شێخ عێزەدین حوسێنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شێخ عێزەدین حوسێنی (٥ی ئایاری ۱۹۲۲ لە بانە – ١٠ی شوباتی ٢٠١١ لە ئۆپسالا) زانایەکی ئایینی و کەسایەتییەکی سیاسی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٤٣دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان. لە چالاکییە ڕزگاریخوازانەکانی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵانی دوای تێکچوونی حکومەتی شا وەک سەرکردەیەکی ناسراو بەشدار بووە.[1] شێخ عێزەدین حوسەینی ١٠ی شوباتی ٢٠١١ لە شاری ئۆپسالای سوێد، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ڕۆژی ١٧ی شوباتی ھەمان ساڵ تەرمەکەی لە شاری سلێمانی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[2]
زانیاریی خێرا لەدایکبوون, مەرگ ...
لەدایکبوون | ٥ی ئایاری ١٩٢٢ |
---|---|
مەرگ | ۱۰ی شوباتی ٢٠١١ (٨۹ ساڵ ژیاوە) ئۆپسالا، سوید |
ھۆکاری مەرگ | بەتەمەن |
شوێنی گۆڕ | سولەیمانی |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، ک. ژ. ک |
ئایین | ئیسلام |
دایخە