سەروا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، بە مەرجێ کە ئە دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لە کۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانی شیعر و ستراندا دێن[1] بۆ وێنە لە ئەم بەیتە شێعرە دا: "بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم ..... لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم"، وشەگەلی "خۆم" و "ڕۆم" سەروان.[2] بە ئاخرین پیتی سەروان، پیتی (ڕەوی) دەگوترێ؛ وەک پیتی "و" لە : جاو، ڕاو، خاو، داو
بەو وشانە کە بەتەواوی -نەک بەشێکی- لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، ڕەدیف دەگوترێ، وەک وشەی "بێ تۆ" لە کۆتایی ھەردوو باڵی ئەم بەیتە شیعرەی نالی: «نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ/ نەچم شەرت بێ ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ»