شارل فووریێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕانکۆس ماری شارل فووریێ ناسراو بە شارل فووریێ (لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٧٧٢–مردووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٧)[1][2][3] فەیلەسووف و ئابووریزانێکی سۆسیالیستی فەڕەنسی بوو. شارل لە ڕووناکبیرە سەرەتایییەکانی ڕێبازی سۆسیالیزم بوو، کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی سۆسیالیزمی خەیاڵی دادەنرێت.
وشەی فێمینیزم بەیەکێک لە دانراوەکانی شارل دادەنرێت، ئەمەش کاتێک لە ساڵی ١٨٣٧ وشەی "féminisme" بەکارھێنا.[4]