نووسەر و فەرھەنگنووسی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی ١٩٥٨) نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە.[1][2]
لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٨ (٢٥ی ئازاری ١٣٣٧ کۆچیی ھەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.