سەربەشایەتی (یاسا)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە یاسادا سەربەشایەتی مافێکی تایبەتە کە دەوڵەت یا دەسەڵات بە کەسێ، کۆمەڵێ، یا چینێ ئەیدا و ھاووڵاتیانی تری لێ بێبەش ئەکا. ھێزێکی پێبەخشراوی نائاسایی یا ئاوارتەیە کە خاوەنەکەی لە بەدواداچوونی یاسایی ئەپارێزێ.[1][2]
بۆ نموونە، لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ئەندامانی پارلەمان لە پەیھاتە یاسایییەکانی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان پارێزراون. واتە نە لە ماوەی ئەندامەتییاندا و، نە لە دواییشدا، کەس بۆی نییە بە ھۆی کردوەیان لە کاتی ئەندامەتیدا تاوانباریان بکا یا بانگھێشتی دادگایان بکا.