سەدەی دووەم
سەدە / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەدەی دووەم بریتییە لە ماوەی کات لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٠ بەپێی ساڵنامەی زایینی. ئەم سەدەیە بەشێکە لە سەردەمی کلاسیکی کۆن.
لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا، ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی دەگاتە ئەوپەڕی فراوانبوون و گەشەسەندی، لە سەردەمی ئیمپراتۆر تراجان، کە توانی داکیا و ئەرمەنستان و میزۆپۆتامیا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ھەروەھا توانی بچێتە ناو پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی تیسفۆن، بەڵام دوای مردنی، ئیمپراتۆریەتەکە چەندین خاک لەدەست دەدات و شۆڕشەکانی ناوخۆ سەرھەڵدەدەن، لەوانە شۆڕشی بار کۆخبا لە جوولەکەکان، کە بە وێرانکردنی شاری ئورشەلیم و پەرستگای سلێمان کۆتایی دێت، بەڵام ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی ئەو زەویانەی لە کۆتایی ئەم سەدەیە لەدەستیدا دوای ئەوەی سێپتیمیۆس سیڤێرس بوو بە فەرمانڕەوا ھێزی خۆی بەدەست دەھێنێتەوە. لە فارس ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لاواز دەبێت و نیشانەکانی داڕمانی دەست پێدەکات، بەو پێیەی بە توندی ڕووبەڕووی ھەڕەشەی ڕۆمان دەبێتەوە دوای ئەوەی ڕۆمەکان توانیان دووجار پایتەختەکەی کە سیتیفۆن داگیربکەن. لە چین شانشینی ھان بەردەوامە لە فەرمانڕەوایی و فراوانکردنی زەویەکانی بۆ ئاسیای ناوەڕاست، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین شۆڕشی ناوخۆیی دەبێتەوە.[1] [2]