەبلیوو پی ئێس، بەڵام کۆتاییەکەی بەیانەی سکای بلو دۆڕاند ١–٠.[20]
لەکاتی پشووی وەرزەکان، مارتا گرێبەستێکی سێ مانگەی بەشێوەی خواستن ئەنجامدا، بۆ یاریکردن لەیانەی سانتۆسی بەڕازیلی بەمەبەستی یاریکردن لە جامی کۆپا لیپەرتادۆس و جامی بەڕازیل.[21][22] ماراتا بووە یارمەتیدەری یانەکە بەوەی بوونە پاڵەوانی ھەردوو جامەکە، مارتا توانی لەیاری کۆتایی لیپەرتادۆس گۆڵێک بکات، ھەروەھا لەیاری کۆتایی جامی بەڕازیلیش دوو گۆڵی کرد.[23][24]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠، یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل کارەکانی وەستاند.[25] دواتر مافدرا بە مارتا و یاریزانەکانی دیکە بۆیان ھەیە بچنە تیپەکانی دیکە و بەشداری خوولەکە ببنەوە. یانەی گۆڵد پراید توانی مارتا بکڕێت.[26] مارتا لەھەموو یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو، توانی ١٩ گۆڵ لەکۆی ٢٤ یاریدا تۆماربکات و ببێتە گۆڵکاری خوولەکەش. دواتر لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە دەبلیوو پی ئێس چامپیۆنشیپ کرد،[27] دواتر لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، یانەی گۆڵد پراید ھەڵوەشایەوە، مارتا کەوتەوە بازاڕی گواستنەوە.
لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، سانتۆس جارێکی دیکە مارتای وەک یاریزانی خۆی ناساند. بۆندەکە بۆ دوو وەرزبوو بەڵام ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێک بۆدانرا، کە دواتر درێژنەکرایەوە. بەڕێوبەرایەتیی خوولەکە ڕایگەیاند کە ماوەی دانووساندکردن و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی خوولی ئەمریکی کۆتایی ھاتووە بۆ ساڵی ٢٠١١.
لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، مارتا ڕووی کردە یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش بۆ سێ سال، ئەو یانەیە درێژکراوەی یانەی پێشووی گۆڵد پراید بوو.[28] لەم وەرزەدا مارتا یارییەکی زۆری بۆ نەمایەوە، بۆیە کۆتایی بە وەرزەکە ھێنا بەتۆمارکردنی دوو گۆڵ و چوار گۆڵسازکردن.
ساڵی دواتر، لەوەرزێکی تەواو یاریکردن لەھێڵی ھێرشبەری وێستەر نیویۆرک فلاش، ئەوا مارتا توانی خوولەکە بۆیانەکەی دەستەبەر بکات، ھەروەھا ١٠ گۆڵیشی تۆمارکرد و بۆ سێیەمین جار بووە گۆڵکاری خوولەکە، مارتا لەگەڵ کریستین سینکلێر ھەمان ژمارەی گۆڵی ھەبوو، بەڵام بەبەرچاوگرتنی کەمی یاریکردن ئەوا ئەو بووە گۆڵکاری وەرزەکە.[29]
دوای ئەوەی وەرزی ٢٠١٢ لە خوولی ئەمریکی ھەڵوەشایەوە، مارتا بڕیاریدا بگەڕێتەوە خوولی سوێدی. لە ٢٢ی شووباتی ٢٠١٢، بۆ دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی تیرسۆ فف واژووکرد،[30] بە مووچەیەکی ساڵانەی بەرز ٤٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی،[31][32] ئەم پارەیە لەلایەن سپۆنسەرەکانی یانەکە دابیندەکرا بەقسەی خاوەنی یانەکە.[33] یانەی تیرسۆ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، ھەروەھا مارتاش بۆ ١٥ەمین جار مێدالیای پاڵەوانبوونی خوولی وەرگرت.[34]
یانەکە لە جامی پاڵەوانانی یووفای ٢٠١٤، گەیشتە یاری کۆتایی بەڵام ٤–٣ بە ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی دۆڕا، لەیارییەکە ماڕتا دوو گۆڵی تۆمارکرد.[35] دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، یانەکە تووشی قەیرانی دارایی ھات، بەمەش نەیتوانی لە وەرزی داھاتوو بەشداربێت، سەرجەم یاریزانانی یانەکەش لەبازاڕی گواستنەوە بوون بەخۆڕایی. دەستەی بەڕێوەبردن، مووچەی یاریزانەکانی یانەکەی بڵاوکردەوە، مارتا لەھەمووان زیاتری پێدەدرا کە مووچەی ھەر مانگێکی ١٦٨٬٠٠٠ کڕۆنی سوێدی بوو.[36]
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکان لەسەر قەیرانی یانەکە، میدیاکان ھەواڵی گواستنەوەی مارتایان بۆ یانەی ئەڤالدسنیسی نەرویژی بڵاوکردەوە. بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی نەرویژی داوای کەمکردنەوەی مووچەکەی دەکرد.[37] یانەکانی پاریس سانت جێرمان و کارۆلین سیگەریش لەسەر ھێڵبوون بۆ گواستنەوەی مارتا.[38]
لە تەممووزی ٢٠١٤، مارتا واژووی لەسەر گرێبەستێکی شەش مانگانە لەگەڵ یانەی ڕەزێنگارد کرد.[39] لەکاتی یاریکردن بۆ یانەکە، مارتا بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی لەوەرزەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، جامی سوێدی لە ٢٠١٦ ھەروەھا جامی سووپەر سوێد لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦.
