شێر و خەت
From Wikipedia, the free encyclopedia
شێر و خەت[1] یان خەت و شێر بە کاری ھەڵخستنەوەی پارەیەکی کانزایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کام بەری لە دوای کەوتنە خوارەوە بەر بە سەرەوە دەکەوێت. ئەم کارە دەتوانێت بۆ ھەڵبژاردن لە نێوان حاڵەت، کار، ڕێگە و ھتد کەڵکی لێبگیردرێت. بنچینەی ئەم وشە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی فارسی بەھۆی ئەوە کە پارە کانزاکانی سەردەمی قاجاڕەکان و پەھلەوییەکان لە بەرێکیاندا وێنەی شێر و لە بەرەکەی دیکەدا خەتاتی (خەت) نەخشێندرا بوو.[2]