زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی زانستیی ترسناکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
شتە نامۆکان زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستیی ترسناکی ئەمریکییە کە لەلایەن برایانی دەفەرەوە دروستکراوە و لە نێتفلیکس بڵاوکراوەتەوە. دووانەکە بەڕێوەبەری زنجیرەکەن و لەگەڵ شۆن لێڤی و دان کۆھن بەرھەمھێنەری جیبەجێکارن. زنجیرەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ لە نێتفلیکس پەخشکرا. زنجیرەکە کەوتووەتە ساڵی ١٩٨٠کان لە شاری خەیاڵیی ھۆکینس، ئیندیانا، و وەرزی یەکەم سەرنج دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی ونبوونی کوڕێکی منداڵ (ویڵ بایەرز) کە بە دوایدا ڕووداوی سەرووسروشتی لە دەوروبەری شارەکەدا ڕوودەدەن، وەک دەرکەوتنی کچێک (ئیلێڤن) کە توانای دوورەجووڵێنیی ھەیە. زنجیرەکە خاوەنی کاستێکی پڕ ئەستێرەیە کە پێکدێن لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھارد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆو کیری، کارا بوۆنۆ، و دەیکرێ مۆنتگۆمەری.
چەشن | |
---|---|
دانەر | برایانی دەفەر |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٥ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
مۆنتاژ |
|
وێنەگر |
|
ماوەی پەخش | ٤٢–٧٧ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | خزمەتگوزارییەکانی پەخشی نێتفلیکس |
فۆرماتی وێنە |
|
فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی دیجیتاڵ ٥٫١ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ – ئێستا |
ماڵپەڕی فەرمی |
برایانی دەفەر زنجیرەکەیان بەرھەمھێناوە بە تێکەڵەی ڕۆمانی لێکۆڵەریی درامی، لەگەڵ بابەتی سەرووسروشتی، کە بە ترسناک و خەیاڵی زانستی خراوەنتەڕوو، لەگەڵ ھەستی منداڵئاسا. برایانی دەفەر ئاماژەیان بە کولتووری بەناوبانگی ئەو سەدەیە داوە، ھەروەھا چەندین بابەت و ڕووی دەرھێنەرییان لە کارەکانی ستیڤن سپیڵبێرگ، جۆن کارپێنتەر، و ستیفن کینگەوە وەرگیراوە، ھەروەھا ئەنیمێ و کایە ڤیدیۆیییەکان. بیرۆکەشیان لە تاقیکردنەوە سەیرەکان وەرگرتووە کە لە کاتی جەنگی سارددا کراون، و بیردۆزی پلان و تاقیکردنەوەی نھێنیی حکوومەت.
شتە نامۆکان سەرنجی خەڵکانێکی زۆری ڕاکێشاوە و ھەوادارێکی ئێجگار زۆری ھەیە لە سەرانسەری جیھاندا. زنجیرەکە بووەتە خاوەنی ستایش بۆ کەسایەتییەکانی، کەش، نواندن، ساوندتراک، دەرھێنان، نووسین، و ڕێزلێگرتنی لە فیلمەکانی ١٩٨٠کان. زنجیرەکە زۆر خەڵاتی بردووەتەوە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، کە پێکدێن لە ٣٩ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم (و بردنەوەی شەش دانەیان)، چوار پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئەکادیمیی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانی، دوو پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی دەرھێنەریی ئەمریکا، سێ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی نووسینەرانی ئەمریکا، و سێ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گرامی. خەڵاتێکی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بردووەتەوە بۆ باشترین ڕۆڵ لە زنجیرەیەکی درامی، دوو خەڵاتی ڕێکخراوی فیلمی ئەمریکی، خەڵاتێکی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن، و سێ خەڵاتی ھەڵبژاردەی خەڵکی. لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، زنجیرەکە نوێکرایەوە بۆ چوارەم وەرز. برایانی دەفەر وتویانە کە شتە نامۆکان ئەگەری تەواوبوونی ھەیە دوای وەرزی پێنجەمی.
شتە نامۆکان لە شاری خەیاڵیی ھۆکینس، ئیندیانادایە، لە سەرەتای ١٩٨٠کان. تاقیگەی ھۆکینسی نێودەوڵەتی کە وا دیارە لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ بەشی وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، تاقیکردنەوەی نھێنی دەکەن لەسەر پارانۆرماڵ و سەرووسروشتی، کە بۆ تاقیکردنەوەکانیان مرۆڤ بەکاردەھێنن. بێئاگایانە، دەروازەیەکیان دروستکردووە بۆ گەردوونێکی تر، بە ناوی «سەرەوژێرە»وە. کارتێکردنی سەرەوژێر دەست دەکات بە تووشکردنی ھاووڵاتیانی ھۆکینس کە دەربارەی نازانن.[1][2]
وەرزی یەکەم لە تشرینی دووەمی ١٩٨٣ەوە دەست پێ دەکات، کاتێک ویڵ بایەرز لەلایەن بوونەوەرێکی سەرەوژێرەوە دەڕفێندرێت. دایکی، جۆیس، و سەرۆکی پۆلیسی شارەکە، جیم ھۆپەر، دەگەڕێن بەدوای ویڵدا. لە ھەمان کاتدا، کچێکی منداڵ کە ھێزی دەروونیی ھەیە، بە ناوی ئیلێڤن، لە تاقیگەکە ھەڵدێت و یارمەتیی ھاوڕێکانی ویڵ دەدات، مایک، دەستن، و لوکەس، لە ھەوڵی خۆیان لە دۆزینەوەی ویڵ.[3]
وەرزی دووەم دوای ساڵێکە لە ڕووداوەکانی یەکەم وەرز، کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ەوە دەست پێ دەکات. ویڵ ڕزگارکراوە، بەڵام کەم کەس دەربارەی ڕووداوەکە دەزانن. کاتێک دەردەکەوێت کە ویڵ ھێشتا لەژێر کاریگەریی بوونەوەرەکانی سەرەوژێرە، ھاوڕێ و خێزانەکەی دەزانن کە ھەڕەشەیەکی گەورەتر لەسەر گەردوونەکەیانە لەلایەن سەرەوژێرەوە.[4]
وەرزی سێیەم دوای چەند مانگێکە لە ڕووداوەکانی دووەم وەرز، چەند ڕۆژێک پێش ٤ی تەممووزی ١٩٨٥. مۆڵی ستارکۆرتی نوێ بووەتە سەرنجی سەرەکیی دانیشتووانی ھۆکینس، کە کاری کردووەتە سەر فرۆشگاکانی تر. ھۆپەر زۆر نیگەرانی پەیوەندییەکەی نێوان ئیلێڤن و مایکە و ھێشتا دەیەوێت بایەخ بە جۆیس بدات. نەزانراو بۆ شارەکە، تاقیگەیەکی سۆڤیەتیی نھێنی لەژێر ستارکۆرت دەروازەیەک بۆ سەرەوژێر دەکاتەوە، کە ڕێگە بە بوونەوەرەکانی سەرەوژێر دەدات کە کۆنتڕۆڵی دانیشتووانی ھۆکینس بکەن، کە کارەساتێکی گەورەتر دروست دەکات.[5][6]
ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
١ | ١ | «بەشی یەکەم: دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرز» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٢ | ٢ | «بەشی دووەم: کەسە سەیرەکەی مەیپڵ ستریت» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٣ | ٣ | «بەشی سێیەم: ھۆڵی، جۆڵی» | شۆن لێڤی | جێسیکا ماڕکڵیبێرگ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٤ | ٤ | «بەشی چوارەم: لاشەکە» | شۆن لێڤی | جەستن دۆبڵ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٥ | ٥ | «بەشی پێنجەم: قالۆنچە و تەنافبازەکە» | برایانی دەفەر | ئالیسن تاتلۆک | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٦ | ٦ | «بەشی شەشەم: دێوەکە» | برایانی دەفەر | جێسی نیکسن-لۆپێز | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٧ | ٧ | «بەشی حەوتەم: بانیۆکە» | برایانی دەفەر | جەستن دۆبل | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
٨ | ٨ | «بەشی ھەشتەم: سەرەوژێر» | برایانی دەفەر | ' : پۆڵ دیچەر ' : برایانی دەفەر | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
٩ | ١ | «بەشی یەکەم: ماکسی شێت» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٠ | ٢ | «شیرینی یان فێڵ، نامۆ» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١١ | ٣ | «بەشی سێیەم: سەرەمێکوتەکە» | شۆن لێڤی | جەستن دۆبڵ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٢ | ٤ | «بەشی چوارەم: ویڵی دانا» | شۆن لێڤی | پۆڵ دیچەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٣ | ٥ | «بەشی پێنجەم: دیگ دەگ» | ئاندرو ستانتن | جێسی نیکسن-لۆپێز | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٤ | ٦ | «بەشی شەشەم: سیخوڕەکە» | ئاندرو ستانتن | کەیت ترێفری | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٥ | ٧ | «بەشی حەوتەم: خوشکە ونبووەکە» | ڕەبێکا تۆماس | جەستن دۆبڵ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٦ | ٨ | «بەشی ھەشتەم: مایند فلەیەرەکە» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
١٧ | ٩ | «بەشی نۆیەم: دەروازەکە» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|---|
١٨ | ١ | «بەشی یەکەم: سوزی، گوێت لێمە؟» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
١٩ | ٢ | «بەشی دووەم: جرجەکانی مۆڵەکە» | ڕایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٠ | ٣ | «بەشی سێیەم: دۆسییەی ژینپارێزە ونبووەکە» | شۆن لێڤی | ویلیام بریجس | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢١ | ٤ | «بەشی چوارەم: تاقیکردنەوەی ساوناکە» | شۆن لێڤی | کەیت ترێفری | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٢ | ٥ | «بەشی پێنجەم: دەست بەسەردا گیراوەکە» | یوتا بریسویتز | پۆڵ دیچەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٣ | ٦ | «بەشی شەشەم: تاک لە زۆرێک» | یوتا بریسویتز | کەرتس گوین | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٤ | ٧ | «بەشی حەوتەم: گازەکە» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
٢٥ | ٨ | «بەشی ھەشتەم: جەنگەکەی ستارکۆرت» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ |
ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
' | ||||||||||||
٢٦ | ١ | «بەشی یەکەم: یانەی ھێڵفایەر» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٢٧ | ٢ | «بەشی دووەم: نەفرەتەکەی ڤێکنا» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٢٨ | ٣ | «بەشی سێیەم: دڕندە و بەرزەپاڵەوانەکە» | شۆن لێڤی | کاتلین شنیدەرھان | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٢٩ | ٤ | «بەشی چوارەم: بیڵیی ئازیز» | شۆن لێڤی | پۆوڵ دیچەر | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٣٠ | ٥ | «بەشی پێنجەم: پڕۆژەی نینا» | نیمرۆد ئانتال | کەیت ترێفری | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٣١ | ٦ | «بەشی شەشەم: خۆھەڵدانەکە» | نیمرۆد ئانتال | کەرتس گوین | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
٣٢ | ٧ | «بەشی حەوتەم: کۆمەڵکوژییەکەی تاقیگەی ھۆکینس» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | |||||||
Volume 2 | ||||||||||||
٣٣ | ٨ | «بەشی ھەشتەم: باوکە» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ | |||||||
٣٤ | ٩ | «بەشی نۆیەم: سەرکۆڵکردنەکە» | برایانی دەفەر | برایانی دەفەر | ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ |
شتە نامۆکان لەلایەن مات و ڕۆس دەفەرەوە دروستکراوە، کە بە شێوەیەکی پیشەیی بە برایانی دەفەر ناسراون.[20] دووانەکە نووسین و بەرھەمھێنانی فیلمی ٢٠١٥ی شاراوەیان تەواو کردبوو، کە تێیدا ھەوڵی لاساییکردنەوەی شێوازی ئێم. نایت شامەلانیان دابوو. ھەرچۆنێک بێت، بەھۆی گۆڕانکارییەکان لە وارنەر برۆس.، دابەشکاری فیلمەکە، فیلمەکە بە شێوەیەکی فراوان بڵاو نەکرایەوە و برایانی دەفەر دوودڵ بوون لە داھاتوویان.[21] بۆ سەرسووڕمانیی خۆیان، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی، دۆناڵد دێ ڵاین، پەیوەندیی پێوە کردن، کە سەرسام بوو بە دەقی شاراوە، و ھەلی ئەوەی پێ بەخشین کە کار لەسەر ئەڵقەکانی وەیوارد پاینز بکەن لەپاڵ شامەلاندا. دوو براکە ئامۆژگاری دەکران لەلایەن شامەلانەوە لە کاتی بەرھەمھێنانی ئەڵقەکاندا، و ئەو کاتەی کە تەواو بوون، ھەستیانکرد کە ئامادەن تا زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خۆیان بەرھەم بھێنن.[22]
برایانی دەفەر دەقێکیان ئامادەکرد[کەی؟] کە لە بنەڕەتدا ھاوشێوەی ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە بوو، لەگەڵ کتێبێکی بانگەشەی ٢٠ لاپەڕەیی بۆ یارمەتیدانیان لە فرۆشتنی زنجیرەکە بە تۆڕێک.[23] چیرۆکەکەیان بە نزیکەی پانزە[24] تۆڕی کەیبڵ نیشاندا، کە ھەموویان دەقەکەیان ڕەت کردەوە چونکە ھەستیان دەکرد دەقێک کە تێیدا منداڵ کەسایەتیی سەرەکی بن کار ناکات، و داوایان دەکرد کە بیکەن بە زنجیرەیەکی منداڵان یان منداڵەکان واز لێ بێنن و سەرنج بخەنە سەر لێکۆڵینەوەکانی ھۆپەر لەسەر پارانۆڕماڵ. لە سەرەتای ٢٠١٥دا، دان کۆھن، جێگری سەرۆکی ٢١ لاپس ئینتەرتەیمنت، دەقەکەی ھێنا بۆ ھاوکاری، شۆن لێڤی. ئەوان دوابەدوا برایانی دەفەریان بانگھێشتکرد بۆ نووسینگەکەیان و مافی زنجیرەکەیان کڕییەوە، و تەواوی مافی نووسەرییان بەخشییە براکان. دوای خوێندنەوەی ئەڵقەی یەکەم، خزمەتگوزاریی پەخشی نێتفلیکس تەواوی وەرزەکەی کڕی بە نرخێکی نەدرکێندراو؛[25] زنجیرەکە دوابەدوا ڕاگەیەندرا کە لە ٢٠١٦ بڵاودەبێتەوە لەلایەن نێتفلیکسەوە لە سەرەتاکانی نیسانی ٢٠١٥.[26] برایانی دەفەر وتیان کە ئەو کاتەی کە بیرۆکەی زنجیرەکەیان دایە نێتفلیکس، خزمەتگوزارییەکە لەوەپێش بە پەخشە ڕەسەنەکانی تری ناسرابوو، وەک ماڵی کارتەکان و پرتەقاڵی ڕەشی نوێیە، بە بەرھەمھێنەری ناسراو لە پشتیانەوە، و ئامادەبوون کە ھەلێک ببەخشنە بەرھەمھێنەرانی وەک ئەوان. براکان دەستیانکرد بە نووسینی زنجیرەکە و لێڤی و کۆھنیان وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار دانا بۆ دەستکردن بە ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان و وێنەگرتن.[27]
مۆنتاوک چیرۆکێکی پاڵەوانیی خەیاڵی زانستیی ترسناکی ھەشت کاتژمێرییە. دانراو لە ڵۆنگ ئایڵند لە ١٩٨٠ و ئیلھامکراو لەلایەن بەرھەمە سەرووسروشتییە ناسراوەکانی ئەو سەردەمە، ئێمە لاڕێکان دەبینین کە تێیدا ئاسایی بە نائاسایی شاد دەبێت… مۆنتاوک نامەیەکی خۆشەویستییە بۆ جیلی زێڕینی ستیڤن سپیڵبێرگ و ستیفن کینگ – ھاوسەرگیرییەکی درامای مرۆڤی و ترسی سەرووسروشتییە.
— بیرۆکەی سەرەکیی برایانی دەفەر بۆ مۆنتاوک[28]
زنجیرەکە لە سەرەتادا بە مۆنتاوک ناسرابوو. شوێن و کاتی لە مانتاوک، نیویۆرکی ئەو کاتە و شوێنە نزیکەکانی ڵۆنگ ئایڵند بوو. مۆنتاوک دەستی وەردابووە ژمارەیەک لە بیردۆزی پلانی ڕاستی کە پەیوەندییان بە تاقیکردنەوەی نھینیی حکوومەتەوە ھەبوو.[29] براکان مۆنتاوکیان ھەڵبژارد چونکە پەیوەندیی زیاتری سپیڵبێرگی ھەبوو بە فیلمی دەمەکانەوە، کە مۆنتاوک بەکارھاتبوو بۆ کات و شوێنی خەیاڵیی ئامیتی ئایڵند.[30] دوای بڕیاردان لە گۆڕینی چیرۆکی زنجیرەکە بۆ ئەوەی لە شاری خەیاڵیی ھۆکینسدا بێت لەجیاتی، براکان ھەستیانکرد کە ئێستا دەتوانن شت لە شارەکە بکەن، وەک کەرەنتینەکردنی، کە نەیانتوانی شوێنێکی ڕاستی بێننە پێش چاو. لەگەڵ گۆڕینی شوێنەکەی، پێویست بوو کە بیر لە ناوێکی نوێ بکەنەوە بۆ زنجیرەکە لەژێر ڕێنوێنیی تێد ساراندۆسی نێتفلیکس تا بتوانن بیخەبە بازاڕی گشتییەوە. براکان بە بەکارھێنانی کۆپییەکی ڕۆمانی ئاگردەستپێکەری ستیفن کینگەوە دەستیان پێ کرد بۆ بایەخدان بە فۆنت و دەرکەوتنی ناونیشان، و پێڕستێکی درێژیان دروستکرد لە جێگرەوەی ڕێتێچوو. شتە نامۆکان لەبەرئەوە ھات چونکە ھاوشێوەی ڕۆمانێکی تری کینگ بوو، شتە پێویستەکان، لەگەڵ ئەمەشدا مات وتی کە ھێشتا «دەمەقاڵێیەکی زۆریان کرد» لەسەر ئەم ناونیشانەی کۆتایی.[31]
بۆ فرۆشتنی زنجیرەکە، برایانی دەفەر وێنە، دیمەن و مۆسیقایان نیشاندا لە فیلمە ناسراوەکانی ١٩٧٠کان و ١٩٨٠کان وەک ئی تی بوونەوەرە ئاسمانییەکە، بەرکەوتنە نزیکەکان لە جۆری سێیەم، تارمایی، ھێڵڕەیزەر، لەگەڵم بە، ئاگردەستپێکەر، کابووسێک لە ئێڵم ستریت و دەمەکان، تا شێوەی زنجیرەکە جێگیر بکەن.
بیرۆکەی شتە نامۆکان بەوە دەستی پێکرد کە براکان ھەستیان دەکرد کە دەیانتوانی کە بیرۆکەی فیلمی ٢٠١٣ی زیندانیکراوەکان ببەن، سەرنجکردنەسەر ململانێ ئاکارییەکانی باوکێک کە پێیدا دەڕوات دوای ئەوەی کچەکەی دەڕفێندرێت، و فراوانکردنی بۆ ھەشت کاتژمێر یان زیاتر لە ڕێگایەکی تەلەڤیزیۆنیی بەزنجیرەکراو. کاتێک سەرنجیان دایە بەشی منداڵە ونبووەکەی چیرۆکەکە، ئەوان ویستیان کە بیرۆکەی «ھەستیاریی منداڵ ئاسا» بخەنەڕوو، و بیرۆکەی «دڕندەیەک کە مرۆڤ بخوات»یان ھات بە مێشکدا و یارییان پێکرد. براکان تێکەڵەی ئەم شتانەیان پێ «باشترین شت بوو». بۆ ناساندنی ئەم دڕندەیە بۆ نێو چیرۆکەکە، براکان «تاقیکردنەوە سەیروسەمەرەکانی کە خوێندبووماننەوە کە لە کاتی جەنگی سارددا ڕوویان دەدا»یان ڕەچاو کرد وەک پڕۆژەی ئێم کەی ئەڵترا، کە ڕێگایەکی پێ بەخشین تا بوونی دڕندەکەی لەسەر بنیات بنێن بە شێوەی زانستی لەجیاتی شتێکی ڕۆحی. ئەمە یارمەتیشی دان لە بڕیاردان لەسەر ساڵی ١٩٨٣ وەک سەردەمی ڕوودانی زنجیرەکە، چونکە ساڵێک پێش بڵاوبوونەوەی فیلمی بەرەبەیانی سوور بوو، کە سەرنجی دەدایە سەر بەدگومانیی جەنگی سارد. دوابەدوای ئەوە، توانیان کە ئیلھامە کەسییەکانیان بەکاربێنن کە لە ١٩٨٠کانەوە وەریان گرتبوو، سەدەکەی کە تێیدا لەدایکبووبوون، وەک بنەمای زنجیرەکە،[32] دروستکردنی لە مەڵبەندی خەیاڵی زانستی و ترس.[33] کارتێکەرەکانی تر کە لەلایەن برایانی دەفەرەوە ئاماژەی پێ کرابێت پێکدێن لە: ڕۆمانەکانی ستیفن کینگ؛ فیلمەکانی کە لەلایەن ستیڤن سپیڵبێرگ، جۆن کارپێنتەر، وێس کرەیڤن،[34][35][36] و گویلمێرۆ دێل تێرۆوە بەرھەمھێنراون؛ فیلمەکانی وەک جەنگی ئەستێرەکان، بوونەوەری ئاسمانی، و لەگەڵم بە؛[37] ئەنیمێ ژاپۆنییەکانی وەک ئەکیرا و ئێلفن درۆی کرد؛ و چەند کایەیێکی ڤیدیۆیی وەک سایلێنت ھیڵ، داڕک سۆوڵز و دە ڵاست ئۆف ئەس.[38][39] برایانی دەفەر بڕواشیان وایە کە بە نامەبەستانە ئیلھامیان لە کاری ترەوە ھێنابێت، کە بریتین لە سەروو پەلکەزێڕینە ڕەشەکە و داریڵ، کە لەلایەن بۆچوونی پێداچوونەوەی ھەوادارانەوە دۆزراونەتەوە. زۆرەھا وێبگە و بڵاوکەرەوە ئاماژەپێدانی تری کولتووری بەناوبانگیان لە زنجیرەکەدا دۆزیوەتەوە، بەتایبەتی ئاماژە بە کولتووری بەناوبانگی ١٩٨٠کان.[40][41][42][43]
لەگەڵ ھەبوونی نێتفلیکس وەک سەکۆ، برایانی دەفەر سنووردار نەکرابوون بە شێوەی ٢٢ ئەڵقەییی ئاسایی، و شێوە ھەشت ئەڵقەیییەکەیان ھەڵبژارد. نیگەران بوون لەوەی کە وەرزێکی ٢٢ ئەڵقەیی لەسەر تەلەڤیزیۆن «نیشاندانی چیرۆکێکی سینەمایی» ئەستەم دەکات بەو ئەڵقە زۆرانەوە. ھەشت ئەڵقە ڕێی پێدان کە کات ببەخشنە داڕشتنی کەسایەتییەکان لەپاڵ پەرەسەندی چیرۆکەکەدا؛ ئەگەر کاتی کەمتریان لەبەر دەستدا بوایە، دەبوایە پابەند بوونایە بە گێڕانەوەی فیلمێکی ترسناک لەو کاتەوەی کە دڕندەکە پێشوازی دەکرا و دەبوایە داڕشتنی کەساتییەکانیان پشتگوێ بخستایە. لە ھەشت ئەڵقەکەدا، براکان ھەوڵیاندا کە وەرزی یەکەم «وەک فیلمێکی گەورە نیشان بدەن» و ھەموو ھێڵە چیرۆکییە سەرەکییەکان تەواو بکەن تا «بینەران خۆشحاڵ بن»، بەڵام ئەوەندەیان بە وەڵام نەدراوەیی بەجێھێشت تا نیشانی بدەن کە «ئەفسانەناسییەکی گەورەتر ھەیە، و زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوە ھەن لە کۆتاییدا»، شتێک کە دەتوانرێت بدۆزرێنەوە لە وەرزەکانی داھاتوودا ئەگەر نێتفلیکس بڕیاریدا کە وەرزی تر دروست بکات.[44]
دەربارەی نووسینی کەسایەتییە منداڵەکان بۆ زنجیرەکە، برایانی دەفەر خۆیان بە دەرکراو دادەنا بەراورد بە قوتابییەکانی تر لە دواناوەندیدا و وەھا نووسینی مایک و ھاوڕێکانیان بە ئاسان زانی، بەتایبەتی باڕب. جۆیس لەسەر کەسایەتیی ڕێچارد دریفوسی ڕۆی نیری ئیلھامی لێوە ھاتبوو لە بەریەککەوتنە نزیکەکان لە جۆری سێیەم، چونکە «شێت و وێت دەردەکەوت» لەچاو کەسانی ترەوە کاتێک ھەوڵی دۆزینەوەی ویڵ دەدات.
لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ڕاگەیەندرا کە وینۆنا ڕایدەر و دەیڤد ھاربەر بەشداریی زنجیرەکەیان کردووە بە ڕۆڵی جۆیس و سەرۆکێکی پۆلیسی بێناو، یەک لەدوای یەک. دەرھێنەری ھەڵبژاردنی براکان، کارمێن کوبا، ڕایدەری پێشنیار کردبوو بۆ ڕۆڵی جۆیس، کە دووانەکە یەکسەر ھاوڕا بوون بەھۆی سەرکەوتووییی وینۆنا لە فیلمەکانی ١٩٨٠کاندا. لێڤی پێی وابوو کە وینۆنا دەیتوانی «بەسەر پێداگرییە ھەستییەکاندا سەر بکەوێت و ھێشتا چین و لای جیاوازی [جۆیس] بدۆزێتەوە». وینۆنا ستایشی ئەوەی کرد کە چەند داڕشتنێکی چیرۆکیی زنجیرەکە وای لێ دەکردن کە جۆیس وەک ئەوەی کە «مێشکی لەدەست دابێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەدوای شتێکەوە بێت» بەرجەستە بکات، و بەرھەمھێنەرەکان باوەڕیان ھەبوو کە ئەو دەیتوانی ئەو ڕۆڵە قورسە بگێڕێت.[45] برایانی دەفەر پێشتر سەرنجیان لەسەر دەیڤد ھاربەر بوو، کە تا شتە نامۆکان بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵی بچووکتری ھەبوو وەک کەسایەتیی خراپەکار، و ھەستیان دەکرد کە ئەو «زۆر چاوەڕوان بووە بۆ ئەم دەرفەتە» تا کەسایەتییەکی سەرەکی بەرجەستە بکات، لە کاتێکدا دەیڤد خۆی بە دەقەکە و ھەلی بەرجەستەکردنی «کەسایەتییەکی شکاو، خەوشدار، و دژەپاڵەوان» ورووژابوو.[46]
ھەڵبژاردنی تر دوای دوو مانگ بەردەوام بوو و فین وۆڵفھارد بە ڕۆڵی مایک، میڵی بۆبی بڕاون بە ڕۆڵێکی نادیار، گەیتن ماتەرازۆ بە ڕۆڵی دەستن، کەیڵەب مەگڵاکڵین بە ڕۆڵی لوکەس، ناتالیا دایەر بە ڕۆڵی نانسی، و چارلی ھیتن بە ڕۆڵی جۆناتان ھەڵبژێردران. لە ئەیلوولی ٢٠١٥ کارا بوۆنۆ بەشداریی کاستەکەی کرد بە ڕۆڵی کارن، دوای مانگێک ماتیو مۆدین بە ڕۆڵی ماڕتن برێنەر بەشدار بوو. ئەکتەرەکانی تر کە ڕۆڵی پاڵپشتیان ھەیە پێکدێن لە نۆوا شناپ بە ڕۆڵی ویڵ، شانۆن پێرسەر بە ڕۆڵی باڕبرا «باڕب» ھۆڵاند،[47] جۆو کیری بە ڕۆڵی ستیڤ ھارینگتن، و ڕۆز پارتریج بە ڕۆڵی ڵۆنی،[48] لە سەروو ئەوانی ترەوە.
ئەکتەرەکانی کە بۆ ڕۆڵی منداڵەکان بەشدارییان دەکرد دێڕیان لە فیلمی لەگەڵم بە دەخوێندەوە. برایانی دەفەر مەزندەیان کرد کە بە نێو ھەزار ئەکتەری منداڵی جیاوازدا گەڕاون بۆ ڕۆڵەکان. وتیان کە وۆڵفھارد لەوەپێش «لێزان»ی فیلمەکانی سەردەمی ١٩٨٠کان بوو و بە ئاسانی ڕۆڵەکەی وەرگرت، لە کاتێکدا پێیان وابوو کە تاقیکردنەوەکەی ماتەرازۆ زیاتر جێی باوەڕ بوو بەراورد بە زۆر لە تۆماری تاقیکردنەوەکانی تر، و دوای یەکجار لە سەیرکردنی تۆماری تاقیکردنەوەکەی ھەڵیان بژارد. چونکە ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان یەکسەر دوای پەسەندکردنی زنجیرەکە لەلایەن نێتفلیکسەوە دەستی پێکرد، و پێش ئەوەی دەقەکەی تەواو کرابێت، ئەمە ڕێی بە بۆچوونی ھەندێک لە ئەکتەرەکان لەسەر ڕۆڵەکان دا کە ڕەنگ بداتەوە بەسەر دەقەکەدا. ھەڵبژاردنی ویڵ و ھاوڕێکانی دوای تەواوبوونی یەکەم دەق تەواو بوو، و دەقەکانی دوای ئەمە ڕوانگەی ئەم ئەکتەرانی تێ تێکەڵکرابوو. براکان وتیان کە مۆدین یارمەتییەکی بەرچاوی تەرخان کردبوو لەسەر کەسایەتیی دکتۆر برێنەر، کە زۆر ئامادەیان نەکردبوو چونکە بە قورسترین کەسایەتی دایاننابوو تا لەسەری بنووسن بەھۆی دەرکەوتنە کەمەکەی لەنێو چیرۆکەکەدا.
براکان دەیانویست کە لە دەوروبەری ناوچەی ڵۆنگ ئایڵند وێنەگرتنی زنجیرەکە بکەن تا ھاوشێوەی بیرۆکە سەرەتایییەکەی مۆنتاوک بێت. ھەرچۆنێک بێت، لەبەر ئەوەی وێنەگرتن داڕێژرابوو کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بکرێت، ئەستەم بوو بۆیان کە لە ڵۆنگ ئایڵند وێنەی بگرن بەھۆی کەشە ساردەکەیەوە، و کۆمپانیای بەھەمھێن دەستیانکرد بە گەڕانی ناوچەکانی نێو و دەوروبەری ئەتلانتا، جۆرجیا بۆ دۆزینەوەی شوێنی شیاوی تر. براکان، کە لە کاڕۆڵاینای باکوور گەورەبووبوون، زۆر شوێنیان دۆزییەوە لەو ناوچەیەدا کە منداڵییانی بیردەخستنەوە، و ھەستیانکرد کە ناوچەکە باش دەبێت لەگەڵ گۆڕانە چیرۆکییەکە بۆ شاری خەیاڵیی ھۆکینس، ئیندیانا.
وێنەگرتنی وەرزی یەکەم لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دەستی پێکرد و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئەتلانتا، جۆرجیا وێنەی گیرابوو، و برایانی دەفەر و لێڤی جیاجیا کاری دەرھێنانی ئەڵقەکانیان کردبوو.[49] جاکسن بووە بناعەی شاری خەیاڵیی ھۆکینس ئیندیانا.[50][51] شوێنەکانی تری وێنەگرتن بریتی بوون لە دامەزراوەی تەندروستیی دەروونیی جۆرجیا وەک تاقیگەی نێودەوڵەتیی ھۆکینس، بێڵوود کواری، دواناوەندیی پاتریک ھێنری لە ستۆکبریج، جۆرجیا، بۆ دیمەنەکانی قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی،[52] بەشی پەروەردەی بەردەوامی زانکۆی ئیمۆری، شارەوانیی پێشووی دەگڵەسڤیڵ، جۆرجیا، باخچەی ئەسپی نێونەتەوەییی جۆرجیا لە کۆنییەرس، جۆرجیا، دادگای سەلماندنی بەتس کەنتری، جۆرجیا، کتێبخانەی ئۆڵد ئیست پۆینت و یەکەم کڵێسای پیرۆزکردنی ئیست پۆینتی ئیست پۆینت، جۆرجیا، فایێتڤیڵ، جۆرجیا، باخچەی ستۆن ماونتن، پالمێتۆ، جۆرجیا، و وینستن، جۆرجیا. کاری سێت لە سکرین جێم ستوودیۆس کرا لە ئەتلانتا[53] و زنجیرەکە بە کامێرایەکی ڕێد دراگۆن تۆمارکرا. وێنەگرتنی وەرزی یەکەم لە سەرەتاکانی ٢٠١٦ کۆتاییی ھات.
دوای تەواوبوونی وێنەگرتنی وەرزی سێیەم، بەرھەمھێنەران بیرۆکەی ھێشتنەوەی سێتی مۆڵی ستارکۆرت وەک ناوچەیەکی ھەمیشەیییان ڕەچاو کرد کە ھەواداران بتوانن سەردانی بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا دژی بڕیاریاندا.[54]
وەرزی چوارەمی شتە نامۆکان چاوەڕوان دەکرێت کە لە ھەشت ئەڵقە پێکھاتبێت، و یەکەم ئەڵقە بە ناوی «بەشی یەکەم: یانەی ھێڵفایەر»ەوەیە.[55] وێنەگرتنی وەرزەکە وا دانرابوو کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەستپێبکات و لە ئابی ھەمان ساڵ کۆتاییی پێ بێت.[56] بە بڵاوکردنەوەی تیزەرێک لە شوباتی ٢٠٢٠ بۆ وەرزی چوارەم، برایانی دەفەر یەکلایییانکردەوە کە بەرھەمھێنان دەستی پێ کردووە.[57] ھەندێک لە وێنەگرتنی وەرزی چوارەم لە بەندینخانەی لوکیشکێس و دەوروبەری ڤیلنیوس، لیتوانیا کرا.[58] لە ئازاری ٢٠٢٠دا، بەرھەمھێنان ڕاوەستێندرا بەھۆی گشتگیربوونی کۆڤید-١٩ەوە.[59] بەرھەمھێنان لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ دەستی پێ کردەوە.[60]
بۆ دروستکردنی کاریگەرییە کۆنەکەی زنجیرەکە، پیسیی فیلم زیادکرابووە سەر تۆمارەکە، کە بە پشکنینی فیلمی بەردەستی ١٩٨٠کان گیرابوو.[61] برایانی دەفەر دەیانویست بینەران بترسێنن، بەڵام بەو شێوەیە نا کە زنجیرەکە توندوتیژی و خوێناوی بکەن، و دوای شێوازی بەکارھێنانی ھەڵسەنگاندی پی جی ١٣ی فیلمەکانی ١٩٨٠ی ئامبلین ئینتەرتەیمنت کەوتن. «زیاتر دەربارەی دۆخ و کەش و دڵەخورپە و ترس بوو وەک لە توندوتیژی»، بەڵام براکان لە زیادکردنی بەشی ترسناکی زیاتر دوودڵ نەبوون، بەتایبەتی لە کۆتاییی وەرزی یەکەمدا. براکان دەیانویست کە خۆیان لە ھەموو کاریگەرییەکی بە کۆمپیوتەر دروستکراو لابدەن بۆ دڕندەکە و بەشەکانی تری زنجیرەکە و لەگەڵ کاریگەرییە کردارەکییەکان بمێننەوە، بۆیە ئەنیمەترۆنیکێکیان دروست کرد تا ڕۆڵی دێمەگۆرگنەکە ببینێت.[62][63] ھەرچۆنێک بێت، بەھۆی مانەوەی شەش مانگ بۆ وێنەگرتن، کاتی کەمی بۆ داڕشتن و تاقیکردنەوەی کاریگەرییە کردارەکییەکان ھێشتەوە بۆ ھەندێک لە دیمەنەکان. ئەوان کەلوپەلی دروستکراویان بەکارھێنا بە دانەیەکیش بۆ دڕندەکەوە ھەر شتێک بیانتوانیایە، بەڵام بۆ دیمەنەکانی تر، وەک ئەوەی کە دڕندەکە لە دیوارێکەوە دێتە دەرەوە، بڕیاریاندا کە کاریگەریی دیجیتاڵی بەکاربێنن. پاش بەرھەمھێنانی وەرزی یەکەم، مۆنتاژی وەرزەکە ھەفتەیەک پێش بڵاوبوونەوەی لە نێتفلیکس تەواو بوو.
