شۆفێری تاکسی فیلمێکی ئەمریکیی ١٩٧٦ە لە دەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، لە نووسینی پۆوڵ شرەیدەر، و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ڕۆبێرت دێ نیرۆ، جۆدی فۆستەر، سیبیڵ شێپەرد، ھاڕڤی کیتڵ، پیتەر بۆیڵ، لیۆنارد ھاریس، و ئالبێرت بڕوکس. فیلمەکە لە نیویۆرک سیتیی خراپ بوو و مایەپووچدایە دوای جەنگی ڤیەتنام، فیلمەکە دوای تراڤس بیکڵ (ڕۆبێرت دێ نیرۆ) دەکەوێت، شۆفێرێکی تاکسی و کۆنەسەربازێک، و بارودۆخە دەروونییە ڕوو لە داچوونەکەی کاتێک شەوان لە شاردا کار دەکات.

زانیاریی خێرا شۆفێری تاکسی, دەرھێنەر ...
شۆفێری تاکسی
Thumb
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرماڕتن سکۆڕسێزی
بەرھەمھێنەر
  • مایکڵ فیلیپس
  • جولیا فیلیپس
نووسەرپۆوڵ شرەیدەر
ئەکتەران
  • ڕۆبێرت دێ نیرۆ
  • جۆدی فۆستەر
  • ئالبێرت بروکس
  • ھاڕڤی کیتڵ
  • لیۆنارد ھاریس
  • پیتەر بۆیڵ
  • سیبیڵ شێپەرد
مۆسیقابێرنارد ھێرمان
وێنەگری سینەماییمایکڵ چاپمان
مۆنتاژ
  • مارسا لوکەس
  • تۆم ڕۆڵف
  • مێڵڤن شاپیرۆ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • بیڵ/فیلیپز پڕۆدەکشنز[1]
  • ئیتاڵۆ-جودیۆ پڕۆدەکشنز[1]
بڵاوکردنەوەکۆلومبیا پیکچەرز
دەرچوون
  • ٨ی شوباتی ١٩٧٦ (1976-02-08)[2]
ماوەی فیلم١١٤ خولەک[3]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٬٩ ملیۆن[4][5]
داھات$٢٨٬٤ ملیۆن[2]
دایخە

ماڕتن سکۆڕسێزی دەیویست فیلمەکە وەک خەونێک وابێت بۆ بینەران، پیاوە ھەڵەکە (١٩٥٦) و شڵپەیەکی گەورەتر (١٩٧٣) ئیلھامی سەرەکیی بوون. لەگەڵ سینەماتۆگرافەر مایکڵ چاپمان، وێنەگرتن لە ھاوینی ١٩٧٥ لە نیویۆرک سیتی دەستی پێ کرد، و ئەکتەرەکان پارەی کەمتریان وەردەگرت تا دەستەی بەرھەمھێنان دڵنیا بن لەوەی کە پڕۆژەکە دەتواندرێت بە داھاتێکی کەمی ١٬٩ ملیۆن دۆلار تەواو بکرێت. بەرھەمھێنان ھەمان ساڵ تەواو بوو، و مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن بێرنارد ھێرمانەوە سازکرا، کە کۆتا ئاوازدانانی بوو پێش مردنی؛ فیلمەکە پێشکەش بوو بە ئەو.

فیلمەکە بە شێوەیەکی سینەمایی لەلایەن کۆلومبیا پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە لە ٨ی شوباتی ١٩٧٦، کە تێیدا سەرکەوتنێکی ڕەخنەیی و بازرگانی بوو، سەرەڕای دروستبوونی مشتومڕ بەھۆی توندوتیژییە زۆرەکەی کۆتایییە لوتکەگرەکەی، و ھەڵبژاردنی جۆدی فۆستەر، کە ئەوکات ١٢ ساڵ بوو، بۆ ڕۆڵی لەشفرۆشێکی منداڵ. فیلمەکە بە یەکێک لە باشترین فیلمەکان دادەنردرێت، بووەتە خاوەنی چەندین خەڵات کە پێکدێن لە پاڵمە دۆری فێستیڤاڵی فیلمی کانی ١٩٧٦، و چوار پاڵاوتن لە ٤٩یەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، بۆ باشترین فیلم، باشترین ئەکتەر (بۆ ڕۆبێرت دێ نیرۆ)، و باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت (بۆ جۆدی فۆستەر).

