شاھۆ گۆران

From Wikipedia, the free encyclopedia

شاھۆ گۆران (لەدایکبووی ١٩٣٤ – مردووی ٢٠٢١) نووسەر، ڕووشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو. شاھۆ گۆران کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو.[١]

چالاکییەکان

شاھۆ گۆران لە شاری بەغدا وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شاری بەغدا کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند. ئدم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ کەرکووک.[١] شاھۆ گۆران ھەروەھا ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو. ئەو ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی وادی ڕافیدین، مستقبل الحر و اڵان نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.[١]

شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کەلتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە.

شاھۆ گۆران دژ بە حکۆمەتی کۆمەری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو.[٢] ئەو لە ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران پشتگیریی دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو.[٣] ئەو بە کۆکردنی کۆمەڵێگ بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوەیە دەکرد و کتێبێکیش لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە نووسیو.[٤]

کۆچی دوایی

شاھۆ گۆران بەدوای ماوەیەکی درێژ کە تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.[١]

کتێب

  • گۆران، شاھۆ. ٢٠١٥. تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە ئەحمەد زەردەشت.

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.