عەلی سەیاد شیرازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلی سەیاد شیرازی (١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٤ – ١٠ی نیسانی ١٩٩٩) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و ئەندامی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. ئەو لە ساڵانی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٦، وەکوو سێیەمین فەرماندەی ھێزی وشکانیی سوپا کاری دەکرد.[1]
زانیاریی خێرا عەلی سەیاد شیرازی, لەدایکبوون ...
عەلی سەیاد شیرازی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٤ Kabud Gonbad Rural District |
مەرگ | ١٠ی نیسانی ١٩٩٩ (٥٤ ساڵ ژیاوە) تاران |
گۆڕ | بەھەشتی زەھرا |
پیشە | کارمەندانی سەربازی |
Rank | lieutenant general |
لق | سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران |
دایخە
دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە فەرماندەییی ھێزی وشکانیی سوپا، بووبە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرگری. سەیاد شیرازی یەکێک لە فەرماندەکانی بەشدار لە شەڕی ئێران و عێراقدا بوو. ئەو لە ١٠ی نیسانی ١٩٩٩دا، لە تاران و لەبەردەم ماڵەکەیدا لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقەوە تیرۆرکرا.[2]