سەروەری
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەروەری چۆنێتیی دارابوونی دەسەڵاتی باڵا و سەربەخۆیە بەسەر ڕووبەرێکی جوگرافیاییدا، یان بەسەر کۆمەڵێ خەڵکدا.[1][2] سەروەری دوو جۆرە: ناوخۆیی و دەرەکی. سەروەریی ناوخۆیی بریتییە لەو دەسەڵاتەی کە ھەر دەوڵەتێک بەسەر شارۆمەندانی خۆی ھەیەتی. ئەم جۆرە سەروەرییە خۆی دوو لقی لێ دەبێتەوە: سیاسی و دادپەروەرانە. سەروەریی دەرەکی بریتییە لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە و مۆرکردنی ڕێکەوتننامەکان یان ڕاگەیاندنی شەڕ.[3]