چوارەم سەرۆککۆماری عێراق From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ناسراو بە لەتیف ڕەشید (لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٤٤ لە سلێمانی)[1] سەرۆککۆماری ئێستای عێراقە، ئەو لەوەتەی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەو پۆستەدایە. پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٠، وەزیری سەرچاوەکانی عێراق بووە.[2] دواتر وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار بووە.[3]
لەتیف ڕەشید | |
---|---|
نۆیەمین سەرۆک کۆماری عێراق | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | |
سەرۆک وەزیران | مستەفا کازمی محەممەد شیاع سوودانی |
پێشینە | بەرھەم ساڵح |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سلێمانی، شانشینی عێراق | ١٠ی ئابی ١٩٤٤
ھاوسەر(ەکان) | شاناز ئیبراھیم ئەحمەد |
ئەو ھاوسەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بەیەکەوە چوار منداڵیان ھەیە.[4]
لەتیف ڕەشید لە ساڵی ١٩٤٤ لە خێزانێکی خانەدان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. ئەو بڕواننامەی ئامادەیی لە وێڵز بە پلەی ئەی بەدەستھێنا.[5]
ئەو ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی زانکۆی لیڤەرپوول، ئەو لە ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی ماستەری وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بووە ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرا لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی مانچستەر.[2][6]
لەتیف لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ خۆی پاڵاوت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و لە ڕکابەریکردنی بەرھەم ساڵح شکستی ھێنا.[7][8] دواتر بۆ ھەڵبژاردنی دواتری سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان لە ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرکەوتوو بوو، بەمەش بووە سەرۆککۆماری نوێی عێراق.[9]لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی فەرمی چووە کۆشکی سەلام شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار و دەستبەکار بوو.[10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.