فیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامی
From Wikipedia, the free encyclopedia
فیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامی گرنگی دانی موسڵمانان بە فیزیا دەستی پێکرد دوای چالاکیە وەرگێڕانەکان کە کتێبی یۆنانیەکان وەرگێڕدرا لەوانە کتێبەکان و بیردۆزەکانی ئەرەستوو و ئارکیمیدز و بێجگە لەوانیش، وە یەکێک لەو ھۆکارانەی کە وای کرد لەو سەردەمە فیزیا لە گەشەکردن بێت بریتی بوو لە ھەبوونی ئامێر وەک ئیستیرلاب و ھەروەھا زانینیان بۆ میکانیک (علم الحیل).[1] درەوشانەوەی ئاشکرا کردنی فیزیا لای موسڵمانان دەستی پێکرد لەگەڵ دەرکەوتنی ئیبن ھەیسەم کە ئۆپتیکی دامەزراند و تایبەتمەندیەکانی ڕووناکی ئاشکرا کرد گرنگترینیان ئەوە بوو کە ڕووناکی لە تەنەکانەوە دێت بۆ چاو بە پێچەوانەی ئەوەی کە فەیلەسووفە یۆنانیەکان دەیانوت.[2] پاشان داھێنانەکان و زانست گەشەی کرد.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/63/Alhazen%2C_the_Persian.gif/220px-Alhazen%2C_the_Persian.gif)