بەشی تایتڵی زنجیرەکە پیتەکانی ناونیشانی شتە نامۆکان لە نزیکەوە پیشان دەدات بە سێبەرێکی سوورەوە لەسەر پێشینەیەکی ڕەش کە دەخزێنە شوێنی خۆیان. بەشەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئیماجینەری فۆڕسزەوە دروستکراوە، کە پێشووتر بەشێک بوو لە ئاڕ/جی ئەی، بە سەرپەرشتیی دەرھێنەری داھێنەر میشێڵ دەگتی.[64] لێڤی ستۆدیۆکەی بە برایانی دەفەر ناساند، کە باسی بیرۆکەی زنجیرەیەکیان کردبوو کە لە ١٩٨٠کانەوە ئیلھامی بۆ ھاتبێت، کە یارمەتیی ستۆدیۆکەی دا لە سازکردنی ئەو بیرۆکەیەی کە بەرھەمھێنەران دەیانویست. دواتر، پێش وێنەگرتن، بەرھەمھێنەران دەقی ئەڵقەی یەکەم، مۆسیقای دەستپێکە پڕ لە سینتەکە، و لەگەڵ جۆرەھا بەرگی کتێبەکانی کینگ و نووسەری تریان نارد بۆ ئیماجینەری فۆڕسز کە بەکاریان ھێنا بۆ سازکردنی تایتڵ و شێوەکەی، و دەگەڕان بۆ شێوەیەکی ھاوشێوە بۆ تایتڵەکانی زنجیرەکە، و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشی نووسینەکییان بەکارھێنا. ئەوان ئیلھامیان لە چەندین تایتڵی کارەکانی ساڵانی ١٩٨٠وە وەرگرت کە پێشتر لەلایەن ڕیچارد گرینبێرگەوە لەژێر ئاڕ/جی ئەی دیزاین کرابوون، وەک دۆخە گۆڕاوەکان و ناوچەی مردوو. ھەروەھا یارمەتییشیان لە دان پێرییەوە وەرگرت، کە کاری لەسەر تایتڵی چەندین فیلمەکانی ساڵانی ١٩٨٠کان کردبوو. پێکداچوونە جۆراوجۆرەکان بریتی بوون لە ونبوونی پیتەکان، بۆ ڕەنگدانەوەی شێوە «ونبوو»ەکەی زنجیرەکە، و وایان لە پیتەکان کرد کە سێبەریان بەسەر ئەوانی تردا ھەبێت، کە ئاماژە بە نھێنییەکان دەدەن، پێش جێگیر بوونیان لەسەر بەشی پیتە خزاوەکان. ستۆدیۆکە دەستی کرد بە کارکردن لەسەر تایتڵی زنجیرەکە پێش وێنەگرتن، و نزیکەی مانگێک وەستان لە پڕۆسەی وێنەگرتندا بۆ ئەوەی ڕێگە بە بەرھەمھێنەران بدەن تا لەگەڵ زنجیرەکەدا تێکەڵ بن و بە کۆششێکی زیاترەوە بگەڕێنەوە. لە سەرەتادا ئەوان بە فۆنتی جۆراوجۆر کاریان دەکرد بۆ تایتڵەکە و لە نزیکەوە نیشاندانی باشترین تایبەتمەندییەکانی ئەم فۆنتانە، بەڵام لە نزیک کۆتایی، بەرھەمھێنەرەکان ویستیان بە ئای تی سی بێنگویات کار بکەن، بەھۆیەوە پێویست بوو ئەو دیمەنانە دووبارە بکەنەوە. بەشی کۆتایی تەواو بە کۆمپیوتەر بەرھەم ھاتبوو، بەڵام ئەوان ئیلھامیان لە تاقیکردنەوەی ھەندێک کاریگەریی کردارەکییەوە وەرگرت، وەک بەکارھێنانی داپۆشینی کۆدالیتی وەک ئەوەی کە لە ١٩٨٠کاندا ئەنجام دەدرا، بۆ پەرەسەندنی پاڵێوە گونجاوەکان بۆ نەرمامێری پوختەکردنەکە. تایتڵ کاردی ئەڵقە تاکەکان شێوازێکی «فڕین بەناو»یان بەکارھێناوە، ھاوشێوەی فیلمی بولیت، کە بەرھەمھێنەرەکان پێشنیاریان کردبوو بۆ ستۆدیۆکە.[65]
ساوندتراکی ڕەسەنی شتە نامۆکان لەلایەن مایکڵ ستێین و کایڵ دیکسنی باندی ئەلیکترۆنیکی سوورڤایڤەوە سازکراوە.[66] بە شێوەیەکی بەربڵاو سینتسایزەریان بەکارھێناوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ھونەرمەندان و ئاوازدانەرانی ١٩٨٠کان وەک جۆن-مایکڵ جار، تانجێرین دریم، ڤانگێلیس، گۆبڵین، جۆن کارپێنتەر، جیۆرجیۆ مۆرۆدەر، و فابیۆ فریزی.[67]
بەپێی ستێین و دیکسن، برایانی دەفەر ھەواداری مۆسیقای سوورڤایڤ بوون، و گۆرانیی «شیوەن»ی ئەوانیان بەکارھێنابوو بۆ تڕایلەری تاقیکردنەوەیییەکەیان تا زنجیرەکە بە نێتفلیکس بفرۆشن.[66][68] برایانی دەفەر باندەکەیان بەھۆی فیلمی ٢٠١٤ی میوانەکەوە ناسی، کە تێیدا سوورڤایڤ لە ساوندتراکەکەدایە.[69] کاتێک کە زنجیرەکە وەرگیرا، برایانی دەفەر پەیوەندییان بە سوورڤایڤەوە کرد لە دەوروبەری تەممووزی ٢٠١٥ و پرسیان کە ئایا باندەکە پێکەوە ماون و دەتوانن کە ئاوازی وەرزەکە دابنێن؛ کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین زۆرەھا گۆرانیی بڵاونەکراوەی پێشووی باندەکەیان بەخشییە تیمی بەرھەمھێنان تا سەرنجیان ڕابکێشن، کە یارمەتیدەریان بوو لە وەرگرتنی کارەکە.[66] کاتێک وەرگیران، باندەکە کاریان لەگەڵ بەرھەمھێنەران کرد تا ھەندێک لە مۆسیقا کۆنەکانیان ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی دووبارە کاری تێدا بکەنەوە بۆ زنجیرەکە، لە کاتێکدا مۆسیقای نوێیان دروست دەکرد، بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ناوەڕۆکی کەسایەتییەکان.[68] باندەکە پێش پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان وەرگیرابوون، بۆیە دێمۆ پاڵنەرەکانیان بەکارھاتبوون تا لەگەڵ تۆماری تاقیکردنەوەی ئەکتەرەکان لێ بدرێن، کە یارمەتیدەری ھەڵبژاردنەکە بوو.[68][70] مۆسیقای سەرەکیی زنجیرەکە لە بەرھەمێکی بەکارنەھاتووەوە وەرگیراوە کە لەلایەن ستێینەوە سازکرابوو زۆر پێشووتر کە کەوتبووە کۆمەڵەی کارەکان کە دابوویانە ستافی بەرھەمھێنان، کە پێیان وابوو بە کارکردنەوە تێیدا باش دەبێت بۆ دەستپێکی زنجیرەکە.[66]
بێجگە لە مۆسیقای ڕەسەن، شتە نامۆکان مۆسیقای سەردەمی ھونەرمەندانی وەک دە کڵاش، جۆی دیڤیژن، تۆتۆ، نیو ئۆردەر، دە بانگڵز، فۆڕێینەر، ئێکۆ ئاند دە بەنیمێن، پیتەر گەیبریەڵ، و کۆری ھاڕت، لەگەڵ پارچەی گۆرانییەکانی تانجێرین دریم، جۆن کارپێنتەر، و ڤانگێلیسی تێدایە.[71][72] بە تایبەتی، «بمێنمەوە یان بڕۆم»ی دە کڵاش ھەڵبژێردرابوو تا لە ساتە گرینگەکانی زنجیرەکەدا لێ بدرێت، وەک ئەو کاتەی ویڵ ھەوڵ دەدات قسە لەگەڵ جۆیسدا بکات لە سەرەوژێرەوە.[72]
وەرزی یەکەم لە ھەشت ئەڵقەی یەک کاتژمێری پێکھاتبوو کە لە سەرانسەری جیھاندا لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ بڵاوبوویەوە،[73] بە ٤ کەیی ڕوونیی زۆر بەرز. دووەم وەرز، کە لە نۆ ئەڵقە پێکھاتبوو، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە مەودای جووڵەداری بەرز بڵاوبوویەوە.[74][75] سێیەم وەرز، کە دووبارە لە ھەشت ئەڵقە پێکھاتبوو،[76] لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوبوویەوە.[77] نێتفلیکس لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ڕایگەیاند کە زنجیرەکەیان نوێکردووەتەوە بۆ وەرزی چوارەم،[78] کە دانراوە لە ٢٠٢٢ بڵاوببێتەوە.[79]
وەرزی یەکەمی شتە نامۆکان لەسەر پاکەتێکی تێکەڵەی بلو-ڕەی و دی ڤی دی بە تایبەتی لە لقەکانی تاڕگێت لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوبوویەوە، کە ھەردووکیان پاکێجکردنێکی شێوەکۆنی سی بی ئێس فۆکسی لە ڤی ئێچ ئێس ئیلھام بۆ ھاتووی تێدا بوو.[80][81] وەرزی دووەم بڵاوبوونەوەیەکی ھەمان شێوەی ھەبوو لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨.[82][83]
نێتفلیکس لە سەرەتادا ژمارەی بینەرانی زنجیرەکەی ئاشکرا نەکرد، و گرووپی تەکنەلۆژیای سیمفەنی زانیاریی وەرزەکەی کۆکردەوە بە بەکارھێنانی نەرمامێرێک لە مۆبایلی خەڵکدا کە ژمارەی بینەران دەژمێرێت بە ناسینەوەی دەنگی بەرھەمێک. بەپێی سیمفەنی، لە ٣٥ ڕۆژی سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا، شتە نامۆکان تێکڕای نزیکەی ١٤٬٠٧ ملیۆن بینەری ھەبوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نێوان تەمەنەکانی ١٨–٤٩دا. ئەمە کردییە سێیەم پڕبیبەرترین وەرزی زنجیرەیەکی ڕەسەنی نێتفلیکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەو کاتەدا، و لە پشت وەرزی یەکەمی ماڵی پڕتر و وەرزی چوارەمی پڕتەقاڵی ڕەشی نوێیەوە بوو.[84] لە شیکردنەوەیەکی ئەیلوولی ٢٠١٦دا، نێتفلیکس دەریخست کە شتە نامۆکان بینەرانی بە ئەڵقەی دووەمی وەرزی یەکەم «گیرۆدە» کرد، و «٧٠٪ی بینەرانی ئەو ئەڵقەیە تەواوی وەرزی یەکەمیان تەواو کردووە.»[85]
بۆ وەرزی سێیەم، نێتفلیکس دەریخست کە زنجیرەکە تۆمارەکانی بۆ نێتفلیکس شکاندووە، کە ٤٠٬٧ ملیۆن خاووخێزان بینەری زنجیرەکە بوون لە چوار ڕۆژی یەکەمدا، و ١٨٬٢ ملیۆن لەوەپێش بینەری تەواوی زنجیرەکە بوون لەو ماوەیەدا.[86] لە مانگی یەکەمیدا، ٦٤ ملیۆن خاووخێزان بینەری وەرزی سێیەم بوون، جێگیرکردنی تۆمارێکی نوێ بۆ پڕبینەرترین زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکس.[87][88]
زنجیرەکە پڕشوێنکەوتووترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییە لە مێژووی بەرنامەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تی ڤی تایم، بە زیاتر لە ٥ ملیۆن شوێنکەوتووەوە.[89]
وێبگەی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەی ڕاتن تۆمەیتۆز ھەڵسەنگاندی ٩٧٪ی بەخشییە وەرزی یەکەم بەپێی ٩٠ پێداچوونەوە، و تێکڕای ٨٬١٢/١٠ی وەرگرت. بۆچوونە گشتییە گرینگەکانی پێگەکە دەڵێن، «ورووژێنەر، دڵشکێن، و ھەندێک کات ترسێنەر، شتە نامۆکان وەک ڕێزلێنانێکی گیرۆدەکەر وایە بۆ فیلمەکانی سپیڵبێرگ و تەلەڤیزیۆنی ١٩٨٠کانی کلاسیک.»[90] نیویۆرک تایمز زنجیرەکەی بە فیلمی لەگەڵم بەی ڕۆب ڕێینەر بەراورد کردووە، باسکردنی ھەستە دڵتەنگییەکانیان بۆ ڕابردوو بە «...دۆزینەوەی ئەو ساتە بێکۆتایییەی کە ھەموو شتێک بە شێوەیەکی دیقپێکەرانە و ترسناکانە نوێ بوو.»[96] مێتاکریتیک نمرەی ئاساییی ٧٦ لە ١٠٠ی دا بە وەرزی یەکەم بەپێی ٣٤ ڕەخنەگر، و بەگشتی پێداچوونەوەی باشی ھەبوو.[91]
لە ڕاتن تۆمەیتۆز، وەرزی دووەم ھەڵسەنگاندی ٩٤٪ی وەرگرت بەپێی ١٤٧ پێداچوونەوە و تێکڕای ٧٬٨٦/١٠. بۆچوونە گشتییە گرینگەکان دەڵێن، «دووەم وەرزە خاوڕۆیشتووەکەی شتە نامۆکان ساتە خەندەئامێزەکان و تاسە شیرینەکان ھاوسەنگ دەکات بەرامبەر ترسێکی ڕوولەگەشە کە زیاتر کاریگەر بووە بەھۆی کەسایەتییە تەواوەکانی و کەشە وروژێنەرەکەی.»[92] لە مێتاکریتیک، وەرزی دووەم نمرەی ئاساییی ٧٨ لە ١٠٠ی وەرگرت، بەپێی ٣٣ ڕەخنەگر، و بەگشتی پێداچوونەوەی باشی ھەبوو.[93]
