فانکشن (ماتماتیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
فانکشن یان نەخشە [1] (بە ئینگلیزی: Function) یەکێک لە چەمکەکانی تیۆریی کۆمەڵەکان و ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە. بە دەستەواژەیەکی تر، ڕێسایەکی دیاریکراوە کە ھەر بەھایەک یەک و تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت. ھەر بەھایەکی ژمارەیی لە فانکشن بەکار ھات پێی دەوترێت دانە (Element)، ئەو بەھای فانکشن کە پێدەردەچێت پێی دەوترێت وێنە (Image). [1] دەتوانرێت پێناسەی فانکشن بە ڕێگای جیاواز بکرێت بۆ نموونە بە شێوەی ھاوکێشەیەکی جەبری، یان کۆمەڵە جووتەڕێکخراوێک بنووسرێت.