From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای مووسڵ (بە عەرەبی: قضاء الموصل، بە ئینگلیزی: Al-Mosul District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری مووسڵە.[2] حەمدانیە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە بە تایبەت بەشی ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵ کە ناحیەی باشیک دەگرێتەوە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە. قەزاکە پێنج ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی بەعشیقە، گەیارە، شورە، حەمام عەلیل و موحەلەبیە. زۆرینەی عەرەب و کوردی(شەبەک و ئێزیدی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی ئاشوورییەکان و تورکمان.[3]
قەزای مووسڵ | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | مووسڵ |
بوون بە قەزا | لە دێر زەمانەوە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٬٤٧١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧٢٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٥٤ مەتر (٨٣٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ١٬٤٣٢٬٢٣٠ |
• چڕی | ٣٢٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | موسڵاوی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی، سوریانی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی، یارسانی و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[1] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای تلکێف ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[4]
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزای مووسڵ لە ناحیەی بەردەڕەش(العشائر السبعة) و ناحیەی شێخان پێکھاتبوو، پاش ساڵی ١٩٢٦ ناحیەی بەردەڕەش بە قەزای ئاکرێوە لکێندراو ناحیەی شێخانیش کرایە قەزای شێخان، لە بەرامبەر ئەمەدا ھەندێ ناحیەی کە دامەزران بۆ قەزای مووسڵ زۆرینەیان لە ناوچە عەرەبییەکان بوون تەنھا ناحیەی باشیک نەبێت کە لە ناوچە کوردییەکان بوو.[6]
بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای مووسڵ لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[7]
پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.