لە ڕاتن تۆمەیتۆز، وەرزی سێیەم ھەڵسەنگاندنی ٨٩٪ی وەرگرت بەپێی ١٣٢ پێداچوونەوە، و تێکڕای ٧٬٨٦/١٠. بۆچوونە گشتییە گرینگەکانی پێگەکە دەڵێن، «ڕۆشن و دڵڕفێن، شتە نامۆکان خۆی دەگۆڕێتە سەر گەشتێکی ھاوینەی سەرنجڕاکێش کە دەچێتە نێو تاسە ڕۆشنە پڕبەرەکەی بێ لەدەستدانی بینایی لەسەر پەیوەندییە جوانەکان کە زنجیرەکە زۆر خۆشەویست دەکەن.»[94] لە مێتاکریتیک، وەرزی سێیەم نمرەی ئاساییی ٧٢ لە ١٠٠ی وەرگرت، بەپێی ٢٦ ڕەخنەگر، و بەگشتی پێداچوونەوەی باشی ھەبوو.[95]
شتە نامۆکان بە سێیەم باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ساڵ (٢٠١٦) داندرا لەلایەن دە گاڕدییەن و ئیمپایەرەوە.[97][98] زنجیرەکە لە پێڕستی دە ئەتلانتیکدا بوو بۆ باشترین زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ٢٠١٧.[99]
شتە نامۆکان بووە خاوەنی زۆر ھەواداری دەربەست کەمێک دوای بڵاوبوونەوەی. یەک شوێنی سەرنج کەسایەتیی باڕب بوو، ھاوڕێ و ھاوپۆلە زیرەک و گۆشەگیرەکەی نانسی کە لەلایەن دڕندەکەوە دەبرێت و دەکوژرێت لە سەرەتای وەرزی یەکەمدا.[100] بەپێی خانمەئەکتەر شانۆن پێرسەر، باڕب «وا دانەندرابوو کە ئەمەندە گەورە بێت»، و برایانی دەفەر زۆر نەچووبوونە وردەکاریی کەسایەتییەکەوە چونکە سەرنج لەسەر دۆزینەوەی ویڵ بوو. ھەرچۆنێک بێت، زۆر ھەوادار لایەنگری کەسایەتییەکە بوون؛ ڵۆرا بڕادڵیی ڤانیتی فێر ئاماژەی بەوە کرد کە باڕب ناقۆڵایەکی ھاوشێوە دەبێت لە کۆمەڵگەدا، و «زیاتر لە کەسێک دەچێت کە لەوانەیە لە ژیانی ڕاستیدا بیبینیت» بەراورد بە کەسایەتییەکانی تر، بەتایبەتی نانسی. زۆر ھاشتاگ گەشەیان سەند دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەکە، وەک «#ImWithBarb» (من لەگەڵ باڕبم) و «#JusticeforBarb» (دادپەروەری بۆ باڕب)، و چەند پێگە و بیرگە لەلایەن ھەوادارانەوە دروستکرا بۆ پشتگیریکردنی.[101] شانۆن پێرسەر نەگەڕایەوە بۆ وەرزی دووەم، بەڵام برایانی دەفەر جووڵانەوەی «دادپەروەری بۆ باڕب»یان بەکارھێنا وەک ئیلھامێک بۆ چیرۆکگێڕانەوە لە سەرەتای وەرزی دووەم: نانسی ئاماژە بەوە دەدات کە «ھیچ کەس گرینگی بە باڕب نادات.»[16] شانۆن پێرسەر و چەند میدیایەک پاڵاوتنەکەی باڕب بۆ خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بۆ باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامییان بە بەدەستھێنانی «دادپەروەری بۆ باڕب» دانا، کە دەریخست چەند بە باشی کەسایەتییەکەی پێشوازیی لێ کرابوو.[102][103][104]
کاریگەرییەکی تری زنجیرەکە زیادبوونی خواست بوو لەسەر وافڵی ئێگۆ، چونکە خواردنی دڵخوازی ئیلێڤنن و لە چەند ئەڵقەیەکدا دەردەکەون، و بە خستنەڕوویەکی زنجیرەکە بینراون.[105] کۆمپانیای کێلۆگ ئێگۆ بەرھەم دەھێنێت و پێش بڵاوبوونەوەی وەرزی یەکەم بەشێک نەبوو لە زنجیرەکە، بەڵام کاریگەرییەکەی زنجیرەکەیان بینی. ئەوان بانگەوازی کلاسیکی ١٩٨٠کان بەردەست خست بۆ نێتفلیکس تا لە بەرھەمی تایبەتیی سووپەر بۆوڵ ئێڵ ئایدا بەکاربھێنن، و دەیانەوێت کە زیاتر تێکەڵ بن لە بانگەشەی ھاوبەش.[106] کۆکا-کۆلایش وەشانێکی دیاریکراوی نیو کۆکی بەرھەمھێنا (کە بۆ یەکەم جار لە ١٩٨٥ بڵاوکرایەوە) تا لەگەڵ وەرزی سێیەمی زنجیرەکە بگونجێت، کە لە ١٩٨٥دایە.[107]
لە نیسانی ٢٠١٨دا، چارلی کێسلەری فیلمساز دادخوازییەکی دژی برایانی دەفەر پێشکەش کرد بە دادگا، وتی کە براکان بیرۆکەی کورتە فیلمی مۆنتاوکی ئەویان دزیوە، کە پێشەکییەکی ھاوشێوەی کوڕێکی ونبوو، بنکەیەکی سەربازیی نزیک کە تاقیکردنەوەی ئەوجیھانییانە دەکەن، و دڕندەیەک لە گەردوونێکی ترەوەی تێدایە. چارلی کێسلەر فیلمەکەی دەرھێنا و لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی ھامپتۆنسی ٢٠١٢ پەخش کرا. لە فێستیڤاڵی فیلمی تریبێکا ٢٠١٤دا، بیرۆکەی فیلمەکەی بە برایانی دەفەر وت و دواتر «دەق، بیرۆکەکان، چیرۆک و فیلمەکەی» بەخشییە ئەوان بۆ بیرۆکەی فیلمێکی گەورەتر کە ناوی نابوو پڕۆژەی مۆنتاوک. چارلی کێسلەر دژایەتی برایانی دەفەری کرد و وتی کە بیرۆکەکانیان بەکارھێناوە تا پێشەکیی شتە نامۆکان ببەن بەڕێوە و داوای سێ بەشی ئەو داھاتەی کردبوو کە لە زنجیرەکەوە پەیدایان کردبوو.[108][109] پارێزەری برایانی دەفەر لێدوانی ئەوەی دا کە ھەرگیز فیلمەکەی ئەویان نەبینیوە و ھەرگیز دەربارەیەوە قسەیان لەگەڵدا نەکردووە، و کەوا چارلی کێسلەر ھیچ یارمەتییەکی نەبووە لەسەر بیرۆکەی شتە نامۆکان.[110] دادوەر کورتە دادگەرییەکەی برایانی دەفەری ڕەت کردەوە لە نیسانی ٢٠١٩، کە ڕێی بە داواکەی چارلی کێسلەر دا کە بچێتە پرۆسەی دادگاییکردنەوە.[111] ماوەیەکی کەم پێش دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە لە ئایاری ٢٠١٩، چارلی کێسلەر دادخوازییەکەی کشاندەوە دوای بیستنی شایەد و بینینی چەند بەڵگەنامەیەکی ٢٠١٠ کە پیشانی دا کە برایانی دەفەر ئازادانە بیرۆکەی شتە نامۆکانیان بۆ ھاتووە.[112]
ڕۆژنامەوانان تێبینیی ئەوەیان کرد کە بیرۆکەی ڕووداوی سەرووسروشتی لە دەوروبەری مۆنتاوک بەھۆی ئەفسانەی شاریی پڕۆژەی مۆنتاوکەوە سەری ھەڵداوە، کە بەھۆی کتێبی ١٩٩٢ی پڕۆژەی مۆنتاوک: تاقیکردنەوەکان لە کاتداوە بەناوبانگ بوو.[113][114][115]
لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا، چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن وتاریان دەربارەی نامەیەکی ڕاوەستاندن بڵاوکردەوە کە پارێزەرێکی نێو نێتفلیکس ناردبووی بۆ بەڕێوەبەری مەیخانەیەکی شتە نامۆکان بابەتی لە شیکاگۆ.[116][117] نامەکە ئاماژەی گاڵتەئامێزانەی سەر بە زنجیرەکەی تێدا بوو: «مەگەر لە سەرەوژێر بژیم»؛ «ئێمە تەواو وەک دکتۆر برێنەر مامەڵەتان لەگەڵ ناکەین»؛ «دێمەگۆرگن ھەمیشە ئەمەندە لێبوردە نییە». نامەکە بووە خاوەنی ستایش لەلایەن پارێزەرانی ترەوە بەھۆی دەستڕێکییەکەیەوە لە داوانەکردنی داخستنی دەستبەجێی مەیخانەکە، بەڵکو داواکردنی ئەوەی کە مەیخانەکە بە کراوەیی نەمێنێتەوە بەبێ ڕەزامەندیی نێتفلیکس.[116]
شتە نامۆکان بووەتە خاوەنی زۆر خەڵات و پاڵاوتن، کە پێکدێن لە دە پاڵاوتنی خەڵاتی ئێمی پڕایمتایم و چوار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ وەرزی دووەم. کاستی زنجیرەکە بوونەتە خاوەنی چەند خەڵاتێک: کاستی وەرزی یەکەم خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامییان بردووەتەوە، لە کاتێکدا ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە، وینۆنا ڕایدەر، میڵی بۆبی بڕاون، و دەیڤد ھاربەر بوونەتە خاوەنی خەڵات و پاڵاوتنی جیاجیا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەکە، نێتفلیکس لەگەڵیدا سەروو شتە نامۆکانیشی بڵاوکردەوە، پاشبەرھەمێک کە لەلایەن جیم ڕاشەوە پێشکەش کرابوو. میوانەکانی پاشبەرھەمەکە پێکھاتبوون لە کاست و کۆمەڵەی زنجیرەکە، کە برایانی دەفەر و ئەستێرەکانی زنجیرەکەی لەخۆ گرتبوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەسەندن و پشت دیمەنەکانی بەرھەمھێنان و ئەفسانەناسییە گەورەترەکەی. بە پێچەوانەی پاشبەرھەمەکانی تر کە لەلایەن ئێمبەسی ڕۆوە دروستکرابوون، وەک مردووی قسەکردوو (مردووی ڕۆیشتوو) و قسەی خراپ (گۆڕانی خراپ)، سەروو شتە نامۆکان وا داندراوە کە دوای سەیرکردنی تەواوی وەرزی دووەم سەیر بکرێت.[118]
ھیچ پاشبەرھەمێک بۆ وەرزی سێیەم دروست نەکرا.[119]
ژ. | ناونیشان | میوانەکان | میوانە ڤیدیۆیییەکان | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|
١ | «سەرسووڕماو» | شۆن لێڤی، برایانی دەفەر، فین وۆڵفھارد، و میڵی بۆبی بڕاون | دەیڤد ھاربەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٢ | «شێت بۆ ماکس» | شۆن لێڤی، برایانی دەفەر، کەیڵەب مەگڵاکڵین، گەیتن ماتەرازۆ، و سەیدی سینک | ھیچکەس | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٣ | «پشتیوانە نەشیاوەکان» | شۆن لێڤی، برایانی دەفەر، گەیتن ماتەرازۆ، و جۆو کیری | ھیچکەس | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٤ | «ڕاستی لە ھۆکینس» | جۆو کیری، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، و برێت گێڵمان | دەیڤد ھاربەر و شانۆن پێرسەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٥ | «یانەی ئەی ڤی» | کەیڵەب مەگڵاکڵین، گەیتن ماتەرازۆ، نۆوا شناپ، ڕاندی ھەیڤنز، و بیڵ نای | شۆن ئاستن | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٦ | «پۆلە نوێیەکە» | سەیدی سینک، برێت گێڵمان، دەیکرێ مۆنتگۆمەری، و لینەیا بێرتڵسن | شۆن ئاستن و پۆڵ ڕەیزەر | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
٧ | «داخستنی دەروازەکە» | شۆن لێڤی، برایانی دەفەر، میڵی بۆبی بڕاون، نۆوا شناپ، و ناتالیا دایەر | دەیڤد ھاربەر، شۆن ئاستن، و ئێدی سانگ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ |
