سیخوڕی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیخوڕی، دوزمانی، بەزاخی، بەزاجی یان شووفاری (بە ئینگلیزی: Espionage) بریتییە لە کاری بەدەستھێنانی ھەواڵی پۆلێنبەندیکراو بەبێ ڕێگەدان و ئاگاداری خاوەنەکەی. یەکێک لە نموونە بەرچاو و کۆنەکانی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیییە. سیخوڕی بەشێوەی باو تاوانێکی ڕێکخراو و لە ھەمان کاتدا فرەنەتەوەیییە لەبەر ئەوەیکە لەناوی زانیارییە ھەرەپێویستەکانی وڵاتێک لە ڕێگەی پێکھاتەیەکی ڕێکخراو و ھێزی مرۆیی، نەک ئامرازێ وەکوو ماھوارەی ھەواڵیی وڵاتەکان، دەکەوێتە بەر دەستی وڵات یان وڵاتانێکی تر.
گاروو مافزانی ڕۆژاوایی لە پێناسەی سیخوڕیدا دەڵێت: سیخوڕی بریتییە لە کۆکردنەوە و خاوەنێتیدانی زانیارییەکان و ڕاھێنانەکانی بەڵگە بەکەڵکەکانی وڵاتێکی دەرەکی لە دژی ئاسایشی وڵاتێکی دەرەکی تر. سیخوڕی ڕەنگە لە توێژ و کۆمەڵەکانی بچووکتریش ڕوو بدات. وەکوو نموونە ڕەنگە ھەندێک کەس ھەواڵەکانی تایبەتی خەڵک بە پێی پاڵنەرانی جیاواز کۆ بکەنەوە. ھەروەھا ڕەنگە ھەندێ لە ماڵپەڕەکان یان نەرمەواڵەکان ھەواڵە تایبەتییەکانی خەڵک کۆ بکەنەوە.