From Wikipedia, the free encyclopedia
شێرپەنجەی گەدە (بە ئینگلیزی: stomach cancer) شێرپەنجەیەکە کە ڕەنگە تووشی ھەر بەشێکی گەدە ببێتەوە و درێژببێتەوە بۆ سورێنچک یان ڕیخۆڵە باریکە، و ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی نزیکەی ملیۆنێک کەس. زیاتر لە کۆریا و ژاپۆن و ئینگلتەرا و ئەمریکای باشوور بەربڵاوە. و زیاتر لەنێو پیاواندا بەربڵاوە وەک لە ئافرەتان. پەیوەستە بە خواردنی خوێی زۆر و جگەرەکێشان و کەمی خواردنی سەوزە و میوە. بۆیە پێدەچێت بڵاوبوونەوەی لە وڵاتانی وەک کۆریا و ژاپۆن دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی ماسی خوێدار بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن کۆری و ژاپۆنییەکانەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی خۆراکی قوتوو و مادەی پارێزەری خۆراک. ھەوکردنی ئێچ پایلۆری کە پەردەی گەدە داگیر دەکات، پێدەچێت ھۆکاری سەرەکیی مەترسی بێت لە نزیکەی٨٠٪ی شێرپەنجەکانی گەدەدا بەڵام ڕێژەیەک ھەیە کە ئاماژە بە ھۆکارە بۆماوەییەکان دەکات کە ڕەنگە پەیوەندییان بە تووشبوونەوە ھەبێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ھێشتا لە شوێنی خۆیانن بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە، ھەروەھا پشکنین بۆ خێزانەکان و بژاردەکانی خۆپاراستن ھەیە. بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی تری لەش لە ٨٠–٩٠٪ی حاڵەتەکاندا ڕوودەدات، ئەگەری ژیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەگاتە ٧٥٪ لەو حاڵەتانەی زوو دەستنیشان دەکرێن و کەم دەبێتەوە بۆ ٣٠٪ لەگەڵ درەنگ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.
شێرپەنجەی گەدە | |
---|---|
لقی | gastrointestinal system cancer، stomach neoplasm، stomach disease، نەخۆشی |
ئازاردان | گەدە |
Health specialty | شێرپەنجەناسی، پزیشکیی ھەرسکردن |
Anatomical location | گەدە |
Genetic association | LRFN2 |
ICD-9-CM | 151، 151.6، 151.5، 151.9، 151.4 |
ICPC 2 ID | D74 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C9331، C3387، C3387 |
شێرپەنجەی گەدە ناسراو بە شێرپەنجەی کوشندە، شێرپەنجەیەکە کە تووشی ناوەوەی گەدە دەبێت[1] نیشانە سەرەتاییەکانی دەتوانن بریتی بن لە دڵەکزێ، ئازاری سەرەوەی سک، سکچوون، و نەمانی ئارەزووی خواردن[2] و نیشانەکانی دواتر لەوانەیە بریتی بن لە دابەزینی کێش زەردبوونی پێست و سپیبوونی چاو، ڕشانەوە، ناڕێکی خواردن، و خوێن لە پیسایی، جگە لە نیشانەکانی تر [2] شێرپەنجە دەتوانێت لە گەدەشەوە بۆ بەشەکانی تری جەستەش بڵاوبێتەوە، بەتایبەتی جگەر، سییەکان، ئێسک، سک، لیمفەگرێ.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.