لەدوای شکستی ڕەزێنگارد بەرامبەر بەرشەلۆنا لەچارەکی کۆتایی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا،[40] مارتا ڕووی کردە یانەی ئۆرلاندۆ پراید بەخۆڕایی، گرێبەستە نوێیەکەشی بۆ ماوەی دوو وەرزە و دەکرێت درێژبکرێتەوە بۆ سێ وەرز.[41] لەیەکەم وەرزیدا بۆ ئۆرلاندۆ، ئەو مارتا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە خوول.[42] بەمەش گەیشتنە یارییەکانی پێش کۆتایی، بەڵام لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر پۆرتلاند تۆرنس شکستیان ھێنا.
یانە | وەرز | خوول | جام | کیشوەری | گشتی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پلە | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل | ٢٠٠٩ | خوولی ئەمریکی | ٢٠ | ١٠ | - | - | - | - | ٢٠ | ١٠ |
یانەی سانتۆس | ٢٠٠٩ | خوولی بەڕازیل | - | - | ٧ | ١٨ | ٦ | ٧ | ١٣ | ٢٥ |
یانەی گۆڵد پراید | ٢٠١٠ | خوولی ئەمریکی | ٢٥ | ٢٠ | - | - | - | - | ٢٥ | ٢٠ |
یانەی سانتۆس | ٢٠١١ | خوولی بەڕازیل | - | - | - | - | ٤ | ٢ | ٤ | ٢ |
وێستەرن نیویۆرک فلاش | ٢٠١١ | ئەمریکی | ١٥ | ١٠ | - | - | - | - | ١٥ | ١٠ |
تیرسۆ فف | ٢٠١٢ | خوولی سوێدی | ٢١ | ١٢ | ٤ | ٤ | - | - | ٢٥ | ١٦ |
٢٠١٣ | ١٥ | ١٢ | ١ | ١ | ٨ | ٧ | ٢٤ | ٢٠ | ||
٢٠١٤ | ٢ | ٣ | ١ | ١ | – | – | ٣ | ٤ | ||
گشتی | ٣٨ | ٢٧ | ٦ | ٦ | ٨ | ٧ | ٥٢ | ٤٠ | ||
یانەی ڕەزێنگارد | ٢٠١٤ | خوولی سوێدی | ٩ | ٥ | ٥ | ٢ | ٦ | ٤ | ٢٠ | ١١ |
٢٠١٥ | ٢١ | ٨ | ٥ | ٥ | ٦ | ٥ | ٣٢ | ١٨ | ||
٢٠١٦ | ١٩ | ١٣ | ٤ | ٠ | ٦ | ٠ | ٢٩ | ١٣ | ||
گشتی | ٤٩ | ٢٦ | ١٤ | ٧ | ١٨ | ٩ | ٨١ | ٤٢ | ||
ئۆرلاندۆ پراید | ٢٠١٧ | خوولی ئەمریکی | ٢٤ | ١٣ | – | – | – | – | ٢٤ | ١٣ |
٢٠١٨ | ١٧ | ٤ | – | – | – | – | ١٧ | ٤ | ||
٢٠١٩ | ١٤ | ٦ | – | – | – | – | ١٤ | ٦ | ||
گشتی | ٥٥ | ٢٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٥٥ | ٢٣ | ||
گشتی | ٢٠٢ | ١١٦ | ٢٧ | ٣١ | ٣٦ | ٢٥ | ٢٦٥ | ١٧٢ |
لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٧، ماراتا و ھەڵبژاردەکەی توانیان لە ھەڵبژاردەی ژنانی ئەمریکای خوار ٢٠ ساڵان ببەنەوە لە پاڵەوانییەتی یارییەکانی پان ئەمریکا لەبەردەم ٦٨٬٠٠٠ ھاندەر. لەوکاتەدا مارتا بەراورد دەکرا بەیاریزانی بەڕازیلی پێلێ. بانگدەکرا بە «پێلێ بە تەنوورەوە.» پێلێ خۆی ئەو بەراوردکارییەی پێ درووستبووە. دوای یارییەکە، مارتا ئەوەی درکاند کە پێلێ پیرۆزبایی لێکردووە بۆ ئەو بردنەوەیە، ئەمەش زۆر دڵی خۆشکردووە کە باشترین یاریزانی مێژووی جیھان سەیری یارییەکەی کردووە.[43]
مارتا لە ساڵی ٢٠٠٧، لە جامی جیھانیی ژنانی فیفا بەشداربوو، بەڕازیل بەبەھێزی دەرکەوت لە قۆناغی گرووپەکان، کاتێک ھەر سێ یارییەکەی بردەوە، مارتا لەو قۆناغە چوار گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری چارەگی کۆتایی، بەڕازیل ٣–٢ لە ئوسترالیای بردەوە، مارتا تۆڕی ھەژاند لەڕێگای پەناڵتییەکەوە. لە یاری پێش کۆتایی، بەڕازیل ٤–٠ لە ئەمریکای بردەوە، مارتا دوو گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری کۆتاییدا بەڕازیل ٢–٠ بە ئەڵمانیای دۆڕاند، لەناوەڕاستی یارییەکە کاتێک یارییەکە بێ گۆڵبوو، ئەوا مارتا لێدانێکی سزای بەفیڕۆدا. لە پاڵەوانییەتیەکە، مارتا خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ و فووتی بردەوە وەک باشترین یاریزان و گۆڵکار، لەکۆی یارییەکانی مۆندیال ئەوا حەوت گۆڵی تۆمارکرد.
مارتا لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی پەکینی ٢٠٠٨ بەشداریکرد، توانی مێدالیای زیو بباتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا ١–٠ دۆڕان.[44]
مارتا لە جامی جیھانیی ژنانی ٢٠١١ بەشداریکرد، بەڕازیل لە چارەگی کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا دەرکرا. مارتا توانی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست بکات. ئەمەش وایکرد ناوی بچێتە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالی ژنان، بەتۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لەپاڵ بیرگیت پرینز بە ١٤ گۆڵ.[45] لە پاڵەوانیەتیەکەش بووە دووەم گۆڵکار، خەڵاتی تۆپی زیوی پێدرا. لە یەکەم یاریشیدا بەرامبەر ئوسترالیا، ئەوا لەلایەن ھاندەرانی ئەو تیپە گاڵتەیەکی زۆری پێکرا.[46][47] لە چوارەمین جامی جیھانیدا لە ساڵی ٢٠١٥، مارتا بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال کاتێک ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ١٥، لەیاری بەرامبەر کۆریای باشوور.[48] بەڕازیل لە قۆناغی ١٦، بەرامبەر ئوسترالیا کرایە دەرەوەی مۆندیال.
لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠١٩، مارتا بووە یەکەم یاریزانی مێژوو لە کوڕان و کچان، کە بتوانێت لە پێنج پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا گۆڵ تۆماربکات، ئەمەش کاتێک بەلێدانی سزا گۆڵێکی لە ئوسترالیا تۆمارکرد. لەیاری دواتر بەرامبەر ئیتالیا، مارتا گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد بەمەش بە ١٧ گۆڵ ئەوکاتە بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال لەئاستی نێر و مێ.[3] لەدوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦، بەڕازیل دەرکرا لەیاری بەرامبەر وڵاتی خانەخوێ (فەڕەنسا)، مارتا چاوپێکەوتنێکی سۆزدارانەی بەرامبەر کامێرا ئەنجامدا، کە تێیدا بەفرمێسکەوە داوای لەکچانی بەڕازیل کرد کە شوێنی خۆی و ئەفسانەکانی دیکەی وەک فۆرمینگا و کریستەین پڕبکەنەوە. چاوپێکەوتنەکەی مارتا، لەسەر ئینتەرنێت دەنگدانەوەی ھەبوو، بە دەیان ھەزار ڕیتوویتکرا لەتۆڕی تویتەر.[49] لەوکاتەدا مارتا ناوی لە ١٠ دیارترین یاریزانانی تۆپی پێ ھات، لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا.[50]
لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر چین کە بە ئەنجامی ٥-٠ یاریییەکەیان بردەوە و بووە یەکەم یاریزان کە لە پێنج ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک گۆڵی تۆمارکرد.[51]
لە تەمەنی ٣٧ ساڵی بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٣ خانمان کرد کە لە وڵاتی نیوزیلاند و ئوسترالیا لە ٢٠ی تەممووز - ٢٠ی ئاب بەڕێوەدەچێت.دوای ئەوەی لە خوولەکی ٧٥ی یارییەکەیان بەرامبەر پەنەما هاتە ناویاریگاوە، بووە یەکەم یاریزان کە لە شەش جامی جیهانی بەشدار بکات.[52]
ئومیا ئایکەی
سانتۆس
یانەی گۆڵد پڕاید
یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش
تیرسۆ فف
ڕەزێنگارد
خوولی سوێدی: ٢ جار؛ ٢٠١٤، ٢٠١٥
گۆڵکاری مێژوویی جامی جیھانیی فیفای ژنان (١٧ گۆڵ).
