سێ گەمژە
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێ گەمژە (بە ھیندی:३ इडियट्स) (بە ئینگلیزی: Idiots 3) فیلمێکی ھیندی کۆمێدیی - ڕۆمانسییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، دەقی فیلمەکە ھەر لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی نووسراوە بەڵام بەیاوەری ئەبھیجەت جۆشی،[1][2] فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخشکرا، فیلمەکە لە بنەڕەت بە زمانی ھیندی یە و لە ١٧١ خولەک پێکدێت واتە فیلمێکی درێژە، وە فیلمەکە بەیەکێ لە فیلمە ھەرە سەرکەوتووەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستی INR392 کۆڕ واتە ٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی تەنیا لە ھیندستان فیلمەکە توانی ٢٠٢ کۆڕ بەدەستبھێنێت و تائێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە گەرچی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ پەخش کراوە بەر لەو فیلمە ھیچ فیلمێکی دی نەیتوانیوە بگاتە ١٠٠ کۆڕیش بەلام ئەم فیلمە ئەو ڕیکۆردەشی شکاند کە ٢٠٢ کۆڕی لە ھیند بەدەست ھێنا، فیلمەکە ناوی چۆتە ڕیکۆردەکانی گینس لەم ڕووەوە[3]
سێ گەمژە Idiots 3 | |
![]() | |
دەرھێنەر | ڕاجکومار ھیرانی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڤیدھو ڤینۆد چۆپرا |
نووسین | ڕاجکومار ھیرانی - ئەبھیجەت جۆشی |
کاست | عامر خان - کارینا کاپوور |
مۆسیقا | Shantanu Moitra |
دەستکاری | ڕاجکومار ھیرانی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ١٧١ خولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | زمانی ھیندی |
داھات | ٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |