لەیلا گوڤەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەیلا گوڤەن (لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٦٤، قۆنیە لە تورکیا) ژنەسیاسەتمەدارێکی کوردە. پێشتر لە پەرلەمانی تورکیا وەک نوێنەری پارێزگای حەکاری لەسەر حیزبی ھەدەپە پەرلەمانتار بووە.[1] ئەو پێشتر سەرۆک شارەوانی وێرانشار بووە لە باکووری کوردستان، کە ئەوکاتە نوێنەرایەتی لە پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکرد، لە ئێستاشدا لەیلا ھاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتە.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/40/Leyla_Guven_%28cropped%29.jpg/220px-Leyla_Guven_%28cropped%29.jpg)
لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لەیلا سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بۆ دەرچوو بەتۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.[3]