فیزیۆلۆژی
زانستی کارکردنی سیستەمە زیندووەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
فیزیۆلۆژی یان کارئەندامناسی (بە ئینگلیزی: Physiology) بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوە لەسەر کار و ئەرکەکانی ئەندامانی سیستەمێکی زیندوو.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فیزیۆلۆژی یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی ژیناسی کە دەپەرژێتە سەر خوێندنەوەی چالاکییە زیندەیییەکانی گیاندار، ئەندامەکان، شانەکان، خانەکان و پێکھاتەکانی ناو خانە.
فیزیۆلۆژی زانستی لێکدانەوەی چۆن کارکردنی ئەندامەکانی لەشە و بەم لقانەی ژێرەوە دابەش دەبێت:
- فیزیۆلۆژیی گیانەوەری
- فیزیۆلۆژیی ڕوەک
- فیزیۆلۆژیی خانە
- فیزیۆلۆژیی پزیشکی
- فیزیۆلۆژیی دەمار
فیزیۆلۆژی، باس لە ئیش و کاری ئەندامەکانی لەش بە یارمەتی زانستی بیرکاری و فیزیک دەکات، بۆ بنوونە دڵ، کاری گورچیلە لە لەش، کاری سییەکان لە لەش و … ھتد.