لە ٢٠١٢دا، بە ٣١ەم باشترین فیلم ناو برا لە ڕاپرسیی ڕەخنەگرانی دەساڵەی سایت ئاند ساوند، کە لەگەڵ باوکی ڕۆحی بەشی دووەم بەروارد کرابوو، و پێنجەم باشترین فیلم لە ڕاپرسیی دەرھێنەراندا. لە ١٩٩٤دا، فیلمەکە بە واتادارێکی «کولتووری، مێژوویی، جوانیناسی» دانردرا لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، و ھەڵبژێردرا بۆ پاراستن لە تۆمارگەی فیلمی نێودەوڵەتیدا.

چیرۆک

تراڤیس بیکڵ کۆنەسەربازێکی ٢٦ ساڵی ھێزە دەریایییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و جەنگی ڤیێتنامە کە بە پی تی ئێس دییەوە دەناڵێنێت و بە گۆشەگیری دەژی لە نیویۆرک سیتی. تراڤیس وەک شۆفێرێکی تاکسیی شەوانە کار دەکات تا مامەڵە لەگەڵ خەوزڕانە دەرێژخایەنەکەی بکات. ئەو زووزوو سەیری فیلمە پۆڕنەکان دەکات لە شەقامی ٤٢ەم و یادنامەیەکی ھەیە کە بەردەوامی تێیدا دەنووسێت و ھەوڵ دەدات تا دەتوانێت پەندی تێدا بنووسێت، وەک «تۆ ئەوەندە تەندروستیت کە ھەستی پێ دەکەیت.»

تراڤیس شەیدای بێتسی دەبێت، خۆبەخشی کامپەنی سێنەتەر و پاڵێوراوی سەرۆککۆمار جاڕڵز پاڵنتین. دوای ئەوەی دەبینێت بێتسی لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانیدا قسە دەکات لە ئاوێنەکەیەوە، تراڤیس دەچێت تا خۆبەخشی بکات وەک بیانوویەک تا قسەی لەگەڵدا بکات، دواتر دەیبات بۆ قاوەخانەیەک. بێتسی ڕازی دەبێت تا ژوانێکی تر بگرن، لە ژوانی دووەمدا تراڤیس دەیبات تا سەیری فیلمێکی پۆڕنۆگرافی بکەن؛ بێتسی لە قێزەونیدا دەڕوات. تراڤیس ھەوڵدەدات لەگەڵی ئاشت ببێتەوە، بەڵام ھەوڵەکانی بێکەڵک دەبن. لە تووڕەییدا، خۆی دەکات بە نووسینگەی کامپەینەکەی کە بێتسی کاری تێدا دەکات و دەمەقالێی لەگەڵدا دەکات پێش ئەوەی تۆم داوای لێ بکات کە بڕوات.

بەھۆی تووشبوونی بە نیگەرانیی سەر بە بوون و بینینی لەشفرۆشییەکی زۆر لە سەرتاپای شارەکەدا، تراڤیس لەگەڵ ویزاردی ھاوڕێی قسە دەکات دەربارەی بیرکردنەوەکانی، کە بەرەبەرە توندوتیژتر دەبن؛ ھەرچۆنێک بێت، ویزارد دڵنیای دەکاتەوە کە باش دەبێت. لە ھەوڵی دۆزینەوەی شتێک تا تووڕەیییەکەی تێدا بەتاڵ بکاتەوە، تراڤیس دەست دەکات بە ڕاھێنانێکی جەستەییی توند. شۆفێرێکی تاکسیی ھاوڕێی باسی چەکفرۆشێکی بازاڕی ڕەشی لا دەکات، ئاندیی «ئاسان»، و تراڤیس چوار دەمانچەی لێ دەکڕێت. لە ماڵەوە، تراڤیس ڕاھێنان لەسەر دەرھێنانی چەکەکانی دەکات، و دانەیەکیان دەستکاری دەکات تا بتوانێت بیشارێتەوە و بەخێرایی دەریبھێنێت لە قۆڵی. ھەروەھا دەست دەکات بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی پاڵنتین تا ئاسایشی شوێنەکە بزانێت. شەوێک، تراڤیس دەچێتە فرۆشگایەک تا خواردن بکڕێت، و دەبینێت کە دوکاندارەکە، مێلیۆ، دزی لێ دەکرێت و ھەڕەشەی لێ دەکرێت. تراڤیس تەقە لە دزەکە دەکات و دەیکوژێت. کاتێک تراڤیس دەڵێت کە مۆڵەتنامەی نییە بۆ تفەنگەکەی، مێلیۆی سپاسگوزار (ناسیاوێکی تراڤیس) زۆری لێ دەکات کە بڕوات، و دەڵێت کە «خۆی گرینگیی پێ دەدات».

لە گەشتەکانی بە چواردەوری شارەکەدا، تراڤیس زووزوو تووشی ئایرس دەبێت، لەشفرۆشێکی منداڵ، و دەیەوێت ڕزگاری بکات. تراڤیس داوای لێ دەکات کە واز لە لەشفۆرشی بھێنێت. دوای ئەوە، تراڤیس قژی بە شێوازی مۆھاوک دەتاشێت و لە کۆبوونەوەیەکدا ئامادە دەبێت و دەیەوێت پاڵنتین بکوژێت. ھەرچۆنێک بێت، لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ڕاو دەنرێت کە دەیبینن دەمانچەکەی دەردەکات.

ئەو ئێوارەیە، تراڤیس دەڕوات بۆ لەشفرۆشخانەکەی ئایرس تێیدا کار دەکات و ڕووبەڕووی دەویتەکەی دەبێتەوە، «سپۆڕت»، و دواتر تەقەی لێ دەکات. ئەو دەچێتە باڵەخانەکەوە و دەست دەکات بە شەڕەتفەنگ لەگەڵ مشتەرییەکانی تری ئایرس و چەند گوللەیەکی بەردەکەوێت. تراڤیس دەتوانێت دوو پیاوەکە بکوژێت، و دواتر لەگەڵ پاسەوەنەکدا دەیکات بە شەڕ، و تراڤیس چەقۆیەکی لێ دەدات و دەیکوژێت، پێش ئەوەی لەسەر قەنەفەیەکدا پاڵ بکەوێت لە تەنیشت ئایرس، کە دەگرێیت. تراڤیس ھەوڵ دەدات خۆی بکوژێت، بەڵام گوللەی لێ بڕاوە. کاتێک پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە، تراڤیسی ورووژاو لاساییی تەقەکردن لە سەری دەکات پێش لە ھۆشچوونی بەھۆی برینەکانییەوە.

تراڤیس ستایش دەکرێت لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە و بە پاڵەوانێکی خۆیاساگێڕ دادەندرێت و سزا نادرێت بۆ کوشتنەکانی. ئەو پەیامێکی لەلایەن باوکی ئایرسەوە پێ دەگات، کە تێیدا سپاسی دەکات. دوای چاکبوونەوە، تراڤیس دەگەڕێتەوە بۆ سەر کار، و بە تووش بێتسییەوە دەبێت کە سواری تاکسییەکەی دەبێت؛ ئەوان بە دۆستانە گفتوگۆ دەکەن، و بێتسی دەڵێت کە چیرۆکەکەی خوێندووەتەوە لە ڕۆژنامەکان و تراڤیس خۆشحاڵ دەبێت کاتێک بێتسی دڵنیای دەکاتەوە کە پاڵنتین پاڵاوتنی حیزبەکەی بردووەتەوە پێش وتنی «ھیوادارم بیباتەوە». تراڤیس دەیباتەوە بۆ ماڵەوە و، کاتێک بێتسی جانتاکەی دەکاتەوە بۆ ئەوەی پارە بدات، تراڤیس زەردەخەنە دەکات و دەڕوات بێ ئەوەی پارەی لێ وەربگرێت. ھەرچۆنێک بێت، کاتێک دەڕوات، تراڤیس نیگەران دەبێت دوای بینینی شتێک لەڕێی ئاوێنەکەیەوە.

کاست

  • ڕۆبێرت دێ نیرۆ بە ڕۆڵی تراڤیس بیکڵ
  • جۆدی فۆستەر بە ڕۆڵی ئایرس ستینسما
  • سیبیڵ شێپەرد بە ڕۆڵی بێتسی
  • ئالبێرت بڕوکس بە ڕۆڵی تۆم
  • لیۆنارد ھاریس بە ڕۆڵی سێنەتەر چاڕڵز پاڵنتین
  • پیتەر بۆیڵ بە ڕۆڵی «ویزارد»
  • ستیڤن پرینس بە ڕۆڵی «ئاندیی ئاسان»، چەکفرۆشەکە
  • ھاڕڤی کیتڵ بە ڕۆڵی ماتیو «سپۆرت» ھیگنز
  • ماڕتن سکۆڕسێزی بە ڕۆڵی سەرنشینە شپرزەکە
  • ھاری نۆرتئەپ بە ڕۆڵی «دۆوبۆی»
  • ڤیکتۆر ئارگۆ بە ڕۆڵی مێلیۆ، دوکاندارەکە
  • جۆو سپینێڵ بە ڕۆڵی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارکەران

ناو و کەسایەتییەکان وەرگیراوە لە:[1][6]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.