وێڕای بچووکی و خێرایی، ئەوا یاریزانێکی پتەو و و بەھێزیشە،[58] مارتا بەلای زۆرێک لە کەسایەتییەکانی تۆپی پێ وەک باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لەئاستی خانمان دادەنرێت، مارتا بە تواناکانی لەڕووی مامەڵەکردن بە تۆپەوە دەناسرێتەوە، زۆرجار بە ڕۆناڵدینھۆ، ڕۆماریۆ و پێلێ بەراورددەکرێت، خۆشی ناوی خۆی بە پێلێ بە تەنوورەوە دەھێنێت.[7][59][60] وەک زیادکردنێکیش بۆ توانا تەکنیکییەکانی مارتا، ئەوا ناوبراو بەخێرا بڕینی یاریزانەکانی بەرامبەری دەناسرێتەوە.[61][62][63] مارتا لەتوانایدایە لەچەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات، لەسەرەتای یاریکردنی ئەوا لە ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر وەک یاریزانێکی کلاسیکی ژمارە ١٠ یاری دەکرد،[64][65] کە دواتر ئەرکی زیاتری پێدرا،[66] وەک پاڵپشتیکاری ھێرشبەران[67] وە ھێرشبەری سەرەکی،[68] وە تەنانەت وەک یاریزانی باڵ، کە لەو شوێنە دەیتوانی بگەڕێتەوە ناوەڕاست و بەقاچی چەپی، لێدانی تووند ئاڕاستەی گۆڵی تیپی بەرامبەر بکات.[61][64][69][70] جگە لەوانەش ئەوا مارتا ناسراوە بە یاری درووستکەر، کە یارمەتی یاریزانانی تیپەکەی بدات بۆئەوەی گۆڵ تۆماربکەن.[61][63][71][72] مارا گۆڵکارێکی سەرکەوتووشە، لەو خولانەی کە بەشداری تێیدا کردووە چەندجارێک خەڵاتی گۆڵکاری ساڵی بردۆتەوە،[73] ھەروەھا لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا و لێدانی ناڕاستەوخۆ توانای باشی ھەیە.[74] کۆی گشتی تواناکانی مارتا، وایکردووە ببێتە یەکێک لەباشترین یازانانی جیھان لەتیپی خانمان.[75]
مارتا سێ خووشک و برای ھەیە بەناوەکانی، جۆزێ، ڤالدیر و ئەنجێلا. باوکی ناوی ئەلداریۆیە، دایکیشی تێریزا. باوکی خێزانەکەی جێھێشت، کاتێک مارتا منداڵێکی ساوا بوو.[76] لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، مارتا لە سان جۆزێ دەژی. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، مارتا بوو بە باڵیۆزی چاکەکاری نەتەوە یەکگرتووەکان.[77] مارتا زمانەکانی پرتووگالی، سوێدی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.[78] ئەو لەپەیڕەوانی کڵێسای کاتۆلیکە، خودا لەلای ئەو مانایەکی زۆری ھەیە، لەھەمان کاتیشدا زۆر سەردانی کڵێسا ناکات.[79] لە ساڵی ٢٠١٦، مارتا ناوی چووە لیستی ١٠٠ ژنی ساڵ لەلایەن تۆڕی بی بی سی.[80]
لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧، مارتا بووە خاوەنی ڕەگەزناممەی سوێدی، بەڵام وەک خۆی دەیڵێت ئەوا ڕەگەزناممەی بەڕازیلییەکەشی دەپارێزێت.[81] مارتا ئێستا لەپەیوەندییەکی ئەویندارییە لەگەڵ تۆنی پرسلی، ژنە یاریزانی تۆپی پێ.[82]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.