شارباژێڕ
ناوچەی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شارباژێڕ ناوچەیەکە لە باکووری پارێزگای سلێمانی.دەکەوێتە پشت کێوەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ و قەیوانەوە.دەکەوێتە نێوان ناوچەی پێنجوێن و سلێمانی و پشدەر و دوکان و کوردستانی ڕۆژهەڵات. لە شارۆچکەی چوارتا و شارۆچکەی ماوەت و ناحیەکانی سرۆچک و سیوەیل و زەلان و گاپیڵۆن و سیتەک پێکهاتووە. بەڵام لەمێژووی ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی سرۆچک لەرووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای سەیدسادق.[1]