سەبەربیکۆن
فیلمێکی ٢٠١٧ لە دەرھێنانی جۆرج کلونی / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەبەربیکۆن (بە ئینگلیزی: Suburbicon) فیلمێکی کۆمێدیای ڕەشی ئەمریکیی ٢٠١٧یە[7] لە نووسین و دەرھێنانی جۆرج کلونی، و لە پاڵپشتی نووسینی برایانی کۆون و گرانت ھێسلۆڤ.[8] فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی مات دەیمن، جولیان موور، نۆوا جوپ، ئۆسکار ئایزەکە، و باسی باوکێکی بێکێشە دەکات لە ١٩٥٩دا کە دەبێت ڕووبەڕووی شەیتانەکانی ببێتەوە دوای ئەوەی ھێرشدەکرێتە سەر ماڵێکی گەڕەکەکە. بە کەمی لەسەر ڕووداوێکی ١٩٥٧ لە لێڤیتاون، پێنسلڤەینیا وەرگیراوە، کە خێزانێکی ڕەشپێست دەچنە گەڕەکێکی تەواو سپیپێستەوە، کە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی دژی خێزانەکە.[9][10]
سەبەربیکۆن | |
---|---|
![]() پۆستەری سینەمایی | |
دەرھێنەر | جۆرج کلونی |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران | |
مۆسیقا | ئەلێکساندر دێسپلات |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆبێرت ئێلسویت |
مۆنتاژ | ستیفن میریۆن |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٥ خولەک[3] |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٢٥ ملیۆن[4] |
داھات | $١٢٫٨ ملیۆن[5][6] |
زۆربەی وێنەگرتنەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە لۆس ئانجلەس دەستیپێکرد. سەبەربیکۆن لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ٧٤ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پریمییەرکرا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧،[11] دواتر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٧ پەخشکرا، و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە تەواوی سینەماکانی ئەمریکا بڵاوبۆوە.[12] ڕەخنەی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و ڕەخنەی لێگیرا بەھۆی چیرۆکەکەیەوە، و تەنھا $١٢ ملیۆنی کۆکردەوەە بۆکس ئۆفیس بەرامبەر بودجەی $٢٥ ملیۆن.[13]