پەنگوین ڕاندەم ھاوس ھاوبەشییەتی لەگەڵ نێتفلیکس کرد تا زنجیرە لە کتێب بڵاوبکەنەوە کە پەیوەندیدارن بە شتە نامۆکانەوە و لە کۆتایییەکانی ٢٠١٨دا دەستیان پێ کرد. ئەمانە پێکدێن لە چۆنییەتی زیندوو مانەوە لە جیھانێکی شتە نامۆکاندا،[120] کتێبێکی منداڵان کە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە و کە پێشنیاری «ئامۆژگاری، پەند، و ئاگاداری» دەکات لە شتە نامۆکاندا. ھەروەھا کتێبێکی پشت دیمەنەکانیان بڵاو کردەوە بە ناوی شتە نامۆکان: جیھانێکی سەرەوژێرکراو: دەستنامەی پشت دیمەنەکانی فەرمی[121] (بڵاوکراوەی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، و دوو لە یەکی ساڵنامەی خوێندنگەی ناوەندیی ھۆکینس/ساڵنامەی خوێندنگەی ئامادەییی ھۆکینس (بڵاوکراوەی ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩).[122] خەیاڵەکان لە سەرەوژێرەوە: ھونەرنامەی شتە نامۆکان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە[123] و تۆمارە نھێنییەکانی ویڵ بایەرز لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.[124]
لە چارەکی دووەمی ٢٠١٩دا، وەک بەشێک لە زنجیرەی سیلڤەر ئاڕکایڤ، ئۆبزێرڤ بوکسی بڵاوکەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کتێبێکی لەسەر وەرزی یەکەم بڵاوکردەوە کە لەلایەن نووسەر پۆوڵ دریسکۆڵەوە نووسرابوو.[125]
ڕۆمانی ھۆشە گوماناوییەکان لەلایەن گوێندا بۆندەوە لە یەکەم وەرزدایە و سەرنج دەخاتە سەر تێری ئایڤزی دایکی ئیلێڤن و چالاکییەکانی لەگەڵ دکتۆر برێنەر لە تاقیگەی ھۆکینس لە ١٩٦٩دا.[126] ڕۆمانەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە، و پاش ماوەیەک تاریکی لە لێواری شاردای بەدوادا ھات کە لەلایەن نووسەری نیوزیلاندی ئادەم کریستۆفەر نووسرابوو لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩. لە تاریکی لە لێواری شاردادا، کە دوای ڕووداوەکانی وەرزی دووەمە، ھۆپەر پەیوەندی لە نێوان وردەکارییەکانی ژیانی پێشووی لە نیویۆرک سیتی لە ١٩٧٠کان و ئیلێڤن دەدۆزێتەوە.[127] ماکسی ھەڵاتوو، ڕۆمانێکی پێگەیشتووی لاوانە لەلایەن برێنا یۆڤانۆف، لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە، و باسی ژیانی سەرەتاییی ماکس مەیفیڵد دەکات لە سان دیێگۆ پێش ڕاگواستنیان بۆ ھۆکینس لە ١٩٨٤، ھەروەھا دووبارەگێڕانەوەی ڕووداوەکانی وەرزی دووەم لە ڕوانگەی ئەوەوە.[128] ڕۆبنی سەرھەڵداو، ڕۆمانێکی پێگەیشتووی لاوانە کە لەلایەن ئەی. ئاڕ. کاپێتاوە نووسرابوو، لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، کە باسی ململانێکانی ڕۆبن بەکڵی دەکات لە پەسەندکردنی ناسنامەی خۆی پێش ڕووداوەکانی وەرزی سێیەم.
داڕک ھۆرس کۆمیکس بەشدارییەتییەکی لەگەڵ نێتفلیکس ڕاگەیاند بۆ «ھێڵێکی چاپکردنی فرەساڵی»ی چەند چیرۆکێک کە لە جیھانی شتە نامۆکاندان. ناونیشانی سەرەتایی کورتەزنجیرەیەکی چوارچاپی بوو کە لەلایەن جۆدی ھاوزەرەوە نووسرابوو و ھونەری نێوی لەلایەن ستێفانۆ مارتینۆوە کرابوو. چیرۆکەکە لە کاتی ڕووداوەکانی وەرزی یەکەمدا بوو و ڕوانگەی ویڵیشی تێدا بوو کاتێک ھێشتا لە سەرەوژێر گیری خواردووە.[129] یەکەم چاپی کورتەزنجیرەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[130]
لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩دا، داڕک ھۆرس کۆمیکس کۆمیکێکی تایبەتی شتە نامۆکانی بڵاوکردەوە بۆ ڕۆژی کۆمیکی خۆڕایی. کۆمیکی ڕۆژی کۆمیکی خۆڕایی داڕک ھۆرسی ٢٠١٩ چیرۆکێکی شتە نامۆکانی تێدا بوو بە ناوی لێزانی کایەکە، کە چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم بوو. لەلایەن جۆدی ھاوزەرەوە نووسرابوو و و لەلایەن ئیبراھیم موستەفاوە نەخش کرابوو.[131]
دووەم ناونیشانی شتە نامۆکان کورتەزنجیرەیەکی چواربەشیی ترە، کە دووبارە لەلایەن جۆدی ھاوزەرەوە نووسراوە و ھونەری نێوی لەلایەن ئێدگار سالازارەوە بۆ کراوە، بە ناوی شتە نامۆکان: سیکس. کۆمیکەکە سەرنج دەخاتە سەر یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی پێش ئیلێڤن: کچێک بە ناوی فرانسین، کە توانای پێشبینیی ھەیە. یەکەم چاپ لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[132]
ڕۆمانێکی نیگاریی ڕەسەن کە لە زنجیرەکەوە وەرگیراوە بە ناوی شتە نامۆکان: کوڕە زۆمبییەکان لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. لەلایەن گرێگ پاکەوە نووسرابوو، لەلایەن نەیت پیکۆسی بلامبۆتەوە پیتەکانی کێشرابووەوە، لەلایەن دان جاکسنەوە ڕەنگ کرابوو، و ھونەری بەرگیی لەلایەن ڕۆن چانەوە کرابوو. ڕۆمانەکە ٧٢ پەڕەیە و دوای وەرزی یەکەمە.[133]
سێیەم کورتەزنجیرەی کۆمیکی، شتە نامۆکان: بۆ نێو ئاگرەکە، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەستی پێ کرد. ھەروەھا بۆ چوار چاپ بەردەوام بوو، و پاشھاتی کورتەزنجیرەی سیکسە و پێش وەرزی سێیەمی زنجیرەکەیە. لەلایەن جۆدی ھاوزەرەوە نووسراوە، لەلایەن ڕایەن کێڵییەوە بە پێنووس کێشراوە، و لەلایەن لێ بوو ئەندەروودەوە بە جەوھەر کێشراوە.[134]
وەن شۆتێکی تری شتە نامۆکان لە ڕۆژی کۆمیکی خۆڕاییی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. لەلایەن گرێگ پاکەوە نووسرابوو و کەمێک دوای جەنگی مۆڵی ستارکۆرتە کە لە وەرزی سێیەمی زنجیرەکەدا پیشان دراوە.[135]
ڕۆمانێکی نیگاریی ڕەسەنی تری شتە نامۆکان، بە ناوی شتە نامۆکان: ملھوڕەکە، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. لەلایەن گرێگ پاکەوە نووسرابوو و لەلایەن ڤالێریا فاڤۆچیاوە نەخش کرابوو.[136]
لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەندا کە ئای دی یوو پەبڵیشینگ و داڕک ھۆرس کورتەزنجیرەی شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان ھاوچاپ دەکەن.[137][138]
کورتەزنجیرەیەکی چوارەم لە داڕک ھۆرسەوە، بە ناوی شتە نامۆکان: کامپی زانستی لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ دەستی پێ کرد. ئەویش ھەروەھا بۆ چوار چاپ بەردەوام بوو.[139]
لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠دا، داڕک ھۆرس پێشھاتێکی وەن شۆتی ڕاگەیاند بە ناوی شتە نامۆکان: ھاڵۆوین لە ھۆکینس.[140]
سێیەم ڕۆمانی نیگاری؛ شتە نامۆکان: ئێریکای مەزن!؛ داندراوە تا لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاو ببێتەوە.[141]
چاپ | ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | چیرۆک | ھونەر | ڕەنگەکان | بەرگ | کۆکراوە |
---|---|---|---|---|---|---|
#١[142] | ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | جۆدی ھاوزەر | پێنووس: ستێفانۆ مارتینۆ جەوھەر: کیت شامپەین |
لۆرێن ئاف | ئەلێکسی بریکلۆت ڕافایەڵ ئالبوکوێرکوێ (جۆراوجۆر) کایڵ لامبێرت (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆری وێنە) لی بێرمێخۆ (جۆراوجۆر) بێن ئۆلیڤەر (جۆراوجۆر) بابز تار (جۆراوجۆر) کلەیتن کرەین (جۆراوجۆر) لوسیۆ پاریلۆ (جۆراوجۆر) فرانسێسکۆ ماتینا (جۆراوجۆر) فابیۆ موون (جۆراوجۆر) پاتریک ڕێینۆڵدز (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان: لایەکەی تر ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٧ی ئایاری ٢٠١٨ ISBN 9781506709765[143] |
#٢[144] | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ | ئەلێکسی بریکلۆت ستیڤ مۆریس (جۆراوجۆر) گرێگ ڕوت (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
#٣[145] | ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | ئەلێکسی بریکلۆت گرزێگۆرز دۆمارادزکی (جۆراوجۆر) ماتیو تەیلەر (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
#٤[146] | January 2, 2019 | ئەلێکسی بریکلۆت جێن بارتڵ (جۆراوجۆر) ئیتەن یەنگ (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
ڕۆژی کۆمیکی خۆڕاییی ٢٠١٩ (گشتی) شتە نامۆکان/چەکوشی ڕەش (چیرۆکی شتە نامۆکان: لێزانی کایەکە)[147] | ٨ی ئایاری ٢٠١٩ | ئیبراھیم موستەفا | تریۆنا فارێڵ | چون لۆ | لە بەردەستدا نییە | |
سیکس #١[148] | ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ | پێنووس: ئێدگار سالازار جەوھەر: کیت شامپەین |
ماریسا لوویس | ئەلێکسی بریکلۆت کایڵ لامبێرت (جۆراوجۆر) دەیڤد ماک (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) جێنی فریزن (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان بەرگی ٢: سیکس ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ISBN 9781506712321[149] | |
سیکس #٢[150] | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ | ئەلێکسی بریکلۆت ئی. ئێم. گیست (جۆراوجۆر) میشێلا دۆن (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
سیکس #٣[151] | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ | ئەلێکسی بریکلۆت کاسپەر ویجنگارد (جۆراوجۆر) تایڵەر کروک (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
سیکس #٤[152] | ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ | ئەلێکسی بریکلۆت کریستن وارد (جۆراوجۆر) جێن ڕێڤێنا (جۆراوجۆر) پاتریک ساتەرفیڵد (جۆراوجۆری وێنە) | ||||
کوڕە زۆمبییەکان[153] | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ | گرێگ پاک | ڤالێریا فاڤۆچیا | دان جاکسن | ڕۆن چان | ڕۆمانی نیگاریی ڕەسەن ISBN 9781506713090[154] |
بۆ نێو ئاگرەکە #١[155] | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ | جۆدی ھاوزەد | پێنووس: ڕایەن کێڵی جەوھەر: لێ بوو ئەندەروود |
تریۆنا فارێڵ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ جێرێمی ویڵسن (جۆراوجۆر) کایڵ لامبێرت (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان بەرگی ٣: بۆ نێو ئاگرەکە ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ISBN 9781506713083[156] |
