شانشینی عێراق
دەوڵەتێکی پاشایەتی بوو لە عێراق (١٩٢١–١٩٥٨) / From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی عێراق یان شانشینی ھاشمی عێراق (بە عەرەبی: المملكة العراقية) یەکەم حوکمڕانی عێراق بوو لە سەردەمی ھاوچەرخدا، بە فەرمی لە دوای دەستنیشانکردنی شا فەیسەڵی یەکەم وەک پاشا لە ساڵی ١٩٢١ دەستی پێکرد، بەڵام وڵاتەکە سەربەخۆیی بەدەست نەھێنا تا دوای ساڵی ١٩٣٢، یەکێکە لە یەکەم وڵاتە عەرەبییەکان کە سەربەخۆیە بە سەرپەرشتیکردنی ئەورووپی، بە تایبەتی لەژێرفەرمانی بەریتانیا.[1]
شانشینی عێراقی ھاشمی المملكة العراقية الهاشمية |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: السلام الملكي سروودی پاشایی |
||||||
پایتەخت | بەغدا | |||||
گەورەترین | پایتەخت | |||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||||
زمانە ناوچەییەکان | عەرەبی کوردی ئاشووری |
|||||
دەوڵەت | پاشایەتی دەستووری و حکوومەتی سێکۆلار لە ساڵی ١٩٣٢ | |||||
- | ۱۹۳۲–۱۹۳۳ | فەیسەڵی یەکەم | ||||
- | ۱۹۳۳–۱۹۳۹ | غازی یەکەم | ||||
- | ۱۹۳۹–۱۹۵۸ | فەیسەڵی دووەم | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | ٤٣٨٣١٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٩٥٨) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە |
|||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٦٬٤٨٨٬٠٠٠ | ||||
دراو | دیناری عێراقی |
شانشینی عێراق دوابەدوای کاردانەوەکانی ڕاپەڕینی گەورەی عەرەبی دامەزرا، کە شەریف حسێن بن عەلی باوکی شازادە فەیسەڵ، تەماحی بنەماڵە شاھانەی عەرەبەکانی ناوچەکەی بیربوو بۆ وەرگرتنی سەرکردایەتی دەوڵەتی عەرەبی و گواستنەوەی سیستمی خەلافەت کە لە ئەستەمبوڵ داڕما بۆ یەکێک لە بنەماڵە عەرەبییە کێبڕکێکارەکان لەوانە: بنەماڵەی سعوودی لە نەجد و حیجاز، وەک خانەوادەی دەسەڵاتدار بوو لە خاکە پیرۆزە ئیسلامییەکانی وەک مەککە و مەدینە، بنەماڵەی ھاشمی، سەرکردەی ڕاپەڕینی گەورەی عەرەبی لە باکوور لە نیمچە دوورگەکە و وڵاتانی شام و عێراق، و بنەماڵەی فەرمانڕەوای محەمەد عەلی لە میسر.
ئەم دەسەڵاتە تا مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٨ بەردەوام بوو، کاتێک عێراق چووە ناو قەوارەیەکی نایەکگرتوو لەگەڵ ئوردن بە ناوی (یەکێتیی ھاشمی عەرەبی) لە بەرامبەر یەکگرتنی میسر لەگەڵ سووریا (کۆماری یەکگرتووی عەرەبی)، بەڵام یەکێتیی ھاشمی تەنیا چەند مانگێکی خایاند بەھۆی شۆڕشی ١٤ تەممووزی ١٩٥٨ لە عێراق کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ھاشمییەکانی عێراق ھێنا.