شارستانی ڕوانسەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی ڕوانسەر بە درێژاییی جوگرافیی ٤٠٫٤٦ و پاناییی جوگرافی ٣٤٫٤٣ و بەرزیی ١٣٦٠ مەتر و ھەروەھا بە ڕووبەری ١١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە، و لە ٦٠ کیلۆمەتری کرماشاندا جێی گرتووە. ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە کامێران، لە ڕۆژھەڵاتەوە کرماشان، لە باکووری ڕۆژاوا پاوە، لە باشوورەوە ئارووناوا و ھەروەھا لە ڕۆژاوایەوە دەگاتە شاری جوانڕۆ.[1]
خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بنشێوەزاری ئەردەڵانی قسە دەکەن.[2][3][4][5][6] و ھەروەھا خەڵکی ئەم شارە سوننین و شوێنکەوتووی مەزھەبی ئیمام شافعین.[7]
ناوەندی ئەم شارستانە ڕوانسەرە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:
- ناوچەی ناوەندی
- ناوچەی شاھۆ