شیکاریی ژمارەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیکاریی ژمارەیی (بە ئینگلیزی: Numerical analysis) بریتییە لە خوێندنی ئەلگۆریتمەکان و بەکارھێنانی میتۆدە نزیکراوەیییەکانی ئەژمێرکردن، بۆ شیکردنەوەی ئەو کێشانەی کە لە شیکاریی ماتماتیکی یان ماتماتیکی بەردەوامدا (لە بەرانبەر ماتماتیکی پچڕاو یان دابڕاو [2]) ناتوانرێت لە ڕێگەکانی شیتەڵکاری[3] وڵامێکی دەقاودەق و ڕێکیان بۆ بدۆزرێتەوە. ھەندێک لە کێشەکانی شیکاریی ژمارەیی ڕاستەوخۆ لە ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاریدا دێنە ئاراوە. لە بوارەکانی تری بەکارھێنانی شیکاریی ژمارەیی دەکرێت ئاماژە بکرێت بە جەبری ھێڵیی ژمارەیی، (لەسەر مەیدانە ڕاستەقینەکان و مەیدانە ئاوێتەکان) و ھەروەھا شیکردنەوەی ھاوکێشە جیاکاریییە ھێڵییەکان و ناھێڵییەکان لە فیزیک و ئەندازیاریدا.