قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەچەڵەک کورد،ی ئازەربایجان،⍮[1] بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ (١١٧٠ی کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ی کۆچیی ھەتاوی) بەسەر ئێراندا حوکمڕانییان کردووە. ئێڵی قاجاڕ یەکێک لە بەرەبابە کوردەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە هێرشی مەغۆلدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئازەربایجاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شا عەباسی یەکەم تاقمێکیانی گواستەوە بۆ "ئێستەرئاباد" (گورگانی ئەمڕۆ) کە حکوومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە محەممەدخان و دوایین پاشاش ئەحمەدشا بووە.
بەشێکیان لە ئێرانەوە دەڕۆن بۆ ئەوروپا و بەشێکیان دەرۆنە کوردستان، کە دیارترینیان ئێستا لە پارێزگای سلێمانی لە سنووری سلێمانی نیشتەجێن کە نەوەکانی قەرەوەیسی یان پێ دەگوترێت.
پاشاکانی ئێرانی قاجاڕی
ناو | وێنە | نازناو | لەدایکبوون–مردن | دەستپێبوونی پاشایەتی | تەواوبوونی پاشایەتی | |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ | خان[2] شا[2] |
١٧٤٢–١٧٩٧ | ١٧٨٩[3] | ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ | |
٢ | فەتح عەلی شا | شاھەنشا[2] خاقان[2] |
١٧٧٢–١٨٣٤ | ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ | |
٣ | محەممەدشا | خاقان کوڕی خاقان[2] | ١٨٠٨–١٨٤٨ | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ | |
٤ | ناسرەدین شا | زەڵوڵڵا (سێبەری خوا لەسەر زەوی)[2] قێبلەی عالەم (قیبلەی جیھان)[2] ئیسلامپەنا (پەناگەی ئیسلام)[2] |
١٨٣١–١٨٩٦ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ | ١ی ئایاری ١٨٩٦ | |
٥ | موزەفەرەدین شا | ١٨٥٣–١٩٠٧ | ١ی ئایاری ١٨٩٦ | ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ | ||
٦ | محەممەد عەلی شا | ١٨٧٢–١٩٢٥ | ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ | ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ | ||
٧ | ئەحمەدشا | ١٨٩٨–١٩٣٠ | ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥ |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.