بۆ نێو ئاگرەکە #٢[157] | ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ جۆناتان کەیس (جۆراوجۆر) کلەیر ڕۆی (جۆراوجۆر) | ||||
Into the Fire #٣[158] | ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ ئێمیڵی پیەرسن (جۆراوجۆر) ئادەم گۆرھام (جۆراوجۆر) | ||||
بۆ نێو ئاگرەکە #٤[159] | ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ ئیڤان کاگڵ (جۆراوجۆر) کێڵی مەککێرنەن (جۆراوجۆر) | ||||
ڕۆژی کۆمیکی خۆڕاییی ٢٠٢٠ (ھەموو تەمەنەکان) شتە نامۆکان/ماینکرافت[160] | ٢٩ تەممووزی ٢٠٢٠[161] | گرێگ پاک | گابریێڵا ئانتالی | دان جاکسن | ڕۆن چان | لە بەردەستدا نییە |
ملھوڕەکە[162] | ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | ڤالێریا فاڤۆچیا | ڕۆمانی نیگاریی ڕەسەن ISBN 9781506714530[162] | |||
کامپی زانستی #١ | ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | جۆدی ھاوزەر | پێنووس: ئێدگار سالازار جەوھەر: کیت شامپەین |
ماریسا لوویس | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ کایڵ لامبێرت (جۆراوجۆر) فرانسیسکۆ ڕوویز (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان بەرگی ٤: کامپی زانستی ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ISBN 9781506715766[163] |
کامپی زانستی #٢ | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ ئێریک نوویێن (جۆراوجۆر) تولا لۆتای[164] و/یان ڕاوڵ ئالێن[165] (جۆراوجۆر) | ||||
کامپی زانستی #٣ | ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ و ڕاوڵ ئالێن (جۆراوجۆر) پیووس باک (جۆراوجۆر) | ||||
کامپی زانستی #٤ | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ | ڤیکتۆر کالڤاچێڤ سێباستیەن پیریز (جۆراوجۆر) پیووس باک (جۆراوجۆر) | ||||
ھاڵۆوین لە ھۆکینس (وەن شۆتی تایبەتی ھاڵۆوین) | ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | مایکڵ مۆرێچی | تۆدۆر ھریستۆڤ | کریس ئۆ'ھاڵۆران | فرانسێسکۆ فرانکاڤیلا | لە بەردەستدا نییە |
شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان | ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ | جۆدی ھاوزەر جیم زەب |
دیێگۆ گالیندۆ | میشێڵ ئاساراساکرۆن | ئی. ئێم. گیست دیێگۆ گالیندۆ (جۆراوجۆر) ئانا دیتمەن (جۆراوجۆر) دەیڤد مایکڵ بێک (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ISBN 9781506721071[166] |
شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان #٢ | ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ | ئی. ئێم. گیست ئانا دیتمەن (جۆراوجۆر) دەیڤد مایکڵ بێک (جۆراوجۆر) ماکس دەنباڕ (جۆراوجۆر) | ||||
شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان #٣ | ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | ئانا دیتمەن (بەرگی جۆراوجۆر) دەیڤد مایکڵ بێک (بەرگی جۆراوجۆر) تۆنی ئینفەیت (بەرگی جۆراوجۆر) ئی. ئێم. گیست (بەرگ) | ||||
شتە نامۆکان و شوورە و ئەژدیھاکان #٤ | ١٧ی شوبات ٢٠٢١ | ئی. ئێم. گیست ئانا دیتمەن (بەرگی جۆراوجۆر) دەیڤد مایکڵ بێک (بەرگی جۆراوجۆر) جێس تەیڵەر (بەرگی جۆراوجۆر) | ||||
گۆڕی یبوێن #١ | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ | گرێگ پاک | دیێگۆ گالیندۆ | فرانسێسکۆ سێگالا | ماڕک ئاسپیناڵ کایڵ لامبێرت (جۆراوجۆر) دیێگۆ گالیندۆ (جۆراوجۆر) ئیرڤین ڕۆدریگێز (جۆراوجۆر) |
شتە نامۆکان بەرگی ٥: گۆڕەکەی یبوێن ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ISBN 9781506725543[167] |
گۆڕی یبوێن #٢ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ | ماڕک ئاسپیناڵ کاسپار وینگارد (جۆراوجۆر) پیووس باک (جۆراوجۆر) ڕافایێڵ سارمێنتۆ (جۆراوجۆر) | ||||
گۆڕی یبوێن #٣ | ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | ماڕک ئاسپیناڵ Aspinall بێن دیوی (جۆراوجۆر) ئیتەن یەنگ (جۆراوجۆر) تۆدۆر ھریستۆڤ (جۆراوجۆر) | ||||
گۆڕی یبوێن #٤ | ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | |||||
تایبەتی زستانی شتە نامۆکان (وەن شۆت) | ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | کریس ڕۆبێرسن | ئابێڵ | TBA | ستیڤ مۆریس جۆناتان کەیس (جۆراوجۆر) |
TBA |
ئێریکای مەزن! [168] | ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ | گرێگ پاک دانی لۆر |
ڤالێریا فاڤۆچیا | دان جاکسن | ڕۆن چان | ڕۆمانی نیگاریی ڕەسەن ISBN 9781506714547 |
کامچاتکا #١ | March 23, 2022 | مایکڵ مۆرێچی | تۆدۆر ھریستۆڤ | دان جاکسن | TBA | |
کامچاتکا #٢ | لە دەوروبەری نیسانی ٢٠٢٢ | |||||
کامچاتکا #٣ | لە دەوروبەری ئایاری ٢٠٢٢ | |||||
کامچاتکا #٤ | لە دەوروبەری حوزەیرانی ٢٠٢٢ | |||||
ڕۆژی کۆمیکی خۆڕاییی ٢٠٢٢ (گشتی) شتە نامۆکان/بوونەوەری ئاسمانیی نیشتەجێ[169] | ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ | مایکڵ مۆرێچی | پیووس باک | دان جاکسن | لە بەردەستدا نییە | |
ناونیشان | کتێبی کۆکراوە | ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ئای ئێس بی ئێن |
---|---|---|---|
شتە نامۆکان: چاپی کتێبخانە بەرگی ١ | شتە نامۆکان (ھەروەھا ناسراوە بە «لایەکەی تر») #١–٤ شتە نامۆکان: کامپی زانستی #١–٤ |
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١[170] | ISBN 978-1-50672-762-2 |
شتە نامۆکان چاپی کتێبخانە بەرگی ٢ | شتە نامۆکان: سیکس #١–٤ شتە نامۆکان: بۆ نێو ئاگرەکە #١-٤ |
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ [171] | ISBN 978-1-50672-763-9 |
ھازبرۆ کەرەستەی دەستپێکەری شوورە و ئەژدیھاکانی وەشانی شێواز شتە نامۆکانی ڕێگەپێدراوی بڵاوکردەوە لە ئایاری ٢٠١٩. کەرەستەکان، سەرەڕای لەخۆگرتنی کتێبی ڕێنوێنی، پەڕەی کەسایەتییەکان و زار، کامپەینی «ڕاو بۆ تێساڵایدرا»ی لەخۆ گرتبوو کە منداڵەکان دەیانکرد لە وەرزی یەکەمدا (کە بە نیازی ئەوەوە نووسراوە کە لە پێنووسی کەسایەتییەکەی ویڵ خۆیەوە ھاتبێت)، لەگەڵ پەیکەری بچکۆلەی دێمەگۆرگن.[172]
جادوو: کۆبوونەوەکە زنجیرەیەک لە کارتی شتە نامۆکان تێدایە وەک بەشێک لە زنجیرەی «درۆزنە نھێنییەکە» تایبەتەکەی، و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاوکراوەیەوە.[173][174]
نێتفلیکس و بۆونس ئێکس پی کایەیەکی مۆبایلی خۆڕاییی پێوەبەستراویان بۆ شتە نامۆکان پەرەپێدا، کە بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بڵاوبوویەوە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. کایەکە شێوازی پیکسڵی شێوە ڕابردوو بەکار دەھێنێت، ھاوشێوەی کایەکانی سووپەر نێنتێندۆ ئینتەرتەیمنت سیستەم. کایەکە بەکەمی لە چیرۆکی شتە نامۆکانەوە وەرگیراوە دوای وەرزی یەکەم. کایەزان بە سەرۆکی پۆلیس جیم ھۆپەر دەست پێ دەکات و بە شوێن کوڕە ونبووەکاندا دەگەڕێت. کاتێک ئەم کەسایەتییانە دەدۆزرێنەوە، دەتوانیت یارییان پێ بکەیت و توانای تایبەتییان ھەیە کە ڕێ بە کایەزان دەدەن بگەنە ناوچەی زیاتری کایەکە.[175][176] بۆونس ئێکس پی کەمتر لە ساڵێکیان ھەبوو تا کایەکە تەواو بکەن. تیمەکە بڕیاریان دا کە کایەکە ھاوشێوەی ئەفسانەی زێلدا دروست بکەن چونکە «لێکچوویەکی تەواو بوو چونکە ھەردوو [شتە نامۆکان و زێلدا] دەربارەی گەڕان و دۆزینەوەن، و ھەندێک ڕازئامێزانەیە، کە لە کەشی زنجیرەکە دەوەشێتەوە،» بەپێی دەیڤ پۆتینگەری بەڕێوەبەری بۆونس ئێکس پی. نەخشەی ھۆکینس لە کایەکەدا لە نەخشەیەکی گووگڵ ستریت ڤیوی جاکسن، جۆرجیاوە وەرگیراوە، ئەو شوێنەی زنجیرەکەی تێدا تۆمارکراوە. تاکوو کایەکە بە نھێنی بمێنێتەوە، بۆونس ئێکس پی ھیچ تاقیکەرەوەیەکیان نەگرت بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالیتیی کایەکە، لە جیاتی ئەندامانی خێزانی تیمی دیزاین کایەکەیان کرد و بۆچوونی خۆیان بەخشی؛ ئەم پڕۆسەیە یارمەتیدەر بوو لە دروستکردنی دوو ئاستی سەختیی کایەکە.[177] تەواوکردنی کایەکە گرتەیەکی ئەڵقەی یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکە دەبەخشێتە کایەزانان.[178] کایەکە ٣ ملیۆن جار دەبەزێندرابوو لە ھەفتەی یەکەمیدا، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەرزی دووەم، نوێکردنەوەیەکی کایەکە ماکسی زیاد کرد وەک کەسایەتییەکی لە کایە ھاتوو، و بڵاوبوونەوەی بۆ تەلەڤیزیۆنی ئامازۆن فایەر، کە پشتیوانیی دەسکی دەکرد.[177] کایەکە پاڵێورا بۆ «کایەی مۆبایل» لە ١٤یەم خەڵاتەکانی کایەی ئەکادیمیای بەریتانی.[179][180]
کایەیەکی تری مۆبایل لەلایەن بۆونس ئێکس پییەوە، شتە نامۆکان ٣: کایەکە، ڕاگەیەندرا لە خەڵاتەکانی کایەی ٢٠١٨. وەک پێوەبەستراوێکی وەرزی سێیەمی شتە نامۆکان بڵاوکرایەوە، لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩.[181] ئەم کایەیە کایەیەکی ھاوئەندازەی ئاکشنە، کە تێیدا کایەزانان ڕێنوێنیی کەسایەتییە ھەڵبژێردراوەکانی زنجیرەکە دەکەن، کە پێکدێن لە جۆیس، جیم، ماکس، و ئیلێڤن، بە نێو چەند قۆناغێکی خۆراوجۆردا، بە شێوەی کایە کە لە ١٩٨٠کانەوە ئێلھامی بۆ ھاتووە. کایەکە شوێن چیرۆکی وەرزی سێیەم دەکەوێت، و بۆونس ئێکس پی و برایانی دەفەر چەند بەشێکی تری چیرۆکەکە پیشان دەدەن کە زنجیرەکە کاتی نەبووە بۆ دەرخستن.[182][183] کایەکە بێجگە لە مۆبایل، بۆ کۆمپیوتەر، نینتێندۆ سویچ، پلەیستەیشن ٤، و ئێکسبۆکس وەنیش بڵاوبوویەوە.
