From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلی قەشقایی (بە [ɢæʃɢɒːˈjiː] دەخوێندرێتەوە؛ فارسی: قشقایی) کۆمەڵە خێڵێکی یەکگرتووی دانیشتوویی وڵاتی ئێرانن، کە زۆربەیان بە ڕەچەڵەک تورکن، ھەروەھا چەند ھۆزێکی لوڕیی کوردی و و عەرەبی لەخۆ دەگرن. نزیکەی سەرجەمیان بە زمانی تورکیی ڕۆژاوایی، کە بە زمانی قەشقایی ناسراوە قسە دەکەن، و زمانی فارسییش لە کاتە فەرمییەکاندا بەکار دەھێنن. قەشقایییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە پارێزگاکانی فارس، خوزستان، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، بووشێھر و باشووری ئەسفەھان دەژین، بەتایبەتی لە دەوروبەری شارەکانی شیراز و فەیروزئاباد لە فارس.[5][6]
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
نز. ٣٠٠٫٠٠٠–٢٫٠٠٠٫٠٠٠[1][2][3] | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
باشووری ئێران، ناوەندی ئێران | |
زمانەکان | |
زمانی قەشقایی، زمانی فارسی | |
ئایین | |
شیعە[4] | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
لوڕ و کورد، عەرەب، ئەوانی تر: گەلانی تورک بە تایبەتی تورکەکانی چوارمەحاڵ |
زۆرینەی خەڵکی قەشقایی لە بنەڕەتدا کۆچەری بوون، بارودۆخی نیشتەجێبوونی زۆرەملێی قەشقایییەکان لە ساڵانی ١٩٦٠ەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر فشاری حوکومەتدا زیادی کرد، حوکومەت خانووبەرەی بۆ ئەو کەسانە دروست دەکرد تا لە یەک شوێن نیشتەجێ ببن و چیتر بڵاو نەبنەوە؛ تا دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حوکومەت پارێزگاری لەو قەشقاییانە کرد کە بە شێوازی ژیانی کۆچبەری دەژین و نیشتەجێبوونی زۆرەملێیان لەسەر نەما.[7][8]
قەشقایییەکان کۆچەری شوانکارەن، پشت بە چاندن و ئاژەڵ بەخێو کردن دەبەستن. جل و بەرگی فۆلکی کۆن لەبەر دەکەن کە شێوازەکەی زۆر لە جلوبەرگی کوردی دەچێت و ژنانیش ھەندێکیان باڵاپۆشی فارسیی باو لەبەر دەکەن.[9]
قەشقایییەکان بە فەرشی پایل و بەرھەمەکانی تری چنین بە ناوبانگن. ھەندێک جار لەو فەرشانە بە شیرازی ناو دەھێندرێت،[10] چونکە شیراز لە ڕابردوودا بازاڕی سەرەکی ساغکردنەوەی بەرھەمی قەشقایییەکان بووە.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.