From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی زستانە ململانێیەکی سەربازی بوو لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و فینلاند. لەشکرکێشی سۆڤیەت لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ ڕوویدا، کە سێ مانگ دوای دەستپێکردنی جەنگی جیھانی دووەم بوو. ئەم شەڕە لە ١٣ی ئازاری ١٩٤٠ بە واژووکردنی پەیمانی ئاشتی مۆسکۆ کۆتایی ھات. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ کۆمەڵەی گەلان ئەم وڵاتەی لە ئەندامێتی خۆی دەرکرد لەکاتێکدا دەستدرێژی سۆڤیەت بۆ سەر فینلاند بە نایاسایی ناوبرد.[1]
شەڕی زستان | |
---|---|
بەشێکە لە | جەنگی جیھانیی دووەم |
ناو بە زمانی فەرمی | talvisota |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت، فینلاند |
جێ | فینلاند |
لە دوای | Continuation War |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٣ی ئازاری ١٩٤٠ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Moscow Peace Treaty |
سەردەم | جەنگی جیھانیی دووەم |
بەشداربوو | فینلاند، یەکێتیی سۆڤیەت |
فینلاند تا سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم بە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆرییەتی سوید دادەنرا. دوای چەندین شەڕ لە نێوان ھەردوولا، دواجار لە ساڵی ١٨٠٩، بەپێی پەیمانی حەمینە، فینلاند وەک دوکایەتییەکی سەربەخۆ پەیوەندی بە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا کرد. لە سەرەتای قۆناغی سەربەخۆیی فینلاند ڕێڕەوێکی خێرای گەشەسەندنی پەیڕەو کرد. ئەمەش لە بوارە جیاوازەکاندا خێراتر بوو بەو چاکسازیانەی کە بەناوی ئەسکەندەری دووەمەوە، ئیمپراتۆری ڕووسیا ئەنجامدرا و دواجار فینلاند توانی ھێزی چەکداری خۆی ھەبێت لەو ماوەیەدا. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بزووتنەوەی سەربەخۆیی لە فینلاند دەستی بە دەرکەوتنی خۆی کرد، کە ڕووبەڕووی سەرکوتی ڕووسەکان و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزە چەکدارەکانی بووەوە. ھەر بۆیە فینلەندییەکان بە ھاوکاری ئەڵمانییەکان کۆمەڵێک خۆبەخشی میلیشیای نھێنییان پێکھێنا. ئەم ھێزانە لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا لە بەرەی ڕۆژھەڵات دژی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا و دواتر لە ڕێکخستنەوەی ھێزە چەکدارەکانی فینلەندا بەکارھێنران. [2]
دوای شکستی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا لە جەنگی جیھانی یەکەم و سەرھەڵدانی کۆمۆنیستەکان لەم وڵاتەدا، لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٧ سەربەخۆییی فینلاند لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیەندرا. تا کۆتایی ھەمان مانگ، حکوومەتەکەی ڤلادیمێر لینین لە ڕووسیای سۆڤیەت کە بەشدار بوو لە شەڕێکی ناوخۆدا و نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەم ناوچەیەدا، ھەروەھا دان بە سەربەخۆیی فینلانددا نا بە ھیوای گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ژێر کۆنترۆڵی ڕووسەکان. ڕاستەوخۆ دوای سەربەخۆیی، ململانێیەکی چەکداری لە نێوان لایەنگرانی کۆمۆنیزم کە بە «سوورەکان» ناسراوە بە یارمەتی ھێزە ڕووسییەکانی ئامادەبووو لەم وڵاتە و نەیارەکانی کە بە «سپی پێستەکان» ناسراون ڕوویدا، کە ناوی شەڕی ناوخۆی فینلاند بوو. ئەم جەنگە دواجار بە دەستێوەردانی ئەڵمانییەکان و شکستی کۆمۆنیستەکان کۆتایی ھات. [2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.