From Wikipedia, the free encyclopedia
لارس میکێلسن (بە ئینگلیزی: Lars Mikkelsen؛ لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٦٤) ئەکتەری دانیمارکییە. لە زنجیرە درامای کوشتن ڕۆڵی ترۆلیس ھارتمان کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی کۆپنھاگنی گێڕاوە.[1][2]
میکێلسن لە شاری گلادساکس لە نزیک کۆپنھاگن لەدایکبووە.[3] ئەو و برا بچووکەکەی، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مادس میکێلسن،[4] لە ناوچەی نۆرێبرۆ گەورە بوون. دوای خوێندنی ناوەندی، ناوی خۆی تۆمار کرد بۆ خزمەتکردنی سەربازی لە سوپای شاھانەی دانیمارک.[5] پاشان لە زانکۆی کۆپنھاگن بایۆلۆجی خوێندووە بەڵام وازی لە خولەکە ھێناوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی وەک ئەکتەری سەر شەقام لە شارەکانی ئەوروپا پەیدا دەکات.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.