ھەردوو ئەم کایەی مۆبایلی شتە نامۆکان بەکارھێندرابوون بۆ دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی کایەی ڤیدیۆییی نێتفلیکس بۆ بەرنامە مۆبایلییەکەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١.[184]
کایەیەکی مۆبایلیی تر، بە ناوی شتە نامۆکان، لە پەرەسەندن دایە لەلایەن نێکست گەیمزەوە. کایەیەکی ناوچە بنچینەیی دەبێت بە میکانیکی کایەی ڕۆڵگێڕان.[183]
سۆنی ئینتەراکتیڤ ئینتەرتەیمنت ڕایگەیاندووە کە کار لەسەر کایەیەکی تایبەت پلەیستەیشن ٤ دەکەن، کە لە شتە نامۆکانەوە وەرگیراوە، بۆ لائامێری پلەیستەیشن ڤی ئاڕەکەیان. کۆمپانیاکە لەو وەختەوە تیزەرێکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دیمەنەکانی گڵۆپەکانی کریسمس لەسەر دیوارێک پیشان دەدات.[185]
کایەیەکی بێ بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆز و ماک کە لە وەرزی سێیەمەوە وەرگیرابوو لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩.[186]
لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، نێتفلیکس پلانیان بۆ تێڵتەیڵ گەیمز ڕاگەیاند تا کایەیەکی زنجیرەییی سەرکێشی بەرھەم بھێنن، وەک بەشێک لە ھاوبەشێتییەکی گەورەتر کە ھەلی دەبوو بۆ زنجیرەی تێڵتەیڵی تر وەک فیلمی لە کایە ھاتوو لە نێتفلیکس. ھەرچۆنێک بێت، پڕۆژەکە ھەڵوەشێندرایەوە دوای ئەوەی تێڵتەیڵ زۆرینەی ستافەکەی دەرکرد لە ئەیلوولی ٢٠١٨.[187][188][189][190][191] بەپێی پلانەکە بوویایە، کایەکە لە بەھاری ساڵی ١٩٨٥دا دەبوو، و ڕووداوەکانی وەرزی دووەم و وەرزی سێیەمی بە یەکەوە دەبەستەوە. تێڵتەیڵ کایەیەکی ئاوەڵیشی ڕاسپارد لە نایت سکوڵ ستودیۆوە بە ناوی منداڵانی دراوسێ کە ڕێخۆشکەرێک دەبوو بۆ ناوەکەیان، بەڵام ئەمەش ھەڵوەشێندرایەوە بەھۆی داخرانی تێڵتەیڵەوە.[192]
لە تەممووزی ٢٠١٩دا، پۆدکاستێکی سێ ئەڵقەیی بە ناوی پشت دیمەنەکان: شتە نامۆکان ٣وە بڵاوبوویەوە، کە سەرنجی دەخستە سەر وەرزی سێیەمی زنجیرەکە. لەلایەن دان تابێرسکییەوە پێشکەش کرابوو.[193][194][195]
پۆدکاستێکی شەش ئەڵقەییی لەوەپێش نووسراوی ئاوەڵی ڕۆمانی ڕۆبنی سەرھەڵداو، بە ناوی ڕۆبنی سەرھەڵداو: زیندوومانەوە لە ھۆکینس، لە ناوەڕاستی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.[196] مایا ھاوک دووبارە ڕۆڵی ڕۆبن دەگێڕێتەوە، شۆن ماھیر ڕۆڵی مامۆستای دڵخوازی ڕۆبن بەڕێز ھاوزەر دەگێڕێت، و ڵۆرن شیپن کاری نووسین و دەرھێنانی دەکات.[197]
لە ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا، باخچە و سەیرانگەکانی یوونیڤێرساڵ ھەزارەڕێیان دانا لە ھاڵۆوین ھۆڕۆر نایتز لە باخچە بابەتییەکانی یوونیڤێرساڵ ستودیۆز ھۆڵیوود و سەیرانگەی یوونیڤێرساڵی ئۆرلاندۆ کە لە شتە نامۆکانەوە وەرگیرابوون، ھەروەھا یوونیڤێرساڵ ستودیۆز سینگاپوریش سەرنجڕاکێشێکی شتە نامۆکان بابەتیان ھەبوو بۆ وەرزی ٢٠١٨.
لێگۆ سێتێکی شتە نامۆکانی بە ناوی «سەرەوژێر»ەوە بڵاوکردەوە، کە لە وەشانێکی ماڵی بایەرزەکانەوە وەرگیرابوو لەگەڵ ھاوشێوەکەی لە سەرەوژێردا، لە ئایاری ٢٠١٩.[198][199][200] لە ٢٠٢٠دا، سێتی سەرەوژێر خەڵاتی «کایەی ساڵ» و «کایەی تایبەتی ساڵ»ی وەرگرت لەلایەن تۆی ئەسۆسییەشنەوە.[201] نێتفلیکس ھاوبەشێتیی لەگەڵ ئێپیک گەیمز کرد تا چەند شتێکی شتە نامۆکان وەک جوانەمەنی زیاد بکەن بۆ فۆڕتنایت لە چەند ھەفتەیەکی پێش پەخشکردنی وەرزی سێیەم.[183] ناوەڕۆکی شتە نامۆکان لە داگرتن ھاتوو بۆ کایەی ڤی ئاڕی فەیس یۆر فییەرسیش بڵاوکرایەوە.[202][203][204] لە نوێکردنەوەی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ی کایەی ناھاوتای فرەکایەزانی دێد بای دەیڵایتدا، دێمەگۆرگن زیاد کرا وەک یەکێک لە بکوژەکان، لەگەڵ زیندووماوەکان کە لە نانسی و ستیڤەوە وەرگیرابوون.[205] ئۆتۆمبێل و جوانەمەنیی شتە نامۆکان بابەت زیاد کران بۆ ڕۆکێت لیگ بۆ ئاھەنگی ھاوڵۆوینی ٢٠١٩.[206]
دەیڤد سیسیڵینی ئەندامی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆخی نەتەوەی لە کاتی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ بە شتە نامۆکان بەراورد کرد لە لێدوانێکی لە کۆنگرێسدا لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٧دا، بە بەکارھێنانی تابلۆیەک کە «شتە ترامپەکان»ی لەسەر نووسرابوو لە ھەمان شێوەی تایتڵ کاردەکەی زنجیرەکە و وتنی «وەک کەسایەتییە سەرەکییەکانی شتە نامۆکان، ئێمە ئێستا لە سەرەوژێردا گیرمان خواردووە».[207] وەک بەشێک لە بڵاوبوونەوەی لە نێتفلیکس لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩دا، کاستی وەشانی دووبارەدروستکراوەی شانۆگەریی ڕازئامێزی زانستی ٣٠٠٠ تاکبێژییەکیان کرد لەسەر بەشی یەکەمی ئەڵقەی یەکەمی شتە نامۆکان دا.[208] گووگڵ «ستیکەر»ی ڕاستیی بەرزکراوەی کەسایەتییەکانی شتە نامۆکانی بەکارھێنا تا تەکنەلۆجیای ئەی ئاڕ کۆرەکەی بخاتە ڕوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی پیکسڵ ٢ەکەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[209] شەقامی سێسەمی لاساییکەرەوەیەکی شتە نامۆکانی دروست کرد کە شیاوی منداڵان بێت، بە ناوی بەشکردنی شتەکان، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوبوویەوە؛ کووکی مۆنستەری تێدابوو وەک «کووکیگۆرگەن»، گرۆڤەر وەک لوکەس، ئێرنی وەک دەستن، چەند ئاماژەیەکی تێدابوو بۆ چیرۆکی وەرزی دووەم.[210] ئەڵقەی «ماڵی سەرداری ترس»ی سیمپسۆنەکان، کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەخش کرا، بەشی شتە مەترسیدارەکانی تێدابوو، لاساییکەرەوەیەکی شتە نامۆکان.[211] پاسکیلە کلاسیکەکانی ١٩٨٠کانی کە لە زنجیرەکەدا بەکارھاتبوون چەند بڕێکی دیاریکراویان لێ بەرھەم ھات کە بەخێرایی فرۆشران.[212]
پێشھاتێکی درامیی دەنگی بە ناوی سەروو ھۆکینس کە مایا ھاوکی تێدا دەبێت، کە دووبارە ڕۆڵی ڕۆبن دەگێڕێتەوە، لە شەش بەشدا بڵاو دەبێتەوە و لە حوزەیرانی ٢٠٢١ەوە دەست پێ دەکات.[173]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.