سێر کۆڵین کامپبێل
From Wikipedia, the free encyclopedia
فیڵد مارشال کۆڵین کامپبێل یەکەم بارۆن کلاید (٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٢ – ١٤ی ئابی ١٨٦٣)، ئەفسەرێکی سوپای بەریتانیا بوو. دوای ئەوەی لە جەنگی نیمچە دوورگەکان و جەنگی ١٨١٢دا خزمەت دەکات، لە جەنگی یەکەمی تریاکدا فەرماندەیی فەوجەکانی ٩٨ی پێ بووە و دواتر لە جەنگی دووەمی ئینگلیز و سیخەکاندا فەرماندەیی لیوایەکی کردووە.[1] دواتر لە شەڕی ئەلما فەرماندەیی لیوای ھایلاندەکانی کرد و بە «ھێڵی سووری تەنکەکەی ھایلاندەکان» ھێرشی ڕووسیای بۆ سەر بالاکلاڤا لە کاتی جەنگی کریمیادا بەرپەرچ دایەوە. لە قۆناغێکی سەرەتایی یاخیبوونی ھیندستاندا، بوو بە فەرماندەی گشتی ھیندستان و لەو ڕۆڵەدا، لاکنۆی ڕزگاری کرد و دواتر چۆڵکرد و دوای ھێرشکردنە سەر تاتیا تۆپێ و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە شەڕی دووەمی کاونپۆر شکستی ھێنا، جارێکی دیکە لاکنۆی گرتەوە. لەکاتێکدا کە ھێشتا فەرماندەی گشتی بوو مامەڵەی لەگەڵ «یاخیبوونی سپی پێستەکان» لە نێوان سەربازانی کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستان کرد، و ئەو سوپایەی ڕێکخست کە لە جەنگی دووەمی تریاکدا ڕەوانەی ڕۆژھەڵات کرا.[2][3]