From Wikipedia, the free encyclopedia
شتومەک، یان شمەک[1] یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێت کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێت. کەڵک و سوودەکەشی لەوەدا دەبینێت کە ئەو ماتێریاڵە دەتوانێت بە چەشنێک وەڵامدەری پێویستییەکان یان تێرکەری حەزەکانی بێت.[2] ڕاژە یا خزمەتیش ھەر ئەم سوودە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام جیاوازیی نێوان شتومەک و ڕاژە ئەوەیە کە یەکەمیان بەرھەست و فیزیکییە، و دووەمیان دەرھەست و ناماددییە.[3] ھەندێک جار وشەی بەروبوو وەکوو ھاوواتای شتومەک و کاڵا بەکار دەبرێت، بەڵام زیاتر ئاماژە بە کەرەستەگەلی خاو و بەرھەمگەلی سەرەتایی دەکات.[4]
لە کوردیی باکووریدا بە شتومەک دەڵێن tiştûmişt (تشتومشت = تشت + و + مشت)،[5] و ھەروەھا لە کوردیی باشوورییش چشتومشت Çiştumişt دەڵێن، لەوانەیە شتومەکی سۆرانیش لە وشەی شتومت (شت + و + مت) ەوە کەوتبێتەوە. "شت" کە بە بوونەوەری [زۆرتر] بێگیان دەوترێت، "مت"یش دووبارەبوونەوەی "شت "ە بە دەنگی "م" لە سەرەتاوە، کە لە زۆر وشەی کوردیدا دەبینرێت.[6] ئەگەر وا بێت، شتومەک دەقاودەق واتە شت و شت.
وشەی کاڵاش لە "کالبود"ی پاڵەوی کەوتۆتەوە کە بە واتای تەن و شێوەیە.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.