سەرۆکی کۆماری بولگاریا سەرۆکی دەوڵەتی بولگاریا و فەرماندەی گشتی سوپای بولگاریایە. شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بۆیانا لە شاری سۆفیایە. دوای تەواوبوونی خولی دووەمی دەنگدان، کاندید ڕومێن ڕادیڤ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە سەرۆکی بولگاریا ھەڵبژێردرا
سەرۆک کۆماری بولگاریا | |
---|---|
لقی | سەرۆکی کۆمار |
دامەزران | ٣ی نیسانی ١٩٩٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Президент на България |
پێشگرێکی شەرەفمەندانە | Excellency |
شوێنی نیشتەجێبوون | Boyana residence |
خاوەن پۆست | ڕومێن ڕادێڤ |
وڵات | بولگاریا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | بولگاریا |
Substitute/deputy/replacement of office/officeholder | جێگری سەرۆکی بولگاریا |
وێبگە | http://www.president.bg/ |
Female form of label | prezidentka Bulharska، Presidenta de Bulgària |
پێڕست | list of presidents of Bulgaria |
دوای ئەوەی تاکێک دوو خول وەک سەرۆک کۆمار بووە، ئەو کەسە بۆ ھەمیشە قەدەغە دەکرێت کە جارێکی دیکە بە سەرۆکایەتی ھەڵبژێردرێتەوە بەپێی ئەو ڕێسایانەی کە لە دەستووری بولگاریادا ھاتووە.[1] سەرۆک کۆمار ساڵانە لە شەوی سەری ساڵدا لە تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیدا قسە لەگەڵ میللەت دەکات، تەنھا چەند ساتێک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ.[2]
بەپێی دەستوور، ئەرکی سەرۆک کۆمار تەواو دەبێت ئەگەر و کاتێک:[1]
- ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی دێت
- سەرۆک کۆمار لەبەردەم دادگای دەستووری دەست لەکار دەکێشێتەوە
- سەرۆک کۆمار بەھۆی نەخۆشی سەختەوە بۆ ھەمیشە ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات
- سەرۆک کۆمار لەکاتی سەرۆکایەتیدا کۆچی دوایی دەکات
- سەرۆک کۆمار لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.